کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  536,845
 شؤمارە عەسگەل
  109,421
 کتاووەل
  20,217
فایل های مرتبط
  103,658
Video
  1,530
 زوون
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,387
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,748
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,976
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,884
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
324
PDF 
31,274
MP4 
2,522
IMG 
200,568
∑   مجموع 
234,688
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
سکرتێرە 34
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 34

سکرتێرە 34
سکرتێرە 34

جەعۆ ناچاری کردم تەلەفۆنەکی لۆبکەم، هەندەی نەبرد وەرامی داوە، یەکەم قسەی ئەوەبوو : کامیرەی بکەوە با بەبەغایەکان ببینم، گۆتم : ئەتوو گێبدە من هەتا دوو قسەت لۆ بکەم ! گۆتی : گێت نادەمێ هەتا بەبەغایەکانم پیشان نەدەی، مەیان شارەوەو مەرێ لۆت دەکەمە سەفرایس (سەپرایس) هەتا دێمەوە، بە گۆڕی بەگیسی داکم دەبی پیشانم دەی ! ئەعسابم نەماو گۆتم : بەس تیمبگەینە ئەتوو لۆ ئەوەندە کەری، باشە ئێستا ئەمن کوو دەتانم لەتوو بگەینم زەوی خڕە ! کورە هەی بێ مێشک بەبەغای چ و حاری چ، ئەمن لەسەر ئەو بەبەغایانەی توو، تووشی دەردی خۆم بووم و خوا قورتاری کردم، وەڵلا نەمکڕیە، بیللا نەمکڕیە، تیللا نەمکڕیە..! جەعۆ گۆتی : هەونکە ئەتوو ئەگەر بە دنیای ڕابوێری، ناتانی بەمن ڕابوێری، ئەو قەسپەی ئەتوو دەیخۆی دەنکەکەی لە بەڕکی قەمسەرەی منە، پیشانم دەو واز لە سەفرایسی بینە..! گۆتم : یاڕەببی خوایە ئەمن ئەو بارگینەی کوو تێبگەینم ! گۆتی : ئەرێ بەقسەی بارگینی، بارگینەکەی ماری شەمسەدین گەندەبای ئەتوو خۆش..! دونێ هێوارێ عەییاتی لێبڕا، زانیم لەگە جەعۆی فایدەی نیە لۆیێ مۆبایلەکەم قەپات کرد..!
لەڕێیێ دەگەڕاینەوە ئوتێلی، پاسەک بە تەنیشتمان تێپەڕی، یەک دوو هۆڕنی لۆ شوفێرەکەی من لێداو ئەویش دەستی دەریناو سەلامی لێکردن، گۆتیە من : زانیت ئەوانە کێبوون ؟ گۆتم : ناوەڵلا، گۆتی : ئەوە نانسی عەجرەم و ئەلیساو باسکال مشعەلانی و نەجوە کەرەم بوون، ئەوشۆ هەرایە لە مەزرەعەی تۆنی..! بڕەک بێدەنگ بوو، دوایێ لە نەینۆکی تەماشایەکی کردم و گۆتی : ئوستاز ئەوە کووە گەڕایەوە، کوو درت هات ئەو ئاهەنگە خۆشەی بەجێبێلی ؟ گۆتم : بڕەکم ئیش هەیە لۆیێ نەمتوانی بمینێمەوە، گۆتی : دیارە مەوعیدو شتت هەیە ؟ گۆتم : نەخێر نیتم، بەران حەز دەکەم بچمەوە ئوتێلی و لە ژۆرەکەی خۆم پشووەکی بدەم ! گۆتی : دیارە بێتاقەتی ؟ بەزمانی سووتام گۆتم : بەرێ ! گۆتی : ئاسانە، ئێستا بە ئوتێلی دەرێم کچەکت لۆ بنێرنە ژۆرێ و نەرمە مەساجەکی چاکت لۆ بکاو عەلەمت (ئەلەم) لە قالبی نێلی، گۆتم : نا سوپاس پێویستم پێنیە ! گۆتی : خەمت نەبی، ئەو شتانە پارەی تێناچی، پارەکە بە زیادەوە لەسەر خوولەکەی دەنووسرێ و بەسافی دێتە بەردەستت ! گۆتم : یاڕەببی خوایە، ئەوە چیە ئەو وەزعە، ئەو هەموو مل پانە چیە تووشی من بووە..! وەرامی شوفێرەکەم نەداوەو تەماشا دەرێم کرد، کابرا هەر نەیبڕیەوە، گۆتی : ئوستاز ئەگەر بێتاقەتی وەرە بابچینەوە ماری خۆمان، هەرچت بوێ و هەرچت پێویست بی ئامادەیە ! گۆتم : تاکە شتەک ئەمن لە تووم بوێ ئەوەیە ؛ بێ دەنگ بی..! باشبوو کاکی شوفێر لە مەخسەدی من تێگەیی و بێدەنگ بوو..! نە ئەو قسەو نە ئەمن قسە هەتا گەیشتمەوە دەرکەی ئوتێلی، وەکی دابەزیم، گۆتی : ئەتوو درنیای هیچت پێویست نیە !؟ گۆتم : بەرێ زۆریش، دەرکەی تڕومبێلیم پێوەداو چوومە ژۆرێ..
