ناوی نووسەر: د.حەمید عەزیز
قەبارە: 266 لاپەڕە
ساڵی چاپ: 2016
نرخ: 5000 دینار
کتێبی ژمارە : چل و سێ
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوەئەم کتێبە دەربارەی "تیۆری زانین"ـە، کە لە کۆڕ و کۆمەڵە و ئەکادینیا فەلسەفییەکاندا وشەی یۆنانیی "ئیپستمۆلۆژی" بۆ بەکاردەهێنرێت. تیۆری زانین لە پەرەسەندنە مێژووییەکەیدا گۆڕانی بەسەرداهاتووە و لەنێوان هەردوو ئاراستەی ئایدیالیستی و ماتریالیستیدا هەنگاوی هەڵگرتووە، ئەم کتێبە دەکۆڵێتەوە لە ڕیشەکانی ئەم باسە فەلسەفییە و تاوتوێی ئەو پەرەسەندنان و گۆڕانانەیش دەکات، کە ئەم بوارە بەخۆیەوە بینیوویەتی، بۆیە لە نووسینی ئەم بەرهەمەدا وەکو هەر کتێبێکی فەلسەفە هەردوو ڕەهەندی مێژوویی و فەلسەفی ڕەچاوکراون و پشتیان پێبەستراوە. لە ڕەهەندی یەکەمدا ئەو لایەنەی پەرەسەندنی پرۆسەی زانین تاوتوێکراوە، کە سروشتێکی گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی مێژوویی هەبووە، هەر لە سەردەمی یۆنانەوه، تاوەکو جۆن لۆک کە پرسەکەی کردووە بە تیۆرێکی ڕێکوپێک. لە ڕەهەندی دووەمدا تیۆری زانین بە ڕوخسار و ناوەڕک، بە چەمک و میتۆد و ئاراستەکانییەوە شیکراونەتەوە. سەرجەمی ئەم کارەیش بەو ئامانجە کراوە کە نووسەر ئەم پرسیارانە بوروژێنرێت:
مەبەست چییە لە ڕێبازی عەقڵی؟ ئایا دڵنیابوون و یەقین ڕەوشە یان ئەنجامە؟ ڕاستی چییە و بەچیدا لە نا-ڕاستی جیا دەکرێتەوە؟. [1]
دانلود کتاب: تیۆری زانینی زانستییانە
تعداد دانلود:
272 بار
از نویسندە، مترجم و انتشاراتی تقاضامندیم کە در صورت عدم رضایت پخش این کتاب در کوردیپیدیا، ما را مطلع نمایید!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,847 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!