هێزەکانی سوریای دیمکراتیک (#قەسەدە#) لە چوراچێوەی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەدا وەریانگرتووە، لە شارۆچکەی زیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە دژی حەشارگەکانی #داعش# ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا.
لەو ئۆپراسیۆنەدا 7 کەس دەستگیرکراون، کە هاوکاریی چەتەکانی داعشیان کردووە و دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و جبەخانەی چەتەکاندا.
قەسەدە لە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە 10ی حوزەیرانی 2020ەوە لە ناوچەکانی #حەسەکە# و دێرەزۆر دەستی بە ئۆپراسیۆنکرد و قۆناعی دووەمی ئەو ئۆپراسیۆنە لە 17ی تەممووزەوە دەستیپێکردووە.
هێزەکانی قەسەدە، هێزەکانی ناوخۆ، یەکەکانی پاراستنی سنوور، #یەپەژە# و یەکەی کۆماندۆ و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژ بە داعش بەشدارن لەو ئۆپراسیۆنەدا.
لە ڕۆژی دەستپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنەدا 24 چەتەی داعش و لە ڕۆژی دووەمدا چەتەیەکی تری داعش و جبەخانەیەک و ڕۆژی سێیەمی ئەو ئۆپراسیۆنەشدا 34 چەتەی تری داعش دەستگیرکران.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,885 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!