گەیشتمە لای پرسگەی تەماشام کرد کەونە سەرۆک جاشەکە وا لە کافیتریای ئوتێلی دانیشتیەو کەونە تەنتەی مەزرەعەکەش لە تەنیشتی دانیشتیە، وەکی چاویان بەمن کەت هەردووک قیت بوونەوە، کابرای خۆمان بەرەو پیرم هات و چاک و چۆنیەکی گەرمی لەگەر کردم، تەنتەی گەمبۆزیش بە قوون بادانەوە هات و گۆتی : های سیدی ! ڕووم نەداوی و گۆتمە سەرۆک جاشەکەی : کەس نەما لەگەر ئەو ئیسکیفەی دادەنیشی، هەر سومعەت دێتە خوارێ ماخران..! گۆتی : بابە ئیشەکە ئەوهای دەوێ، ئەو تەنتەیە سێ بەشی ژنی ئەو وراتەی لەبن دەستیە، وەتێمەگە وەکی تەنتەکانی لای خۆمان فوگر بی، گۆتم : ئەدی کووبوو لە دەعوتەکەی تۆنی دیار نەبووی ؟ گۆتی : وەڵلا برێم چ، پێم سەیرە تۆنی دەسکە جۆنی ئەمنی دەعوەت نەکردبوو، دە وەرە دانیشە چایەک قاوەکی بخۆوە ! گۆتم : هەتا ئەو چڕو چاوە لێرە بی، ئەمن دانانیشم، پێی برێ با دەفن بی، وەڵلا ئەویش سەرەکی لەبن گێی تەنتەی ناو تەنتە بڕەک گرژیەوەو پاشان ڕۆیی چوو لە دووری مە دانیشت، ئیدی ئەمن لەگەر کابرای دانیشتم و کەتینە قسە، لەناو قسان بووین، قاوەکم لۆ هات، فڕەکم لێداو کابرا گۆتی : کوو لەو سەفەر و خوولەی خۆتان دەگەی، خۆشە ؟ گۆتم : وەڵلا هەمووی فشەیەو بەس پارە سەرف کردنە، دەنا نەخوول هەیە و نەهیچ ! گۆتی : هەر ئەوهایە جانم، بەگێی من بکە زوو دەستی خۆت بوەشێنەو گۆلی خۆت بکە، ئەوڕۆ وەزیری و سبەینێ فنیش دەبی، ئەوەی لەسەر فرسەتی پاز بدا زەرەر دەکا، گۆتم : وەڵلا دەمهەوێ کە فنیش بووم خەرک برێ ڕەحمەت لە بابت نەک تف و لەعنەتم لێبکا..! چ دەنگی نەکردو بەینەکی بێدەنگ بوو، گۆتم : ئەتوو ئیشت چیە ئەو جارە ؟ بڕەکی داماو گۆتی : وەڵلا بەڕاستیت پێ برێم و پێشتریش پێم گۆتی، ئەمن بەس پارەی مەسولان دەینم و لێرەو لە ئیمارات و وراتی دیکە سپی دەکەمەوە، بەکڕینی ئوتێل و بازرگانی پێکردن و ئەو شتانە ! گۆتم : خۆت بە گوناهبار نازانی کە پارەی ئەو میللەتە داماوەی دەدزن و لێرە بە ئیشی دێخن ؟ کابرا بەینەکی تەماشای کردم و پاشان گۆتی : بڕۆ لە میللەتی بپرسە، برێ لۆ بێدەنگی و ڕازی بەوەی سەروەت و سامانت ئەوها لێبکرێ..!

کەونە سەرۆک جاشەکەم بە جێهێشت و چوومە ژۆرەکەی خۆم، تەلەفۆنەکەم لەگەر خێزانم کردو لە دەنگ و باسی مارێ و مندارەکانم پرسی، پاشان تەلەفۆنەکم لۆ مام عەوڵای کردو بەینەکی باش قسەم لەگەر کرد، دیاربوو تەندروستی باش ببوو، دەیگۆ لەو دوو سێ ڕۆژەی دەچمەوە دەوامێ و ناهێلم جێت چۆل بی..!
نوێژی عیشایێم کردو لێم پارداوە، وەختەکی لەگەر دەنگی بانگی بەیانی بەخەبەر هاتم، هەستام نوێژی بەیانیم کرد، هێشتا لەسەر دووگردی (بەرماڵ) بووم، گێم لە دەنگە دەنگەکی بوو لە ڕاڕەوی ئوتێلی، چووم لە دەرکەی نێزیک بوومەوە، زانیم جەماعەتی خۆمن، وا تازە دەگەڕێنەوە، دەرکەم کردەوە، دیتم فوول فوول سەرخۆشن و بەلا دادێن، هەندیان خواردبۆوە ئاگایان لە پشت و پاشی خۆیان نەمابوو، هەر یەکەی لە ئاوازەکی دەخیند، ئێک ئەی ڕەقیبی دەگۆ و ئێکی دی کوردستان نیشتیمانی جوان، وەزیری کارەبای دەستڕەکی لە دەستی بوو، هەردەپەڕی و دەیگۆ : هەلە بیلچۆپی هەلە..! بەڕاستی بێزم لەوەزعەکەی بۆوەو چوومەوە ژۆرێ و دەرکەم پێوەدا، خۆم لەبن بەتانی ناو پارم داوە...
