هێزی ئێستا
سواڵکەرێک بۆ ماوەی سی ساڵ لە قەراغی ڕێگایەکدا سواڵی دەکرد، ڕۆژێک بێگانەیەک بەوێدا تێپەڕی، سواڵکەرەکە جامەکەی بەرزکردەوە و پێی گوت: شتێک خێرم پێ بکە. کابرای بێگانە گوتی: هیچم نییە پێتی بدەم. ئەی ئەوە چییە لە سەری دانیشتوویت؟ سواڵکەرەکە گوتی: هیچ نییە، تەنها سندوقێکی کۆنە، لەوەتەی هەم لەسەری دادەنیشم. بێگانەکە گوتی: تا ئێستا تەماشات کردووە چی تێدایە؟ سواڵکەرەکە لە وەڵامدا گوتی: نەخێر، بۆ سەیری بکەم؟ دەزانم هیچی تێدا نییە. بێگانەکە پێداگریی کرد، تەماشای بکە. سواڵکەرەکە کە سندوقەکەی کردەوە، باوەڕی بە چاوەکانی نەدەکرد و لە خۆشیدا سەری سووڕمابوو، کاتێک بینی سندوقەکە پڕە لە ئاڵتوون.
من ئەو بێگانەیەم کە هیچم نییە پێتی بدەم و پێت دەڵێم تەماشای ناوەوە بکە. ناوەوەی هیچ سندوقێک نا وەک چیرۆکەکە، بەڵکو ناوەوەی شوێنێکی نزیکتر، ناوەوەی خۆت
توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! کتاووێ کل کە(ڕئ کە) اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,263 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!