کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 523,059
 شؤمارە عەسگەل  105,777
 کتاووەل 19,704
فایل های مرتبط 98,652
Video 1,420
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
پاسەوانی ستوون
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پاسەوانی ستوون

پاسەوانی ستوون
پاسەوانی ستوون
#دابان عەتار#
لەنێو ملیۆنان نا، ملیاران نا، بلیۆنان نا، زیاتر… زیاتر… زیاتر… تا ژمارەیەکی بێکۆتا سفری زیاد، لە ئەگەری نەبوون هاتمە بوون. لە هەر جووتبوونێکدا ملیۆنان زیندەوەرۆچکەی نێو تۆواو دەکەونە پێشبڕکێ، تاکوو لە کۆتاییدا چەند دانەیەکیان دەگەنە مەنزڵ، تەنیا دانەیەکیش دەتوانێت پەردەی هێلکە کون بکات و خۆی بە ژوورێدا بکات. با گریمانەکان جارانییەک بکەین، لەنێو ئەو ملیۆنەی باوکمدا من دروست بووم، واتە چەند ملیۆنێک گریمانەی ئەوە هەبوو ئەو سپیرمە، کە سیفەتەکانی منی هەڵگرتبوو نەگاتە مەنزڵگە. باوکیشم بە هەمان شێوە دروست بوو، باپیریشم بە هەمان شێوە تا دەگەینەوە سەر مرۆڤە سەرەتاییەکان ئەو گریمانە ژمارەکان ملیۆن هێند دەکاتەوە. ڕێی تێدەچوو باوکم لەو شەوەدا سپیرمەکەی لە کۆندۆمێک کردبا، یان بیڕژاندبا شوێنێکی دیکە جگە لە پزدانی دایکم، باپیریشم هەروەتر، منیش هەروەها دەکرا ئەو شەوەی ئەو منداڵەم دروست کرد، کە ئێستا بۆی ڕاڕابوومە و خەمی هاتنەبوونی دەخۆم، لە شوێنێکی دیکە بوومایە و دروست نەبووایە، یان سپیرمەکان توانایان نەبووایە بگەنە مەنزڵ. سەرەتا ئەو هەموو گریمانەیەم بۆ ناوازەیی هاتنەبوونم لێکدەدایەوە و دەمکردە بەڵگە بۆی، بەڵام ئێستا کاتێک دەکەومە نێو دونیای ژمارەکان هەست بە بچووکی خۆم دەکەم. ئەو ڕووداوە بە تەواوی دیدی منی گۆڕی. هەروەکوو چۆن لەنێو ملیاران نا، بگرە نزیک لە بێکۆتایی ئەگەری نەهاتنەبوون هاتینەبوون، ئاواش لەنێو ملیاران هەسارەی نەشیاو بۆ ژیان کەوتینە نێو هەسارەیەکی وەک زەوییەوە، دەکرا لەنێو ئەو ملیارە لێرە نەبووینایە، چۆن ئەمە ڕوویدا؟ هەروەکوو لەنێو ملیاران مرۆڤدا من ئەمەی ئێستام، لەنێو ملیۆنان چرکەدا لەم چرکەیەدام، لە ملیاران شوێندا لەم جوغزە شەپڕێوەی نێو ماڵێکی ساردوسڕدا، گریانی جارجاری منداڵێکی وەهمی دڵم دەکات بە ئاو، منداڵێک کە ئەویش لەنێو ملیارەها ئەگەردا لە شوێن و کات و جۆریەتی و چەندییەتی بەو شێوەیەی ئێستا لە ڕێیە. ڕۆژی ڕووداوەکە من وەک ژمارەیەکی لەبیرکراو دەبووایە لەبەردەمی ستوونی کارەبایی ژمارە 1990 بووەستم و چاوکراوەبم. لە خەڵکی وابوو ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی میژووییە، ڕۆژی بڕیاردانی میللەتێک لە چارەنووسی خۆی، بەڵام دڵی من لەسەر ئاگربوو، دەکوڵا.