دەوری سعات هەشت و نیوی هەستام، ئاوەکم بەخۆم داکردو ددانم شوشت و جلکم لەبەر کردو چوومە خوارێ، بەرەو لای هۆری نان خواردنێ چووم، دیتم شڕبل و کۆمەرەکی دی لەوێنە، سەلامم لێکردن و فەرموویان کرد بچمە کنە وان، سوپاسم کردن و چووم فەخفوریەکم هەرگرت، هێلکەک و هەندە گیزو پەنیرو چار پێنج دەنکە زەیتون و هەندە ئارووم تێکرد، پەرداخە چایەکیشم تێکردو بردمە سەر مێزەکی، چووم سەموونەکی جۆم هینا لەگەر هەندە موڕەباو پەرداخە شیرەکی، دانیشتم و دەستم بەنان خواردنێ کرد، سەرم برند کرد، دیتم جاحێرە تەنتەکە وا بەرامبەرم دانیشتیە ! دەوەرە زەوق و میزاجت هەبی نانت پێ بخورێ، دیاربوو شۆربای نیسکی سندان دەکرد، مراکەکی پڕی شۆربا دەکردو تەماشا منی دەکرد هەند بەقۆڕی مراکەکەی لەناو دەوی دەهیناو دەبردو دەیلێساوە، چشتی زۆر قۆڕم بەبیر دەهاتەوە، کەربابەی مراکەکەی لە کلکی ڕا بەزمانی دەلێساوە هەتا تۆقی سەری و تەماشا منیشی دەکرد ! ئەعسابم لێی نەماو لەسەر کورسیەکەی هەستام و پشتم تێکردو لەسەر کورسیەکی دی دانیشتم، لەکاتی نان خواردنێ ئەو دیمەنەی تەنتەی گەوادم بەبیر دەهاتەوەو هێرنجم دەهاتێ، یەک دوو جار خەریکبوو بڕشێمەوە، بە زۆری خۆم گرت، هەر کوی هەبوو نانەکەم خواردو چایەو شیرەکەم خواردەوەو هەستام، وەکی تەماشا دەکەم دەبینم وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەر تەنتەی دانیشتیەوە نانی دەخوا، گۆتم : خوایە زۆر شوکر هەر لەوەمان کەمبوو..!
دیاربوو جەماعەت هەندەکیان هەستابوون و زۆربەشیان لە پرخ و هۆڕی خەوێ بوون، قەناعەت ناکەم لۆ سعات دوازدەش بەخەربێن، ئاخر هەندیان خواردبۆوە گێژو هوڕ ببوون، چووم لەلایەکی دانیشتم و تەماشا تەلەفزیۆنیم کرد، شڕبل هاتە لای من و چاک و چۆنیمان کرد، گۆتم : دەبی ئەوڕۆ خولەکەمان هەبی، گۆتی : وەڵلا زەحمەتە بەو بەیانیەی، مەگەر پاش نیوڕانێ، گۆتم : وەڵلا تەڕ هاتینە دەورەو خولی سەرکردەو مەرکردەی، گۆتی : خەرک هەندەی لۆ ڕابواردنێ دێ لۆ ئەو شتانە نایێ، ئەتوو چت لەخول و مولی دایە، گۆتم : مادام پیاسەکی بازاڕی دەکەم و هەندە کەل و پەل دەکڕم، گۆتی : مەچوو پاش نیوڕانێ پێکەوە دەچین، گۆتم : ئەدی موحازەرەمان نیە ؟ گۆتی : بە سعاتەکی تەواوی دەکەین و شۆڕ دەبینەوە لۆ بازاڕی، گۆتم : باشە بزانین کوو دەبی !
نیوڕان هات و نوێژی نیوڕانێ و عەسرێم بە قەسرو جەمع کردو چووم نانی بخۆم، نانەکە بۆفیەبوو، دیاربوو جەماعەت لەخەوێ هەستابوون و بەری دابوون، نانمان خواردو چووینە هۆری موحازەرەی، لەباتی پیتەری کابرایەکی تازەیان هینابوو، ئەویش بەدری جەماعەتی قسەی دەکردو حکومەتی مەی بردە تاقی عاسمانێ، دەیگۆ نەک ڕۆژهەراتی ناوەڕاست، دەبی هەموو گۆی زەوی سوود لەو نموزەجەینگۆ وەرگری، جێی خۆیتی سرکردەکانینگۆ خولی فێرکردنی ئیدارەی وڵات لۆ سەرکردەکانی ئەوڕوپای بکەنەوەو فێریان بکەن کوو وراتی بەڕێوە دەبەن، یەک دوو جار لەکاتی قسەکانی وی، ئەمن تەماشی سەقفی هۆرەکەم دەکردو چاوەڕێ بووم بزانم کەنگی بەسەرمان دادەڕوخێ، لەگەر درۆیەکانی کابرای هەزار ڕەحمەتم لۆ شەفیق کونەباو عەلەی قەرەدەری دەنارد، وەزیرەکانیش چووبوونە هەوای خۆیان زۆر دریان بەو درۆیانە خۆشبوو، قسەکانی کابرای دەتگۆ دۆنی (ڕوون) سەیەو لە قالبی جەماعەتی هەردەسوون..!
