کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,802
 شؤمارە عەسگەل  106,142
 کتاووەل 19,340
فایل های مرتبط 97,360
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
قەیرانەکانی پەرلەمان، ئاسۆیەک بۆ ڕابوون، دەروازیەک بۆ حەقیقەت
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قەیرانەکانی پەرلەمان، ئاسۆیەک بۆ ڕابوون، دەروازیەک بۆ حەقیقەت

قەیرانەکانی پەرلەمان، ئاسۆیەک بۆ ڕابوون، دەروازیەک بۆ حەقیقەت
بابەت: وتار
نووسین: د.ڕەئوف عوسمان مەعروف
ڕێکەوت: #31-12-2007#
لەگەڵ بەرەو پێش چوونی ئیشو کارەکان لە پەرلەمانی عێراقدا، بەرپرسیارێتی و ڕووبەرووبونەوەی پەرلەمانتار لەگەڵ دەوروبەر لەلایەک و خوودی خۆیشی لەلایەکی تر گەورەو ئاڵۆزتر دەبێت تەنانەت زۆر جار ئەگەر پەرلەمانتار ئاگای لەخۆی نەبێت و بەخۆیدا نەچێتەوە سەرەداوی کێشە ئاڵۆزەکانی لێ بزر دەبێت، زۆربەی کایەکان پەرلەمانتار لەنێوان کۆمەڵێک دوورێیاندا ڕادەمێنێ و ئەگەرەکانی بەردەمی پڕدەبن و تەنانەت دەبێتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی دەرەوەی زاتی خۆی و تەنانەت بیروباوەڕە تایبەتییەکانیش.
سۆنگەی بەرژەوەندییەکانی نێو هۆڵی پەرلەمان فرەن و گەلێک جاران پێکڕا هەڵدەپژێن، یان لێک دادەبڕێن، یان بەهێڵێکی هاوتەریبدا ڕەودەکەن و پەرلەمانتار تووشی تیارامان و سەراسیمەبوون دەکەن.
بەرژەوەندییەکانی نێو هۆڵی پەرلەمان فرەو پێچەڵ پێچە ڵن، وەک : بەرژەوەندی سەرەوەی ووڵات، یان لیست و گروپ، یان دەرەوەی ووڵات، یان مەزهەب، یان نەتەوە، یان کەمینەی نێو گروپە گەورەکان، وەک ئەوەی کەلیستی (ئیئتیلافی) شیعە، کەبریتیە لەکۆمەڵێک حیزب و گروپ و کەسایەتی سەربەخۆ، هەروەها بەرەی تەوافق و ئەلعراقیە کە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک حیزب و گروپ و لایەن و کەسایەتی، دیارە هەموو ئەوبەرژەوەندی و مەبەست و بۆ چوونە جیاجیا یانەی کە ڕەنگدانەوەی ئەو گروپ و لیستە جۆربەجۆرانەن، لەدەنگدان و گفتوگۆی نێو پەرلەماندا، بەخەستی ڕەنگ دەدەنەوە و ململانێی توندو تیژو هەمەلایەن دێنە گۆرێ، ئەمەجگەلەوەی کەهەندێ جار لەدەرەوەی هۆڵی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکی لیستەکانەوە ڕێکەوتنامە دەکرێت و دەهێنرێتە نێو پەرلەمان بۆ دەنگدان و تەنانەت لەو حاڵەتانەشدا هەر گفتوگۆی جدی و توندو تیژو فرەلایەنی بۆ دەکرێت.
ئەوەی کەئێستا لێکدابران و پەرتبوونی بەرژەوەندییەکانی سەلماندووە بەئاراستەی هەڵوەشاندنەوەی بردووە، ئەوەیە کەرەوتی سەدرو فەزیلە لەبەرەی ئیئتیلافیان هەڵتەکاندووە و جیابوونەتەوە، لیستی ئەل عراقیەش بەجارێک پەرت بوون بەسەر لیستەکاندا، یان هەندێکیان بەسەربەخۆیی لەنێو پەرلەماندا کاردەکەن، تەنانەت جاربوە هەندێک بەرژەوەندی زۆر کاتی، ڕەوتی سالح موتڵەگو سەدری یەک خستووە !!واتە لەسیاسەتدا دۆست و دوژمنی هەمیشەیی نیە، بەقەدەر ئەوەی کەبەرژەوەندی هەمیشەیی هەیە و کاری بۆ دەکرێت.