لەمنداڵییەوە خوویەکی سەیرم هەیە. لە یەکەوە تا دەمان خوێندبوو، کاتێک بە پێیان بە قوڕوچلپاوەکەی لای ماڵماندا لە گەڕەکی باداوەوە بەرەو قۆتابخانە دەڕۆیشتم، هەنگاوەکانی خۆمم دەژمارد تا دەگەیشتمە (دە) سەر لەنوێ دەستم پێ دەکردەوە، دە دە لەلاییەک ڕیزم دەکرد; یەک(دە) دوو(دە) سێ(دە)، دە(دەییم) دەژمارد و لەنێو گیرفانم پەنجەیەکی دەستم دەنووشتاندەوە، تا دەگەیشتمە قوتابخانە هەر دە پەنجە تەواو دەبوو، دواتر نۆ پەنجەی دیکەم دەژمارد، دواتر نۆجار دەم دەژمارد، سەرم بڵیند دەکرد دەرگای قوتابخانەم لێ بەدەر دەکەوت، بە شەش هەنگاوی دیکە لە دەرگای قوتابخانە تێپەڕدەبووم. ئەو حیساباتەی ڕێیە زۆر ماندووی دەکردم، بەڵام نەمدەتوانی وازی لێ بێنم. چێژم لە ژمارەکان دەبینی هەرچەندە هەموو ڕۆژێ دەگەیشتمە هەمان ئەنجام. دایکوباوکم خوێندەوارییان نەبوو، ناچار بووم دوای تەواوبوونی وانەی بیرکاری بە غاردان خۆم بگەیەنمە مامۆستا، هەرچەندە شەرمیشم لێی دەکرد، بەڵام تامەزرۆییم بۆ ژمارەکان ناچاری دەکردم بەسەر شەرمەکەمدا زاڵبم، خۆم دەگەیاندێ:
“مامۆستا، بێزەحمەت پرسیارێکم هەیە”
” فەرموو ڕۆڵە”
“ئەگەر دوو یەک لەتەنیشت یەک دانێین دەکاتە چەند؟”
“کوڕم بە یازدە دەخوێندرێتەوە”
ڕۆژێکی دیکە یەخەم پێی دەگرتەوە:
“مامۆستا، دوویەک و سێیەک لەتەنیشت یەک دانێین چەند دەکا؟” بۆیم دەنووسی
ئەویش خەندەیەکی دەکرد و وەڵامی دەدامەوە:
“بیست و سێ دەکا”
بەو جۆرە پێش هاوڕێکانم ژمارەکان بەتەوای فێربووم. ئەلفوبێی باڵدار بۆ من ئەلف و بێ نەبوو، بەڵکو وەک کتێبی ژمارەکانی لێ هاتبوو، سەرەتا وشەکانی پەڕەکەم دەژمارد، دواتر کاتێک فێری ژمارە گەورەکان بووم، پیتەکانیم دەژمارد و دەمزانی دۆی دادە لە چەند پیت پێکهاتووە و دەکەوێتە لاپەڕە چەند، مێوژی نایاب هەروەتر…
کاتێک کەسێک قسەی بۆ دەکردم، . بەبێ ویستی خۆم ژمارەی وشەکانیم دەژمارد…
ئەوکات شەڕی ناوخۆ سەرتاپای وڵاتی کاولکردبوو، شەوان لە گەرمان لەسەربان دەنووستین، من تا خەو دەیبردمەوە ئەستێرە و دەنگی گووللە و ئەو مێشوولانەم دەژمارد، کە پێیانەوە دەدام و لەشمیان بە خوروو
دەهینا. دایکم دڵی ئەوانەمانی دەدایەوە کە مێشوولە زیاتر پێوەی دابوون، دەیگوت:
“ئەوە خوێنتان شیرینە بۆیە مێشوولە پێتانەوە دەدا”
هەرچەندە ئەو قسەیەی هیچ چێژێکی پێنەدەبەخشیم، بەڵام وەک خوشک و براکانی دیکەم دڵی خۆم بەوە دەدایەوە، بەڵام زیاتر ژمارەی پیتەکانی قسەکەی بۆم گرنگ بوو لەوەی خوێنم شیرنتر بێت…