دەستم برند کرد موداخەلەی بکەم و پۆخی محازەرەچی بسووتێنم، دیاربوو باشیان تەعلیم دابوو، لۆیێ یەکسەر گۆتی : ببورن موحازەرەی ئەوڕۆمان تەواوبوو، سبەینێ بەیانی تەواوی دەکەین، چونکە مستەر شڕبل پێی گۆتم کەوا ئەنگۆ ئەوڕۆ سەردانی مەیدانیت هەیەو پێویستە دەربچن ! جەماعەت زۆریان تەکلیف لەکابرای کرد لەگەرمان بێ، ئەویش ڕازیبوو، خۆشحاری خۆشی دەربڕی، ئیدی هەستاین و چووینە دەرێ و سواری پاسی بووین و بەڕێکەتین لۆ ناو بازاڕی..
کابرای موحازەرەچی کەتە تەنیشتە من، پاش چاک و چۆنی و هەواڵ پرسینی ئێکدی، گۆتم : باشە ئەتوو کوو ئەوها شارەزای وراتی مەو سەرکردەکانی مەی ؟ گۆتی : وەڵلا لۆیان باس کردیمە، گۆتم : بەخۆت قەناعەتت بەو قسانە هەبوو ؟ بەینەکی داماو پاشان گۆتی : دەزانی چیە، ئەمن وەکی تەلەفۆنی عمومیمە، پارەم تێبکەی ئیش دەکەم..!

گۆتم : ئەتوو دەرچووی چی ؟ گۆتی : دکتۆرام هەیە لە بواری مەشق و ڕاهێنان و پێگەیاندنی سەرکردەی کاریزما..! لەدری خۆم گۆتم : خوا مووەفەقت نەکا کوڕم، بریا بابت ئەو شەوی لە ئاشی باو نەهاتباوە مارێ، هەتا ئەولادی وەکی تووی نەهینابا دنیایێ..!
گەیشتینە ناو بازاڕی و هاتینە خوارێ، دوکان بە دوکان دەگەڕاین و تەماشای کەل و پەلەکانمان دەکرد، هەر وەزیرەی چار پێنج قاتی کڕی، هەر قاتی لە دوو سێ هەزار دولاری کەمتر نەبوو، کامە پێراوی گرانبەهای ئیتالیە دەیانکڕی، وەزیری پەروەردە معامەلەی سعاتەکی ژنانی دەکرد، گۆتم : دیارە لۆ داکی منداران دەکڕی ؟ گۆتی : دیارە شێت بوویمە، ناوەڵلا لۆ هاژەی دەکڕم، گۆتم : هاژە کێیە ؟ گۆتی : سکرتێرەکەم..! لەگەر دوکان دارەکەی ڕێککەت و سعاتەکەی بە حەفسەت و پەنجا دۆلاری کڕی..! دیتم وەزیری تەندروستی شەش حەفت قاتی زۆر گرانبەهای کڕی، گۆتم : خۆ ئەوە قیاسی توو نیە، لۆ کێی دەکڕی ؟ گۆتی : لۆ جەنابی سەرۆک وەزیرانی، بەدیاری لۆی دەبەم، ئەوڕۆ نانەکە لەوەی دایە..! جەماعەت گۆتیانە من ئەوە لۆ هیچ ناکڕی ؟ گۆتم : وەڵڵا ئەمن حەزم لەشتی واگران نیەو لەخوای بەزیادبی سێ چار قاتم هەیەو پێویستم پێی نیە ! گۆتیان کورە دە سەرف کە هەی قەللاج لۆ کێی بەجێدێلی ! گۆتم : وەڵلا ئەمن ئەو هەموو پارەم نیە ئەوشتانە بکڕم، وەزیری ئاوقاف گۆتی : دیارە ئەمە هەیتمان، کورە لەسەر نەسریەی وەزارەتی بنووسە و تەواو، گۆتم : کوو بنووسم و لە کێ جێی بکەمەوە ؟ گۆتی : جەماعەت بتانن پارەی عەلەفی جێبکەنەوە ئەتوو ناتانی پارەی هەشت نۆ قاتی جێ بکەیەوە، وای زگم بە ئاقری توو دەسووتێ..!
