بەدیهێنانی ئاشتی لە جیهاندا لە ڕێگای گۆڕانکاری لە دەروونی تاکەکانەوە قوورسە، بەڵام تاکە ڕێگایە. بۆ هەرکوێیەک دەچم ئەوە دەڵێم و ورەشم بەرز دەبێتەوە کە دەبینم خەڵکی لە کایە جیاوازەکانی ژیانەوە بەباشی وەری دەگرن. ئاشتی دەبێت لە دەروونی تاکدا پەرەی پێ بدرێت. باوەڕیشم وایە خۆشەویستی و هاوسۆزی و خۆنەپەرستی بنچینە سەرەتاییەکانی ئاشتین. هەرئەوەندەی ئەو تایبەتمەندییانە لە کەسێکدا پەرەیان پێ درا، ئەو کەسە دەتوانێت کەشێک بۆ ئاشتی و هاوئاهەنگی درووست بکات. دەکرێت ئەو کەشە فراوان بکرێت و درێژ بکرێتەوە، لە تاکەکەوە بۆ خانەوادەکەی، لە خانەوادەشەوە بۆ کۆمەڵگە و لەوێشەوە بۆ تەواوی جیهان.
ئاشتی لە هەموو هەنگاوێکدایە، پەرتووکێکی ڕێنیشاندەرییە دەربارەی گەشتێک بۆ ئەو ئاڕاستەیە.
دەلای لاما
لە پێشەکییەکی تایبەت بۆ ئەم پەرتووکە...
توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! کتاووێ کل کە(ڕئ کە) اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,985 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!