دەبەپە ڕایگەیاند، شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ئێستادا لە جیهاندا وەک سیستمێکی جێگرەوە و هیوایەک دەبینرێت.
باسی ئەوەشی کرد، ئێمە بروامان وایە کە بە تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی لە میزۆپۆتامیا، ئاناتۆڵیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەکان چارەسەر دەبن. لەدژی سیاسەتی بێچارەسەری و شەڕ، ئێمە بڕوای خۆمان بە چارەسەر پیشان دەدەین و سڵاوی خۆمان بە بەرخۆدانی گەلان دەنێرین. بانگەوازیمان بۆ شۆرشگێر و ئۆپۆزسیۆنەکان هەیە کە خاوەنداری لە شۆرش بکەن.
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان (ئەسەپە) ڕایگەیاند کە گەلانی عەرەب، کوردم ئەرمەنم سوریان، کۆمەڵگای ئێزدی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەدان ساڵە لەدژی یەکتری بەکارهێنران، بە شۆرشێ ڕۆژئاوا ئەنجومەنی خۆیان دروست کردم هێزی پاراستنی خۆیان خوڵقاند و لەناو سیستمێکی یەکسان و ئازاددا پێکەوە دەژین.
ئەسەپە ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر ڕۆژئاوام بەتایبەتی داگیرکردنی #عەفرین# و #سەرێکانی#دا و ڕایگەیاند بەم داگیرکاریە هەوڵ دەدات ڕێگری لە دەنگدانەوەی شۆرشی ڕۆژئاوا لە تورکیا و باکووری کوردستان بگرێت.
ئەسەپە وتی، ڕۆژئاوا ناوی شۆرشی ژنانە و شۆڕشی ڕۆژئاوا بەردی دۆمینەی سەردەمی شۆڕشەکانی لە هەرێمەکە.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) ڕایگەیاند کە لەگەڵ شۆرش هیوای تێکۆشانی یەکسان، ئازادیخوازی ژنان، گەلان و ئایینەکان لە هەرێمەکە سەرلەنەوێ زیندوو و فراوان بوونەوە.
هەدەپە هاوسۆزی خۆی بۆ شۆڕش دەربڕی و پیرۆزبایی لە گەلان کرد.[1]