هەمزە ئاگوشی ساڵی 1970ی زایینی لە گوندی خەلیفەلیانی ناوچەی سندووسی #نەغەدە#ی مەڵبەندی موکریانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە دنیا هەڵێناوە. خوێندنی سەرەتایی هەر لەو گوندە تەواوکردووە و پاشان ماڵیان چووەتە شاری #مەهاباد# و قۆناغی ناوەندیی لەو شارە درێژە پێ داوە.
ساڵی 1986 تێکەڵ بە کاری سیاسی بووە و بووەتە پێشمەرگە. کاری ڕۆژنامەوانیی لە ڕادیۆ و چاپەمەنیی حیزبی دیموکراتەوە دەست پێ کردووە. پاشان بووەتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان. 26 ساڵ لە هەرێمی کوردستان ژیاوە و لە ساڵی 2012دا چووەتە نەرویج.
سەرەڕای کاری سیاسی، لە ماوەی 27 ساڵ کاری ڕۆژنامەوانیدا وەکوو کادری ڕادیۆی دەنگی کوردستان و لە ڕۆژنامەکانی کوردستان، کوردستان ڕاپۆرت، #هەولێر# و هەروەها گۆڤارەکانی سەرماوەز، بەڕوو، وەرزش، ئەدەب و هونەر و ئەویندا وەک نووسەر و هەواڵنێر و زمانەوان و هەڵەچن کاری کردووە.
خاوەنی دوو کتێبی وەرگێڕانە بە ناوەکانی منم بووکی بن لادن و مەلا و سێدارە. هەروەها خاوەنی چەند سروودێکی شۆڕشگێڕانەیە کە لە سەردەمی شاخدا گوتوونی.
کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ چەند شانۆیەک کردووە کە بریتین لە: شەمۆ و ڕەشماڵی کوردەواری، یادگارەکان، فرمێسکی ژن و، دەرگا داخراوەکان. ئەوانە کاتی خۆیان لە هەولێر و دەوروبەری پێشکەش کراون.
کاری پێداچوونەوەی بۆ چەندین کتێبی نووسەران کردووە و لەگەڵ ئەوانەشدا شیعر و ئاوازی بۆ زۆر گۆرانی و سروود داوەتە چەند هونەرمەندێکی ناسراوی نەتەوەکەمان.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/388733/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دیمەنێک لە درامای وەکو نەرویجی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دیمەنێک لە درامای وەکو نەرویجی=KTML_ImageCaption_End=
لە وڵاتی نەرویج تێکەڵ بە کاری سینەما بووە و لە فیلمەکانی لە چاوی تۆوە و شوانەکەدا کە براوەی خەڵاتی گەڵای زێڕینی کورتە فیلمی فێستیڤاڵی دەهۆک بوو، ڕۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.
خاوەنی دەیان نووسین و وەرگێڕان و بابەت و شیعر و چیرۆکە. ئێستا نیشتەجێی نەرویجە و سەرەڕای بەردەوامی لە کاری سیاسی و نووسین، لە بواری هونەریشدا چالاکە و دوایین کاریشی درامای وەکو نەرویجی نۆشک ئیش Norsk-ishە واتە وەک نەرویجی.
تەلەڤزیۆنیی فەرمیی نەرویج زینجیرە درامایەکی بە ناوی وەکو نەرویجی بەرهەم هێناوە و هەمزە وەک ئەکتەرێک ڕۆڵ دەبینێت. دراماکە باسی سێ بنەماڵەی تورک، فارس و پاکستانی دەکات کە لە نەرویج دەژین و نەیانتوانیوە واز لە نەریتە دواکەوتووانەکانیان بهێنن و لە کۆمەڵگەی نەرویجیدا خوازراو نین.