کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 523,215
 شؤمارە عەسگەل  105,828
 کتاووەل 19,710
فایل های مرتبط 98,685
Video 1,420
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش

تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش
تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش
چیرۆک
جێگر بەختیار

.

سفر

(هەموو شەو تا بەیانی، بە خەیاڵی تۆوە ئەنووم
چاوم هەر لە ڕێگایە و وێنەکەت لە لێو دەسووم)

1

من لە سوچێکی ژوورەکەمدا لێت دەڕوانم. تۆ لەسەر لادیوارێکی ژوورەکەم هەڵواسراوی، لە بنمیچێک دەڕوانی. من بەدەم گۆرانی گوتنەوە بیر دەکەمەوە. تۆ بەدەم گۆرانییەوە بووی بە تابلۆ. من نیشتیمان هەڕاج دەکەم. تۆ ئازارەکانی دەچڕیت.

(هەڕاجە، هەڕاج. پارچە پارچەی ئەم نیشتیمان هەڕاجە.)

(سیاسییەکی زۆر ڕەو.)

(بەرپرسێکی گەندەڵ.)

(قومارچییەکی خاک دۆڕاو.)

(سەرخۆشێکی خۆ بەهەموو شتزان.)

(بڕوانامە دەرچوون)

(گۆڕی گەنجێکی شەهید.)

(جووتە پۆستاڵێکی قوڕاوی.)

(بێوەژنێکی بەجێماو.)

(جەنگێکی دۆڕاو.)

(کلاشینکۆڤێکی بێ فیشەک.)

(کراسێکی خوێناوی.)

(پاکەتێک جگەرەی (ئێم ئێم)، نڕخەکەی پێنج سەت دینارە بەڵام دوو دانەی تێدا ماوە.)

(چەرخێک، کە غازەکەی خەریکە تەواو دەبێ.)

(تەسبیحێکی قاوەی. تێبینی: تەنیا یەکجار پساوە.)

(جزدانێکی بەتاڵ.)

(ئەڵقەیەکی فافۆن.)

(کاتژمێرێکی دەسک قایش.)

(کۆرپەیەکی نێو منداڵدان.)

(بێوەژنێکی گەنج.)

(دووگیانێکی بێوەژن.)

(ماڵێکی پڕ لە تەنیایی.)

(هەڕاجە هەڕاج، پارچە پارچەی ئەم نیشتیمان هەڕاج دەکەم، جگە لە فرۆشیارەکەی.)

2

چوار لادیوار بە ڕەنگی شەدری. خانوویەکی شین. پێنج تابلۆی بچووک. تابلۆیەکی گەورە. چوارپایەکی دوونەفەری، پڕ لە جیکەجیک. دوو سەرینی پڕ لە پەڕ. دۆشەکێکی گەورەی نەرم. سپلیتێکی لەکار کەوتوو. پەردەیەکی گوڵدار. پەنجەریکی تەلدار. سەقفێکی دارین. بنمیچێکی پڕ لە کون. چەند دڵۆپەیەک. بارانێکی بەخوڕ. ڕەشەبایەکی بەهێز. دیوارێکی دەڵەزدار. تیڤییەکی سانسۆرکراو. مۆبایلی شاشە شکاو. ئینتەرنێتێکی پچڕ پچڕ. سۆپایەکی بێ نەوت. کانتۆرێک جلی لەبەر نەکراو. جلێکی ڕەش. کانتۆرێک جلی پیاوان، لەژووری ژنێکی تەنیا. ئەلبومێی پڕ لە وێنەی بووک و زاوا. دە پەنجەی بێ ئەلقە. ئەلقەیەکی دانراو. دوو چاوی پڕ لەکل. کلی بە فرمێسک شۆڕاو. کلاشنکۆڤێکی بێفیشەک. شەش مەغزەنی بەتاڵ. کراسێکی بەخوێن. دوو پۆستاڵی قوڕاوی. پاکەتێک بە دوو دانە جگەرەوە. چەرخێکی دووسەت و پەنجا دیناری. جزدانێکی بەتاڵ. تەسبێحێکی قاوەیی. کاتژمێرێکی دەستی.

