ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:
11ی ئایار کاتژمێر 11:00 هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی ستونێ چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن دران. ژمارەی سەربازە کوژراوەکان نەزانرا.
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک گوندی میرخانا و کەستایان بۆردومان کرد
لە نێوان 12ی ئایار کاتژمیر 16:00 و 13ی ئایار کاتژمێر 01:00 دا فڕۆکە جەنگیەکان و هەلیکۆپتەری شەڕی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی #سیدەکان#ی باشووری کوردستان گوندی میرخانایان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بەر باخچە و ڕەزی هاوڵاتیان کەوت.
12ی ئایار کاتژمێر 12:00 فڕۆکە جەنگیەکان شەڕ گوندی کەستای هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#13-05-2020#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,575 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!