پۆلی یەکم تەواوکرد. #هەولێر# لەلایەن حیزبەکەی دیکەوە گیرایەوە، ئێمە بە ترس و لەرزەوە خۆمان لە ژوورەوە دەخنی و هەڵدەلەرزین. مامێکم هیشتا ژنی نەهێنابوو لە ماڵمان دەژیا. لەگەڵ ئەو حیزبەیان بوو، کە وەدەرنرابوون، مامیشم هەروا، بەڵام لەو ئاگربارانە نەیتوانی کتێبەکانی و وێنە و ئەرشیفی حیزبەکەی لەگەڵ خۆیدا ببات، بۆیە باوکم ناچار بوو هەموو کتیبەکان و بەڵگەنامەکان لەو حەوشەیەی پشتەوەی ماڵمان لەژیر گڵ بنێت و دایکیشم شەش جار بە دار ئاگر لەو شوێنە بکاتەوە و نانی لێ ببرژێنێت. من هەموو جارەکان ژمارەی ئەو کتێبانەم دەخەمڵاند، کە دووکەڵ دەیخنکاندن. کۆمەڵێک کتێبیش زۆر بە شارەزایی فرێدرابوونە نێو ئەو قامیشەڵانە چڕەی لەباخچەی تەنیشتمان چاندبوو. ئەوەم کاتێک زانی، کە ئەو پێشمەرگانەی هاتبوون ماڵمان بپشکنن زۆر شارەزایانە تەنیا دوو شوێن لە ماڵەکەمان گەڕان، ئەویش هەمان ئەو دوو شوێنە بوون، کە بەڵگەنامە و کتێبەکانیان لێ شارابوونەوە. باوکم حیزبی نەبوو، بەڵام گرتیان و بە نیوەمردوویی ناردیانەوە… دایکم چەندینجار باسی لەوە کردووە، کە لە پیاوەتی خراوە، سەردانی پزیشکیان کردووە، گوتوویەتی هیچ کێشەی نییە تەنیا دڵیشکاوە و حاڵەتەکەی دەروونییە! دایکم دەیگوت دەبوو من ئەو تەلیسمەی بشکێنم و حەزی بۆ خۆم بجووڵێنم. ئەو باسی ئەو جارانەی دەکرد بە سەرنەکەوتوویی ئەو کارەیان ئەنجام دابوو. ئەو بۆ هاوڕێ ژنەکانی دەگیڕایەوە و تف و نەفرەتی بۆ حیزب دەنارد، منیش ژمارەی جارەکانم دەژمارد. ئەو ساڵە ترس باڵی بەسەر شارەکەماندا کێشا بوو. من منداڵبووم، بەڵام هەرگیز نەمویرا ئەو پێڵاوانە لە پێ بکەم، کە هەمان ڕەنگی ئاڵای ئەو حیزبەی هەبوو، هەرگیز دایکم نەبینی ئەو جلانە لەبەربکاتەوە، کە ڕەنگی ئاڵای حیزبی نەیاریان هەبوو، هەمووانی سووتاند. کۆمەڵێک وشە گۆڕان، دەبووایە ئەو وشانە بەکارنەهێنین، کە لە فەرهەنگی حیزبەکەی دیکەوە هاتبوون. ماڵەکان بوون بە دوو بەرەوە، کوڕ لە باوک هەڵگەڕایەوە، برا میلی کڵاشینکۆفەکەی لە برای هێنایەوە، وڵات بوو بە گۆڕەپانی بەربەرەکانێی براکان.
من دەنگی تەقە، هاوار و ناڵینەکانم دەژمارد. خەمڵاندنم بۆ کوژراو و بریندارەکان دەکرد، هەڵبەتە بۆ ئەو خەمڵاندنانەم پشتم بەو هەواڵانە دەبەست، کە لە ڕادیۆ دەخوێندرایەوە…
دوێنێ تەلەفۆنم بۆ هات، ئاگادار کرامەوە، بەهۆی ئەو وتارەی، کە قەرارە ئەمڕۆ سەرۆک لە یاریگای گەورەی شار بۆ خەڵکی بخوێنێتەوە لەئامادەباشیدا بین. گەورەکەم ئاگادارکردەوە، کە هاوکارم بێت و لێگەرێ لە ماڵەوە بمێنمەوە. هۆکارەکەم بۆی ڕوونکردەوە، لێی پاڕامەوە. ئەو لەجێی ئەوەی هاوکاریم بکات، خۆی لێم تووڕەکرد. سەرکۆنەی کردم، چۆن بیانوو بۆ بەشدارنەبوون لە پرسێکی ئاوا گرنگ دەهێنمەوە! بەئامادەنەبوونی من تەنیا ستوونی کارەبای ژمارە 1990 لە کۆی 2017 ستوون بێ پاسەوان دەمایەوە، ئەوەش نا بەڵکو دەیانتوانی کەسێک لەجێی من دانێن.
