دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پەژاک
نابێ گەلەکەمان متمانە بە دەزگاو سەرچاوەکانی شەڕی تایبەتی ڕژێم بکەن
بە پێی زانیارییەکانی وەدەست خراو لە ڕێکەوتی 25 خەرمانانی ئەمساڵ لە هەرێمی ناوبەینی مەهاباد و سەردەشت لە نزیک ئاوایی چوارگا هێندێ ڕووداو قەوماون کە لەسەر چۆنێتی و دەرئەنجامەکانی ئەو ڕووداوانە زانیاری ڕاست و جێگای متمانە بەدەستەوەنین. جێگای ئاماژیە کە لە کاتی ئەو ڕووداوەوە هەتا ئێستا، ئاگاداریمان لە تیمێکی هەڤاڵانمان نییە و سەرەڕای هەموو بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانمان، بابەتەکە بە ناشەفافی ماوەتەوە. هەروەها دەبێ ئاماژە بکەین کە لە هەمان ڕێکەوتەوە دوو کەسی مەدەنی خەڵکی ئەو ناوچەیەش بێسەروشوێنن و زانیاریان لەسەر نییە. تەنانەت دیار نییە کە ئەو دوو ڕووداوە پێوەندیان بە یەکەوە هەیە یا نا. ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە لەسەرئەو بابەتانە و بە مەرجی وەدەست خستنی هەرجۆری هەواڵی نوێ سەبارەت بەو ڕووداوانە گەلەکەمان ئاگادار دەکەیەنەوە.
جێگای ئاماژەیە کە دام ودەزگاکانی سەربە ڕژێمی داگیرکەری ئێران لەو هەرێمە، لەو چوارچێوەیەدا شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبەن و بەردەوام مژارەکان شلوێتر، ناڕوونتر و چەواشە دەکەن. هەوڵدانیان ئەوەیە کە لەو نێوەندەدا ئامانجە قێزوەنەکانیان بپێکن. لەبەر ئەوەش پێویست دەکا گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو جۆرە کردارانە وشیار بێت و هەتا بە شێوازێکی ڕەسمی لە لایەن پارتیمانەوە بابەتەکان پشت ڕاست نەکراونەتەوە بە هێچ شێوازێک متمانە بە دەزگا و سەرچاوەکانی شەڕێ تایبەت نەکەن.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,425 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!