بەهەر هەموویان ڕەنگە بایی پێنج شەش دەفتەری جلکیان کڕیبی، هەستم دەکرد شڕبل بە عەمدی دەیبردنە هەندە دوکانان، وەکی برێی ئەوان نسبەیان دەدا شڕبلی بەرامبەر بەو هەموو کڕینەی، جەماعەت قسووریان نەکردو یەک دوو قات و دووسێ کراس و دوو سێ جۆت پێراوی باشیان لۆ موحازەرەچیە ماستاوچیەکەش کڕی، پاش گەڕان و سوڕانەکی باش لە گازینۆیەکی خۆش دانیشتین و داوای شەربەت و چایەو شیرینی و کەرەزاتمان کرد، بەینەکی باش دانیشتین و پاشان هەستاین و گەڕاینەوە ئوتێلی..!
هەر کەسەو چووە ژۆری خۆی پشووەکی بدا، ئەمن تەلەفۆنەکم لەگەر مارێ کردو دەنگ و باسیانم پرسی، بووە مەغریب، نوێژی مەغریب و عیشایێم کردو چوومە خوارێ، دیتم شڕبل وا لە هۆری پێشوازی دانیشتیە، گۆتی : باشبوو هاتی، ئێستا پێکەوە دەچینە جێیەکی خۆش، با برادەران بێن، دەچین نانەکی باش دەخۆین و پشووەکی باش دەدەین، گۆتم : زۆر باشە، بەران خواردنەوەی گاز نەکەی، گۆتی : خەمت نەبی..
هەندەی نەبرد جەماعەت هەموو هاتنە خوارێ و بەڕێکەتین، چووینە گازینۆیەکی گەورە لەسەر دەریای، دانیشتین و هەوایەکی فێنکی هەبوو، یەکەمجار داوای قاوەو چایەمان کرد، پاشان ئەنواع و ئەشکال سەلاتەیان هینا، ئەمن زۆر حەزم لە سەلاتەی سیزەریە لۆیێ داوام کرد و هەمووم ساف کرد، بەینەکی باش پشوومان دا، ئەوجە داوای خواردنمان کرد، هەرکەسەو چی داواکرد لۆی هات، پاش نان خواردن و پشووی، دیاربوو شڕبل بەجەماعەتی گۆ، لەژۆرێ هۆری گەورەی کۆنکانی هەیەو ئەگەر حەز دەکەن دەتانن بێن بچین قوماری بکەین ! ئەمن زۆرم ڕجام لێکردن نەچن و ئەو پارە جوانەی نەدۆڕێنن، چونکە درنیابووم دەستی شڕبلی تێدایەو دەیەوێ لەو ڕێیەش پارەی لەجەماعەتی بەرداتەوە، بەران بەداخەوە بە گێیان نەکردم و چوون، گۆتیان : ئەتوو دەتانی بچیەوە ئوتێلی، یان بڕۆ مزگەفتەکی و لۆ خۆت تێر تێر نوێژی بکەو قورعانی (قورئان) بخینە، هەموو هەستان و کەتنە دوو شڕبلی و چوونە ژۆرێ، ئەمن بەینەکی بەتەنێ دانیشتم و یەک دوو چایەم خواردەوە، دوایێ گۆتم : بابچم تەماشا بکەم و بزانم جەماعەت وەزعیان کووە، وەکی چوومە ژۆرێ دیتم هەریەکەی لەلایەکی خەریکی قوماریەو سێ چار بتلیان لە پێش داناینەو فوول سەر خۆش بووینە، هەر ئێکەو کچەکی جوانیان لەتەنیشت داناینە لۆ کەر کردنیان..! شڕبل لەسەریان دەسوڕاو دەستی لە پشتی دەدان و هانی دەدان بەردەوام بن، لەهەمووی کارەساتتر دیتم دوو سێ وەزیر هەندیان خورادبۆوە بەلادا هاتبوون لەسەر کورسیەکەیی و قایشی پانتۆڕیشیان کردبۆوە..! زۆرم خەفەت خواردو بە بێتاقەتی هاتمە دەرێ و بەڕێکەتم لۆ ئوتێلی، شوفێرەکە هات گۆتی : بەڕێزم فەرموو با بە پاسی بتگەینم، گۆتم : نا سوپاس، شارەزای ڕێیەکەیمەو حەز دەکەم بە پیاسە بچمەوە..! لەڕێیێ فکرم دەکردەوەو دەمگۆ : ئیلاهی دەبی ئەو میللەتانەی ڕەشهەراتی ناوەڕاست چیان کردبی، هەتا تووشی حکومەتی ئەوها گەندەڵ و فاشیل و تڕڕووهات ببن..!

چەند ڕۆژەکی دیکەمان لە بەیروت بردەسەری، ئەوی ڕاستی بی تەنها خواردنی خۆش و گەڕان و سوڕان و پیاسەبوو، ئەوەی گرنگی پێنەدرا خولەکە بوو، لەهەمووشی سەیرتر ؛ لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی بەشداری کردنی خولەکەیان پێداین، گوایە خولەکە زۆر بەسەر کەوتویی کۆتایی هاتووەو کۆمەرەک ڕەسممان پێکەوە گرت، وەختەکی ئاگام لێبوو تەنتەی کارخانچی خۆی خزاندە ناو جەماعەتی لۆ ڕەسم گرتنێ، ئەمن وەکی چاوم بەوی کەت، لەناو جەماعەتی چوومە دەرێ و چیدی ڕەرسمم نەگرت..!