لەمانگی 2007/8 لەسەر داوای بەندە و کۆمەڵێک پەرلەمانتاری تر بانگهێشتی وەزیری بازرگانی کرا، بۆ لێپێچینەوە لەسەر قەیرانەکانی دابەشکردنی خۆراک لەشاری سلێمانی و هەندێ کێشەی تر، ئەزبەدرێژی و بەزمانی ژمارەو بەروار و دیکۆمێنت، باسی شپرزەیی و بێسەروبەری کەمتەرخەمی وەزارەتی بازرگانیم کرد لەمەڕ شاری سلێمانی، ئەمە جگە لەخراپی و بێکەڵکی و ئیکسپایەری بابەتەکان، دیارە وەزیری بازرگانی لەبەردەم پەرلەمانی عیراقدا دانی نا بە کەمتەرخەمی وەزارەتەکەی بەرامبەر بە دابەش کردنی خۆراک لە سلێمانی، ئەم کارەی من ئەگەر سەرنجی هاوپەیمانیە چواریەکەی نێوان کوردو شیعەی بدایە، دەبوو هەرنەکرایە، یان زۆر لەسەر خۆبومایە، ی ئەوەی جێگای سەرسورمانە پەرلەمانتارێکی سەربە لیستی وەزیری بازرگانی، بەرگری شێلگیرانەی لەوەزیری بازرگانی کرد، دوای ئەوەی کە وەزیر دانی نا بە کەمتەرخەمیەکانی وەزارەتەکەیدا !!!واتە دوو هەڵوێستی جیاواز بەرامبەر بە یەک دیاردەی دزێوو !! بەرژەوەندیەکانی گەل و نیشتیمان، دەخاتە خوار بەرژەوەندی لیستەکەیەوە، دیارە ئە مە حاڵەتێکی دزێوە و دەبێت چاوی گەل لەئاستی دا غافڵ نەبێت، واتە ئەمە بەڵگەی زاڵ بوونی گیانی مەزهەب گەرایی و تایەفە چێتیەکی تۆخە بەسەر فەزای دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە و مەترسیەکی گەورەیە لەبەردەم ژیانی سیاسی داهاتووی عێراقدا.
ئەم نمونە زیندوەو دەیان نمونەی تر ئەوە دەسەلمێنن کەبەداخەوە پەرلەمانتار هەیە بۆ ڕەزامەندی دەرەوەی ناخی خۆی، لەحەقیقەت لائەداو ڕاستیەکان ئاوەژوو دەکاو جێگای خۆی لەرەوتی پڕجووڵەی پەرلەماندا بەلەقی و لاوازی دەهێڵێتەوە، پەرلەمانتاری کاراو جێی متمانەی گەل، هەمیشە دەبێت سەراحەت بێت لەووتنی ڕاستیدا بەرژەوەندی نەتەوەو ڕاستی و عەدالەت لەسەرو هەموو ئەگەرەکانیەوە بێت.تا ئێستا لەپەرلەمانی عیراقدا، تەنها لیست کە هاوپەیمانی کوردستانە، بە یەکگرتووی و پتەوی ماوەتەوە و کارەکانی بە ئەنجام دەگەیەنێت، هەرچەندە ئەدائی ڕۆژانەی نێو هۆڵی پەرلەمانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان بەژن وپیاوە و بەبەراورد لەگەڵ لیستەکانی تردا، لاوازەو هۆکارەکەشی سیستمی لیستی داخراوو ناپسپۆرییە، بەهیوای چارەسەر کردنی ئەم حاڵەتە لە خولەکانی داهاتوودا.دواجار حەزدەکەم ئەوە بپرسم ئایا دەنگدان بۆ یاسای ڕۆژنامەگەری لەپەرلەمانی کوردستاندا لەبەرژەوەندی ڕاستەوخۆی کێیە ؟ میللەتی کورد، قۆناغەکە، سەرجەم حیزبەکان ودەسەڵات؟!!
ئازادکردن و ڕوناککردنەوەی ئەقڵ و هۆشی ئینسانی کورد.. یان کپ و سەرکوێر کردنی ؟!! ئایا پاراستنی ئەمنی قەومی هەرێم و هۆشیارکردنەوەی جەماوە ڕ لە پەک خستنی ئازاری سەر زامەکانی گەندەڵی دوو هێڵی هاووتەریبن، یان بەدژ دەوەستنەوە ؟!من وای بۆ دەچم پاراستنی ئەمنی قەومی کوردستان و پیرۆزیەکانی گەلی کورد، لەلاین جەماوەری چاو کراوەو هۆشیارەوە پتر بەکار دەبرێت و ئاراستە دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ خەڵکی بێ ئاگاو ناهۆشیارەکاندا، دیارە ئازادی ڕۆژنامەش بە هێزترین هۆکارە بۆ چاوکرانەوەی کۆمەڵ و بەئاگاهێنانیان، کەدەکاتە قبوڵ نەکردنی گەندەڵی و هۆکارەکانی دواکەوتن و باڵا دەستی یاسا لە بوارەکانی ژیاندا، ڕێسانسی هۆش و ئەقڵی کورد لەژێر سێبەری ئازادیدا چاودەکاتەوە، دیارە ئازادی و داهێنانیش دوو هۆکاری گرنگن بۆ هاوکێشەی بنیاتنانی ژێرخانی شارستانیەتیەکی تەمەن درێژو دوارۆژێکی ڕوناکی ئەوتۆ کە داگیر کەرانی کوردستان بخاتە بەر شەوارەو نابینایی.
ئەندامی پەرلە مانی عێراق
[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 685 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
آیتم های مرتبط: 3
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 31-12-2007 (17 سال)
شهرها: سلیمانیە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 12-01-2022 أڕا( سەریاس ئەحمەد )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا12-01-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 685 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,802
 شؤمارە عەسگەل  106,142
 کتاووەل 19,340
فایل های مرتبط 97,360
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.516 ثانیه(اێس)