گۆرانیەکی (مەرزیە فەریقی). یادگارییەکی شیرین. ئازارێکی تاڵ. گڵۆپێکی لەرزۆک. کارەبایەکی بێ تەزوو. چەند جووت پێڵاوێکی پاک. ژنێکیی تەنیا. دووگیانێکی بێ هاوسەر. ماڵێکی قەڕەباڵغ. ژوورێکی چۆڵ. زیندانێکی دەرگا واڵا.

3

بەیانییەکی زوو. لە کافێیەکی هەرزان. لەبەردەم مێزێکی دوو نەفەری. ئینجانیەک گوڵی سوور، لەسەر مێز. مێزی قاوەیی. کورسی قاوەیی. گۆرانییەکی ؛(مەرزیە فەریقی). یەکەم ژوان. لە یەکەم جێژوان. دوو پیاڵە چای. پاکەتێک جگەرە. چەرخ. تەبڵەک. تەسبیح. مۆبایل.

تۆ بە پاڵتۆیەکی ڕەش و کراسێکی شین و پانتۆڕ و پێڵاوی ڕەش. من بە پاڵتۆیەکی زەرد و بلوزێکی زەرد و پانتۆڕێکی سپی. تۆ دەستت لە ناو گیرفانەکانت و من دەستم لە ژێر چەناگەم. تۆ چاوەکانت دەڕواننە چاوم و من چاوەکانم دەڕواننە چاوت. تۆ گوێ بۆ گۆرانییەکی

(مەرزیە فەریقی) ڕادەگری. من گوێ لەقسەکانت. من دەڵێم: (کەی دەچیتەوە دەوام.) تۆ دەڵێیت:(جارێ گوێ لە گۆرانییەکە بگرە.) من دەڵێم: (کە هاوسەرگیریمان کرد واز لە چەکداری بهێنە.) تۆ دەڵێی:(جاری گوێ لە گۆرابییەکە بگرە.) من دەلێم: (ئەو گۆرانییە دۆستە کۆنەکانت بیر دەێنێتەوە.) تۆ زەردەخەنەیەک دەکەیت و دەڵێی: (گۆرانییەکان برینپێچن.) من دەڵێم: (لەبەر تۆ حەز بەو گۆرانییە دەکەم.) تۆ هیچ ناڵێیت، تەنیا سەیرم دەکەی و بزە دەکەوێتە سەر لێوەکانت.

تۆ دەستەکانم دەگری و باسی موچە کەمەت دەکەی. من دەستەکانمت پێدەدەم و دڵ نەوایت دەکەم. تۆ باسی نۆژەنکردنەوەی خانووە کۆنەکەتان دەکەی و من بیرۆکەکانمت پێدەدەم. تۆ باسی ماڵێکی بەختەوەر دەکەیت و من بەڵێنی مانەوەت پێدەدەم. تۆ باسی حەزەکانت دەکەیت و منیش بیر لەجێگیر کردنیان دەکەمەوە لەنێو ماڵەکەمان.

4

تۆ بێدەنگیم دەشکێنی. ئەو گۆرانیانە دەچڕی کە حەزت لێیە. ئەو گۆرانیانەت دەلێیت، کە حەزم پێی کرد.

تۆ گۆڕانی دەڵێیت و من خەوم بیردەچێتەوە.

تۆ دەنگێکی تۆمارکراویت بە گوێمدا دەچرکێنی. من دەنگێگ لە قورگم دەخنکێ؛ گریانە. تۆ خەندەیەک لە سەر وێنەکەت بەجێماوە. من شلەیەک لە چاوم دێتە خوار؛ فرمێسکە. تۆ لەناو ئاپۆرا وەستاوییت و من لە چۆلەوانییەک؛ تەنیاییە.

تۆ دەسرۆکەیەک لەدەستت دایە و ڕایدەوەشێنی. من دەسرۆکەیەک تەڕ تەڕ دەکەم.

