عەدێ و مەدێ 70
وەختەکی مندار بەخەبەریان هینام، گۆتیان: هەستە نوێژەکەی بکە هەتا نەچووە، ئەوە دوو سێ سعاتە خەوت لێکەتیە! هەستامەوە و چووم ئاوەکم بەخۆم داکرد و چوومە سەر دوو گردی و دەستم بەنوێژێ کرد، لە تەحیاتی دووەم بووم لە دەرکەی درا، هەتا مندار چوون دەرکەیان کردەوە و هاتنەوە، نوێژم تەواو کرد، گۆتیان: بابە قادرە پووخە و ئیسماعیل مریشک دز هاتینە! گۆتم بیانهیننە ژۆری مێوانان، ئیدی چوومە ژۆری مێوانان، وەختەکی هاتنە ژۆرێ، سەلامیان کرد و بەگەرمی باوەشیان تێهەرینام و کەیفخۆشی خۆیان دەربڕی بەوەی ئەوجارەش هاتمەوە ناو مار و مندارم، چایەم تێک دەدا، ئیسماعیل مریشک دز گۆتی: بەس تێمان بگەینە ئەتوو کوو لە دەستەوانە قوورتارت بوو؟ گۆتم: جارێ لەوەی گەڕێن، پێم برێن کامۆی کوڕەکەی ئەسکەندەری چی بەسەرهات؟ قادرە پووخە گۆتی: وەڵلا دە پازدە ڕۆژان گرتبوویان و زۆریان لێدابوو، دوایێ بەرەللایان کردبوو، بەس ئەتوو کوو بەربووی ئەتوو؟ گۆتم: خارینگۆ ئەمنی بەردا، ئیسماعیل مریشک دز گۆتی: دەمزانی ئەو ئیشە بەس بەخاری دەکرێ، دەوجە لۆخۆت لەگەر خاری ڕێککەوە، هەم تووشی کێشە نابی، هەم پارووت دەکەوتە ڕوونی! قادرە پووخە گۆتی: ئێ چیدی، چ هەیە چ نیە؟ گۆتم: خۆشیەکینگۆ شتەکی وەها نیە، ئیسماعیل مریشک دز گۆتی: ئەرێ لە سجنێ زۆریان لێدای؟ گۆتم: ئەنگۆ ئەو پرسیارانە لۆ لەمن دەکەن؟ دەتانەوێ بچن ڕاپۆرتەکم لەسەر بنووسن و پارەی پێ وەرگرن؟ قادرە پووخە گۆتی: ئەوجە کا ئێستا پارەی دەدەن، پێشان هەر ڕاپۆرت و سەت هەزار دیناریان دەدا، ئێستا بەس دەرێن دەستخۆش، بەردەوامبە لە خزمەت کردنی خاک و نیشتمان و بەرەو پێش بردنی ئەزموونەکەمان!
پاش ئەوەی بەینەکی باش دانیشتن، هەستان و ڕۆیشتن، لە دەرکەی گۆتیان: هەر ئیشەکت هەبوو لە خزمەت داینە، ئەگەر دەرێی هێوارێ لەگەرت دێینە ماری مەسوولی ئەو گەڕەکەی خۆمان و دەرێین ئەو کابرایە تۆبەی کردیە و وایزانیە ڕادیۆیە!
مایتی.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 591 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!