لە قۆناغی ئامادەیی بەهۆی خوێندنەوەی چەند کتێبێکەوە خەونی ئەوە لە مندا چووقەرەی کرد، کە ببمە یەکێک لە زانا بیرکارییەکانی جیهان، ئەویش کاتێک بوو، کە بەهۆی ڕێنماییەکانی ئەوانەوە بەهرەی خۆم دۆزیەوە. لە مێژبوو ئەو بەهرەیەم هەبوو، کاتێک مامۆستای بیرکاری پرسیارێکی وەک ئەرکی ماڵەوە دەداینێ، من هەموو جارێک بە ڕێیەکی جیاواز لەوەی مامۆستا شیکارم دەکرد و هەمان ئەنجامیش دەردەچوو، هەندێک مامۆستا لەگەڵئەوەشدا هیچ بەڵگەیەکیان نەبوو، کە ئەو ڕێیەی من هەڵەیە، بەڵام خۆیان لێم تووڕە دەکرد، تاکوتەرا هیچیان نەدەگوت، تەنیا بە شێوازێکی سەیر سەرنجیان لێم دەدا.
ئەوکات خەونی گەورەگەورەم دەبینی، بەڵام ئێستا منیش لە ژمارەیەک زیاتر هیچی دیکە نیم.
پێش ئەوەی لە ماڵ دەرچم، ژنەکەم ژان گرتبووی، دەستمی بەر نەدەدا، بەڵام بەناچاری لەماڵ هاتمە دەرێ. خوشکم و دایکم لەلای بوون.
بە خوولیایەکی زۆرەوە چوومە کۆلێژی زانست بەشی بیۆکاری، بەڵام تا تەواوم کرد زۆربەی خوولیاکانم بەرەو پوکانەوە چوون… مامۆستاکان تەنیا ئەو ڕێگەیەیان پەسند دەکرد، کە ئەوان نووسیبوویان، منیان لەیەک ڕێگە بۆ شیکاری پرسیارەکان قەتیس کرد. سەرەتا چەندجارێک هەوڵمدا بەڕێگەی جیاواز پرسیارەکان شیکار بکەم، بەڵام لە تاقیکردنەوەکە دەرنەدەچووم. خۆم ئامادە دەکرد گفتووگۆ لەگەڵ مامۆستا بکەم و پێی بسەلمێنم ڕێی منیش دروستە، بەڵام هەر دوای ئەوەی یەک دوو قسە لە دەمم دەهاتەدەرەوە، مامۆستاکە هەڵدەچوو، بەسەرمدا هاواری دەکرد:
” تۆ من فێری بیرکاری دەکەی؟ من سەرم لە نێو ژمارەکاندا سپی کردووە”
چەندین سەرکوتکردنی لەمجۆرەم بەرگوێ دەکەوت و دەمکوتیان دەکردم. بەرەبەرە منیش لەبەرئەوەی لە تاقیکردنەوەکان دەرچم خۆم لەسەر ڕێگەی ئەوان ڕاهێنا، فێری ئەوە بووم ڕێگەکەی ئەوان ئەزبەر بکەم و شوێنپێیان هەڵگرم، ئەوەش وایکرد ڕۆژبەرۆژ توانا و خۆشەویستیم لەگەڵ ژمارەکاندا بپووکێنەوە… کۆلیژم تەواو کرد. لەگەڵ ئەو کچەدا هاوسەرگیریم کرد، کە لە کۆلیژ خۆشمویست. بەهۆی ئەوەی بڕوانامەکەم نەیتوانی کارێکم بۆ بدۆزێتەوە، بەناچاری دەستم دایە کرێکاری، ژیانێکی سەخت ژیام…
ئێستا لەوەتەی هاتوومە ئێرە: چرکە دەژمێرم، ئەو ماشێنانە دەژمێرم کە بەلامدا تێدەپەڕن، ترپەکانی دڵم دەژمیرم، سەرنجم دەچێتە سەر ماشێنێک بەخێرایی تێدەپەرێت و دەستی لەسەر هۆڕین داناوە، دڵم دادەخورپێ! ژان بە دڵمدا تێ دەپەڕێت. لەوەتای ئەو ئیشە نوێیەم هەیە، بووم بە ژمارەیەک و لەسەر ئەو شەقامە لەبەردەمی یەکێک لەستوونەکانی هێڵی کارەبا خەریکی ژماردنی ماشێنەکان دەبم.