شڕبل هاتە تەنیشتم و گۆتی : پیرۆزبایی تەواو بوونی خولەکەت لێدەکەم، تەئکیدم سوودەکی باشتان وەرگرت، گۆتم : هەر مەپرسە، دەبی ئەو خولە بەسوودەی بنووسمەوەو نەوەکانی داهاتووی وراتەکەم هەمووی بیخننەوە..! شڕبل ویستی بابەتەکەی بگۆڕی، گۆتی : ڕات چیە بە لوبنان ؟ گۆتم : وراتەکی خۆشەو خەرکەکەی باش و درسافن، بەران ئەنگۆش وەکی عیراق گیرتان خواردیە بەدەست شیعەو سووننەو مەسیحی و موسوڵمان و مارۆنی و دروزی، خۆزگە لەو قاوغەی دەردەچوون، لەهەمووشی ناخۆشتر وراتینگۆ لە وراتی مە گەندەڵترەو هەر بەرپرسەو لۆ خۆی ڕادەکێشی، ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو حارەی چارەنووستان باش نابینم ! شڕبل دەستەکی بەو لا ڕوومەتەی وەنا کە ئەندامەکەی حزبوڵلای ڕاژدی لێدابوو، گۆتی : ڕاست دەکەی، بەران هیچیشمان پێناکرێ، بەینەکی داما، دوایێ گۆتی : داواکاریەکم هەیە ! گۆتم : برێ ! گۆتی : میشێل زۆر حەزدەکا ڕەسمەکت لەگەر بگری ! گۆتم : میشێل کێیە ؟ گۆتی : ئەو گەنجە ناسک و جوانەی عاشقت بووە ! وەکی تەماشا دەکەم دەبینم لەگەر تەنتەیتی..! گۆتم : دەزانی چیە، هەموو دنیا خرابی ڕەسمی لەگەر ناکەم، تاکە شتەک لە دنیایێ ڕکم لێبیتەوە ئەو نەوعە لووسکەو پووسکانەن..!
پێیان ڕاگایاندین، خۆتان ئامادە بکەن شەوێ دەگەڕێنەوە، مەجالم وەرگرت و چوومە بازاڕی، هەندەک کەل و پەل و دیاریم لۆ مارێ کڕی، سەرو سعاتیشم لۆ مام عەوڵاو جەعۆی کڕی، سێ چار کیلۆ پاقلاوە و هەندەک شوکولاتەشم کڕی، وەکو دیاری لۆ دراوسێیەکان، پاشان گەڕامەوە ئوتێلی و کەلو پەلم خڕکردەوەو جانتام پێچاوە، بەو هیوایەی بگەڕێینەوە وراتی خۆمان..
شەو داهات و پاس ئامادە بوو، چووینە خوارێ و سواری پاسی بووین، شڕبل لەگەرمان هات، هەتا فڕۆکەخانەی، لەوێ یەک یەک دۆقەی لەگەر کردین و خواحافیزی کردو گۆتی : هیوادارم ئێکدی ببینینەوە، لەوانەشە بێم سەردانتان بکەم، ئەومان بەجێهێشت و چووینە ناو فڕۆکەخانەی، چووینە بۆردینگی و مۆریان لە پاسپۆرتی داو بۆردینگمان وەرگرت و بەڕێکەتین لۆ هۆری چاوەڕوانی سوار بوونی فڕۆکەی، هەتا کاتی سواربوونی فڕۆکەی هات، پیاسەکمان بەناو بازاڕەکەی فڕۆکەخانەی کردو هەندەک لە وەزیرەکان چەندین بتل ویسکی و شەمپانیاو جۆرەها مەشڕوباتی یان کڕی، دیاربوو هەندەکیان لۆ خۆبوو، هەندەکیشیان بە دیاری دەبرد لۆ برادەرکانیان..!
دەرکەی هۆرەکەی کراوەو بەڕێکەتین لۆ ناو تەیارەی، هەرکەسەو لەجێی خۆی دانیشت و چاوەڕێ بووین تەیارە بفڕی، تەلەفۆنەکم لۆ جەعۆی کردو گۆتم : پاشی دوو سعاتی دی لە فڕۆکەخانەی ئامادەبە وا دەگەڕێینەوە، گۆتی : مام عەوڵای بینم !؟ گۆتم : بەو شەوەی ئەزیەتی مەدە ! گۆتی : ئەزیەتی چ و حاری چ، ئەو سەیە لەشتی وا دەگەڕێ، لەپێشی تڕومبێلی دانیشی و دەست باوێتە سەر دەرکەی، گۆتم : کەیفی خۆتە، گۆتی : هەها زۆرت ئاگا لەو بەبەغایانەبی ها، هەموو دنیا بەلایەکی و ئەوان بەلایەکی، خوای دەکرد ئەو تەیارە لە عاسمانێ پارچە پارچە دەبوو، بەس بەبەغایەکانی من سەلامەت دەبوون..! گۆتم : ئەتوو واز لەو کەراتیەی نەینی ها، فرچکت پێ گرتیە..!