من هاژەهاژەی با دێتە گوێم. تۆ موزیکێکی نەرم دێتە گوێت. من کل لە چاوەکانم مەلە دەکا. تۆ چاویلکە چاوەکانت دەشارێتەوە. من لەناو قوماشێکی ڕەش ئاڵاوم. تۆ کراسێکی سپیت لەبەرە.

من چوارمێشی لە سەر چوارپاکەم دانیشتووم. من ئازارەکانم هۆن هۆن دەمگریەنێ. من تەنیایی دەست لە بینەقاقام دەنێ. من لەژوورەکەم زیندانم.

تۆ گۆرانی یادەوەریەکانمی. تۆ تابلۆی دڵخوازی هاوسەرەکەم بووی. برینپێچی برینەکانی بووی. تۆ هاوەڵی جێژوانی بووی. ئەی تابلۆی بێدەنگ هەڵواسراو لە ژوورەکەم. تۆ بە دەستەکانی هاوسەرەکەم هەڵواسرای. ئەی کاسێتی پڕ لەگۆرانی غەمگین؛(مەرزیە فەریقی). گوێت لە گۆرانییە تۆمارکراوەکانت دەگرم و سەیری وێنەکانت دەکەم.

5

بەیانییەکی زوو. بوولێڵە. خاکی نزیک سنوور. دەنگی تەقە. سوپای داگیرکەر. هێڕشی لەناکاو. نیشتیمان پارێز. جەنگێکی نابەرانبەر. بەرگری کردنی ئەستەم. گەنجێکی بوێر. چەند گەنجێکی دەورەگیراو. فیشەکی کەم. دووژمنی زۆر. باران و با. تەمتومان. سەرمایەکی زۆر. لوت و پەنجەی تەزیوو. خاکێکی قوڕاوی. نزیکبوونەوەی داگیرکەر. شەڕێکی خوێناوی. ڕاکردنی میلی کاتژمێر. کات تێپەڕین. گوللەییەکی وێڵ. سینگێکی جێ نیشان. دڵێکی گەورە. برینێکی قوڵ. پەراسویەکی شکاو. فیچقەی خوێن. نوشتانەوەی چۆک. بەربوونەوەی لەش. کراسێکی خوێناوی. دەستێکی بە کلاشینکۆڤ. کلاشینکۆڤێکی بێ فیشەک. کۆمەڵێک قەوان.

خوێن و قوڕ. کلاشنکۆڤ و قوڕ. فیشەک و قوڕ. قەوان و قوڕ. لاشە و قوڕ. دووچاوی کراوە. دوو پێی خوساو لەناو پۆستاڵ. دە پەنجەی سڕ. پەنجەی سەر پەلاپیتکەی کلاشینکۆف. دەستێک لەسەر جێ برین. سییەکی بێ ئۆکسجین. شەهیدێکی نەمر.

6

تۆ دەست لەسەر سکم دادەنێیت. من دەڵێم: (ئاگات لێیە دەجوڵێت.) تۆ زەردەخەنە دەکەوێتە سەر لێوت. تۆ دەنووشتێتەوە و سەر لەسەر سکم دادەنێی. من پەنجەکانم بەناو قژتدا دەگێڕم. تۆ چاوەکانت دادەخەیت و هەست ڕادەگریت. تۆ قسە لەگەڵ کۆرپەی ناو سکم دەکەیت و من بەقسەکانت دەکەومە پێکەنین. من پەنجەکانم بەناو قژتدا دەگێڕم. تۆ دەڵێیت: (سبەی دەچمە دەوام.) من دڵتەنگی دام دەگرێت. تۆ بەڵێن دەدەی زوو بێیتەوە. من دەڵێم:(خۆزگە وازت لە چەکداری دەهێنا.) تۆ باسی نیشتیمان دەکەی. من سەیری سۆپایە بێ نەوتەکە دەکەم. تۆ دەچیتە لای پەنجەرە و جگەرەیەک دادەگیرسێنی. من لەشوێنی خۆم سەیرت دەکەم. تۆ خەیاڵ دەتباتەوە. من دەستم دەخەمە ژێر سکم و دێم باوەشت لێدەدەم. تۆ جگەرەکەت دەکوژێنیەوە لەباوەشم دەکەیت و نیوچاوانم ماچ دەکەی. من دەڵێم:(”وریای خۆت بە، چاوڕێت دەکەین.)

