سەرلەبەيانيی ئەمڕۆ شەممە #04-09-2020# نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی ياوەری لە ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێز مەولوود چاوشئۆغلو وەزيری دەرەوەی تورکيا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەيوەندييەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکيا و چۆنيەتيی پەرەپێدانی زياتريان لە هەموو بوراەکاندا بەتايبەتی لە بواری ئابووريدا تاوتوێ کران و هەردوولا جەختيان لە برەودانی زياتر بە جموجووڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانيی نێوانيان کردەوە.
بڵاوبوونەوەی پەتای ڤايرۆسی کۆرۆنا و کاريگەری و لێکەوتەکانی بەتايبەتی لەسەر بواری ئابووری لە هەرێمی کوردستان و توکيا تەوەرێکی ديکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەيەوە وەزيری دەرەوەی تورکيا ئامادەييی وڵاتەکەی بۆ هاوکاريکردنی هەرێمی کوردستان نيشان دا بە پێشکەشکردن و ناردنی يارمەتی و پێداويستيی پزيشکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە.
پەيوەندييەکانی هەولێر - بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکانيان، مەترسييەکانی تيرۆر و بەرەنگاربوونەوەی، دوايين پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و چەند پرسێکی جێی بايەخی هەردوولا، تەوەرێکی ديکەی کۆبوونەوەکە بوو.
#04-09-2020#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,591 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!