مۆبایلەکەم قەپات کردو چاوەڕێم کرد تەیارە بفڕی، جەماعەت هەمووی دانیشتبوون، وەختەکی کیژەکە گۆتی : تکایە قایشی ببەستن چونکە ئێستا تەیارەکەمان دەفڕی، قایشمان بەست و سەرمان بە پشتی کووشینەکەی دا، وەختەکی فڕۆکەوانەکە ناوی خوای هیناو بەگەرمی بەخێراتنی کردین، گۆتی : ئینشاڵلا بە سەلامەتی دەگەین و خۆشحاڵم کە ئەنگۆ هێڵی ئاسمانی لوبنانیتان هەربژاردیەو هیوادارم گەشتەکەشتان لۆ لوبنان زۆر خۆش بووبی، وەزیری بازرگانی گۆتی : وەڵلا وەبیللا باشترین گەشت بوو، بچمەوە بە جەنابی سەرۆک وەزیرانی دەرێم زۆر زەرورە چەند گەشتەکی دیش بکەین، چونکە بەڕاستی زۆر سوودمان لەو خولەی بینی..! وەزیری پەروەردە گۆتی : چشتەکی باشە، بەران ئەوجارە زەرورە بچینە ئەوڕوپای و خولەکە لەوێ بکرێتەوە، کرانەوەی حکوومەتەکەمان بە دنیای دەرەوەو بەستنی پەیوەندی تۆکمە، ئەزموونەکەی مە چاکترو باشتر بە دنیایێ دەناسێنی، خۆ گێتان لێبوو مامەستای خولەکەی کوو گۆتی : زۆر زەرورە سەرکردەکانینگۆ و ئەزموونی هەرێمەکەتان بە دنیایێ بناسرێ..! وەزیرەکان کۆمپلیت تەئیدی قسەی هەردوو وەزیرەکەیان کردو گۆتیان : ئەنگۆ لەگەر سەرۆک وەزیرانی باسی بکەن و ئەمەش هەموو پشتگیری پێشنیازەکەتان دەکەین..! ڕووم لە پەنجەرەی تەیارەی کردو گۆتم : وەڵلاهی ئەو جێیە جێی من چوویمە..!
هەندەی نەبرد تەیارە قاندرمەکەی هەرکێشاو جولەی کرد، یا ئەڵڵا و بیسمیللاو خوایە هاوارە دەنگی دەداوە لەناو تەیارەی، کیهان لە هەمووان سەرسەری تربوو، لەهەمووان زیاتر هاواری خوای دەکرد..! هوردە هوردە تەیارە فڕیە عاسمانێ و تەماشا عاردیم کرد و دیتم گلۆپەکان گچکە دەبنەوە، هەتا وەیلێهات بەتەواوی کەتینە ناو تاریکی و عارد بە تەواوی لەبەر چاوم بزربوو، بەینەکی باش برند بووین، پاشان کیژەکە گۆتی : دەتانن قایشەکانتان بکەنەوەو ئێستاش چاو قاوەتان بەسەر دابەش دەکەین، ئیدی عارەبانەکی گچکۆکە هات و دوو کیژی ناسکۆکە ڕایان دەکێشا، ئێکیان ترمزی چایەی پێبوو، ئەویدیش ئی قاوەی، گەیشتە من و گۆتی : بەڕێز چ دەخۆیەوە ؟ گۆتم : چایەکی بێ شەکر، هەندی دەمێ چایەکی لۆ تێکردم و دایمێ، گۆتیە وەزیری ئاوقافی بەڕێزت چ دەخۆیەوە ؟ وەزیری ئاوقاف ددانەکانی گڕ کردەوە و گۆتی : چایەکی ڕەش وەکی چاوت و شیرن وەکی ئەو ڕووە شیرنەی خۆت ! کیژەکە زەردەخەنەکی کردو چایەکی لۆ تێکرد، گۆتمە وەزیری ئاوقافی ئەوەچیە ئەو هەموو شیعرو ئەدەبیاتە ! گۆتی : گێ بدە وەزیری حورمەو مورمان، ئێکەم ئیش ڕاوچی دەیکا تۆڕی دادەنێتەوە، ئەوجە دانی ڕوو دەکا، هەتا تەیرو تار پێوەبن، ئەتوو لۆ ئەوەی ڕاوچیەکی باشبی، دەبی هەم تۆڕی دانێیەوە، هەم دانی ڕووکەی، ژیان تەیرەکی بار ڕەنگینەو ئەمەش ڕاوچی، بەران عەمری ئەوەی نەمینێ کە وەختی ڕاوێ گووی دێ..! گۆتم : وەڵلاهی وا هەست دەکەم ئەنگۆ ڕاوچینەو میللەتیش تەیرو تاری بێ بارە، وای چتان بەسەر ئەو میللەتەی هینایە ! گۆتی : کورە دە واز لەو قسە قۆڕانە بینە هەی سەلامەتبی، نەخشی دەربینە نەخش، ژیان بیتاقەیەو یەک جار لۆت دەردەچی، عامفەرین لۆ ئەوەی بللی بە عاردی دادەدا..!