7

خانوویەکی شین. ژوورێکی پڕ لە تەنیایی. ژنێکی دڵتەنگ. گۆرانییەکی غەمگین. بارانێکی بەخوڕ. ڕەشەبای بەهێز. هەورەبروسکە. سەرما و سۆڵە. لافاوێکی بەخوڕ. سەقفێکی دڵۆپە دەر. کارەبا بڕان. تاریکی. تەنیایی. بومەلەرزەیەکی لەناکاو. لادیوارێکی ڕماو. کەوتنی تابلۆکان. سەقفێکی داتەپیو. ژنێکی تەنیا لەژێر کەرتە بلۆک. هاوار و ئازار. خنکانی دەنگ. برینی کەللەی سەر. خوێن ڕژان. هەناسە تەنگی. جەستەیەکی بێ جوڵە. تاریکی. مەرگێکی بێدەنگ. لاشەیەکی قوڕاوی. هەزار خەونی لەبارچوو. لەدایک نەبوویەکی بێ باوک. منداڵێکی بێ گیان. گۆڕانییەکی تۆمار کراو. نیشتیمانێکی پڕ لە پینە. وڵاتێکی داڕماو. بێوەژنێکی بێکەس. شەهیدی نیشتیمان پارێز. شەڕێکی نابەرانبەر. پچڕانی ژیان. چەندین ماڵی خودان پرسە.

ئازارێکی هاوبەش.

تیڤییەکی پڕ لە قاقا. سیاسی دەوری مێز. چەند گڵاسە شەڕابێک. ئاهەنگێکی پڕ لە جۆش. کچە مۆدێلی مەکرباز. بێژەری چەنەباز. هەواڵی پڕ لە درۆ. سیاسەتمەندی دەمامک دار. چەند قومارچییەکی دۆڕاو. پارچەیەک خاکی بێ خاوەن. کۆتاییەکی بێ دەست پێک.

شاشەی تیڤی. کەناڵێکی ناوەخۆ. هەواڵێکی بەپەلە. شریتێکی سوور. ڕەنووسێکی سپی.

بومەلەرزەیەک سەنتەری شاری هەژاند.

پڕوپاگەندەی برنج، سانتی، ڕۆن، دایبی. قاقا. قاقا. قاقا. پڕۆگرامی گاڵتەئامێز. دەستبازی مۆدێلەکان. چاوەشێک هەزەلی.

هەواڵێکی بەپەلە. شریتێکی سوور. ڕەنووسێکی سپی.

تا دێ قوربانیان بوومەلەرزەکە ڕوو لەزیادبوون دەکا.

دڕامای دۆبلاژکراو. پڕوپاگەندەی برنج، سانتی، ڕۆن، دایبی. هەواڵێکی بەپەلە، شریتێکی سوور. ڕەنوسێکی سپی.

تەرمی چەند قوربانییەک لەژێر باڵەخانە ڕوخاوەکان بەجێ ماوە.

تێبینی: (هەڕاجە هەڕاج. پارچە پارچەی ئەم نیشتمانە هەڕاجە، تەنیا جارێک بەکار هاتووە. کڕیار خۆی بەرپرسە. فرۆشراو وەرناگرینەوە.)

بەشێک لە گۆرانییەکی مەرزیە فەریقی، شیعری تاریق فەقێ عەبدوڵا.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 826 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | hawcharkh.net
آیتم های مرتبط: 1
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 09-06-2021 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان سەرچناری ): أڕا09-06-2021 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 826 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 523,215
 شؤمارە عەسگەل  105,828
 کتاووەل 19,710
فایل های مرتبط 98,685
Video 1,420
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
Folders
 کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - لهجە - فارسی  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - PDF -  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - رمان کوتاه  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type - Born-digital  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.656 ثانیه(اێس)