ناوی تەواوی عادل ئەکیورەک-ە و لە شاری مێرسین-ی باکووری کوردستان لە دایک بووە. دایکی ناوی حانیفە و باوکی ناوی جەمال-ە.
هەڤاڵ پارتیزان لە دژی سیاسەتەکانی قڕکردن و تواندنەوەی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە، ساڵی 2012 بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلاکانی #پەکەکە#دا کرد. هاوڕێ پارتیزان لەو ڕۆژەوەی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد، بەردەوام خۆی پەروەردە کردووە و پەرەی بە تواناکانی خۆی داوە و لە ماوەیەکی کەمدا جێگای لە ناو دڵی هەموو هاوڕێکانیدا کردووەتەوە. دوایین جار زاگرۆس شوێنی ئەرکەکانی بووە، هاوکات هەمیشە لە بەرەی پێشەوە و لە ناو تێکۆشاندا بوو. تا ئەو ساتەی شەهید بوو، هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد. هاوڕێ پارتیزان ملیتانێکی نمونەیی بوو، لە ناو هاوڕێکانیدا بە دڵپاک، خاکی و فیداکار دەناسرایەوە.
لە بەرواری #29-06-2020# لە جۆلەمێرگ شەهید بووە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,826 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!