پاش چا خواردنەوەی کیژەکی ناسکۆکە هات عارەبانەی پار دەدا، پڕی سەری شووشە گوراوی جۆراو جۆر بوو، بە زەردەخەنەو نازەوە بە سەرنشینەکانی دەگۆ : باشترین جۆری گوراومان هەیە، ئەوەی بیکڕی قازانج دەکا، کە دەگەیشتە کەرخی وەزیرەکان بە فێری ڕێکهێخستنی شووشەکان خۆی دادەهیناوەو دەرەزی مەمکی بڕەک بە دەردێخست، جەماعەتی مەش لیکاویان لەدەوی دەهاتە خوارێ و بێ ئەوەی لە جۆری گوراوو باشی و خراپی بپێچنەوە سەرو یەک دوو قلیان کڕی، هیچ شووشەکیش لە دە وەرەقەو دوازدە وەرەقەی کەمتر نەبوو..!
هەستام بچم لۆ تەوالێتی، وەکی چووم دیتم دەرکە قەپاتە، بڕەکی ڕاوەستام هەتا ئەوەی لە ژۆرێیە بێتە دەرێ، وەکی هاتە دەرێ دەبینم، کەونە سەرۆک جاشەکەی خۆمانە، هەرچاوی بە من کەت گۆتی : ئۆۆۆۆۆ، دیسان ئێکدیمان دیتەوە، وەزعت کووە ؟ گۆتم : باشم ئەتوو کوی ؟ دیارە دەگەڕێیەوە، گۆتی : ئەرێوڵلا، ئیش و کارم تەواو بوو، ئیدی نازانم پاشی چەند ڕۆژی دی دەمنێرنە کێندەرێ، ڕەنگە دوبەی بی، یان قوبرس یان ئەوڕوپا، بەشەکی ژیانی من لەناو تەیارەیە ! گۆتم : باشە بە ڕوخسەتت، ئیدی ڕوخسەتم لێ وەرگرت و چوومە تەوالێتی..!
چونکە ماندی بووم خەریکبوو خەوم لێدەکەت، وەختەکی کیژەکە گۆتی : تکایە قایشی ببەستن، چونکە وا داخلی عاسمانی هەولێرێ بووین، ئیدی خۆمان بەست و دەوری بیست دەققەکی پێچوو، تەیارەکە تایەکانی کردەوەو هوردە هوردە نوی بوو و نیشت، بەینەکی لەناو مەتاری سوڕاوە، پاشان ڕایگرت، پێنج شەش دەققەی پێچوو، قاندرمەی کردەوەو فەرمووی لێکردین، ئیدی سووپاسی جەماعەتی تەیارەمان کردو هاتینە خوارێ، پاسەکی تایبەت لۆمە ڕاوەستابوو، سواری پاسی بووین و بە ڕێککەتین لۆ ڤی ئای پی، گەیشتینە وێ دانیشتین، پاسەپۆرتەکانیان لێ وەرگرتین هەتا ببەن مۆری لێدەن و جانتایەکانیشمان لۆ بیننەوە، هەتا ئەوان هاتنەوە سەرو قاوەمان خواردەوە، پاسە پۆرت و جانتایەکانمان وەرگرت و سوپاسمان کردن و هاتینە دەرێ، وەکی تەماشام کرد جەعۆ و مام عەوڵا لەکن تڕومبێلی ڕاوەستاینە، جەعۆ دوو قەفەزی تەیرو تاری لە دەستەو مام عەوڵاش عەلەمەکی گەوری کوردستانی بە دەستە ! مام عەوڵا هەر چاوی بەمن کەت، هاواری کرد : بژی کورد، بژی کوردستان، با بژی، جەعۆش قەفەزی هەردەتەکاندو دەیگۆ بژی بژی..!
مایتی[1]

اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,476 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 85
1.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 01
2.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 02
3.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 03
4.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 04
5.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 05
6.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 06
7.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 07
8.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 08
9.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 09
10.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 10
11.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 11
12.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 12
13.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 13
14.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 14
15.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 15
16.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 16
17.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 17
18.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 18
19.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 19
20.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 20
21.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 21
22.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 22
23.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 23
24.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 24
25.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 25
26.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 26
27.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 27
28.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 28
29.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 29
30.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 30
31.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 31
32.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 32
33.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 33
34.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 35
35.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 36
36.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 37
37.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 38
38.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 39
39.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 40
40.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 41
41.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 42
42.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 43
43.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 44
44.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 45
45.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 46
46.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 47
47.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 48
48.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 49
49.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 50
50.  مەقاڵەل گؤجەر سکرتێرە 51
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: رمان
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 09-12-2021 أڕا( زریان عەلی )
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 1,476 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  536,845
 شؤمارە عەسگەل
  109,421
 کتاووەل
  20,217
فایل های مرتبط
  103,658
Video
  1,530
 زوون
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,387
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,748
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,976
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,884
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
324
PDF 
31,274
MP4 
2,522
IMG 
200,568
∑   مجموع 
234,688
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.766 ثانیه(اێس)