لە هاوکێشەی ئەو وڵاتەی، کە دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە سەرۆک لەیاریگاکە لە وتارەکەیدا باسی دەکات، من ژمارەیەکی پەراوێزخراوم، وەک چۆن ئەو منداڵەی، قەرارە ژنەکەم بیبێت لەوەیە هەمان چارەنووسی منی هەبێت و لەنێو ملیۆنان ملیۆن ببێتە ژمارەیەکی بێبایەخ و بە دیار ستوونێکەوە ببێتە پاسەوان و لە چاوەڕوانی قافڵەی ماشێنەکانی سەرۆکدا بووەستێت. ئەوەی من دەیڵێم گریمانەیەکە لە گریمانەی هاتنەبوونی نزیکترە لەوەی ڕووبدات، چونکە لە ماڵی سەرۆکەوە تا دەرگای یارگاکە هەر ستوونێک و چارەنووسی ژمارەیەکی وەک منی پێوە بەستراوەتەوە. دڵم لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونە، دڵم لەلای ئازارەکانی هاوژینە خۆشەویستەکەمە، پێش ئەوەی بەجێی بهێڵم بە گریانەوە گوتی: “تخوا جێمان مەهێلە”
بەڵام دەبووایە لەنێوان بژێویم و ئەودا هەڵبژێرم، لەپێناوی ئەودا بژێویم هەڵبژارد و جێمهێشت…
ئاگام لەو وتارە حەماسییە ئاگراوییە نییە، کە لەوانەیە ئێستا سەرۆک بۆ ئاپۆڕای جەماوەری بەشەڕەفی بدا، بەڵکو دڵم لەناو مستمدایە و چاوەڕێی هەواڵێکم، چاوەڕێم زەنگی مۆبایلەکەم لێ بدا…
دەستم دەلەرێتەوە، دڵم دادەخورپێ، دەستم لە گیرفانم دەردێنم و تەماشای شاشەکەی دەکەم، دەستم دەلەرزێ، بە دەنگێکی لەرزۆکەوە وەڵام دەدەمەوە. چۆکم شلدەبن و بەردەبمەوە…
لە ملیۆنان کات و شوێنی جیادا ئەو لەو شوێن و کاتەدا لەدایک بوو، دەکرا ئێستا لەنێو ملیۆنان شوێنی جیابێت. لەنێو ملیاران گریمانەی نەبووندا ئێستا هەیە و لەبن ئەو دیوارە جلێکی شڕی لەبەرە. لەسەر پشت پاڵی داوەتەوە، چڵم و لیکی تێکەڵ بوون و بەلالێویەوە هاتووەتەخوارەوە. بە پەنجەی دۆشاومژەی خەریکە شتێکی خەیاڵی لەئاسماندا دەژمێرێت، ئاگام لێیە پیرەژنێک بەلایدا تێ دەپەڕێت، عەباکەی بەلالێویەوە دەنێت و لەژیر لیوەوە دەڵێت:
“وەییییششش داکت مرێ”[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 652 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ژنەفتن
آیتم های مرتبط: 1
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 98%
98%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 24-12-2021 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا24-12-2021 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 652 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 523,059
 شؤمارە عەسگەل  105,777
 کتاووەل 19,704
فایل های مرتبط 98,652
Video 1,420
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - لهجە - ک. لری  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - کرمانشاه  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - Yes  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - ادبی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.297 ثانیه(اێس)