ناونیشانی پەڕتووک: ئافاقی شیعری نالی
ناوی نووسەر: #ڕەهبەر مەحموودزادە#
شوێنی چاپ: #سنه#
چاپخانە: مادیار
ساڵی چاپ: #2021#
لەو کتێبەدا ڕەهبەر مەحموود زادە دەڵێت: نالی بیرمەند و شاعیرێکە ناتوانی خۆتی لێ ببوێری. کە خۆیشت لێ نەبوارد، ناتوانی ڕاگوزاری بەلایدا تێپەڕی و دوای گوت وبێژێکی ساکار و ئاسایی ماڵاوایی لێ بکەی. نالی کەسێکە دەبێ ماوەیەکی زۆر لە لای بمێنییەوە، لەگەڵیدا بژی، بیدوێنی و وەدەنگی بهێنی. پرسیاری لێ بکەی و بەدەم بێ دەنگ بوونەکانیەوە سەبر بگری.
دەشڵێت: من ئەوەندی پێم کراوە هەوڵم داوە لە جیاتی ئەوەی ئەم مانایانەی خۆم لە زەینم دا بوونە وەپاڵ دەقی نالی بدەم، ئاسۆی ڕوانینی کاتی خولقانی دەقەکە بخولقێنمەوە. نەمویستووە جلی تایبەت بە زەمینە و زەمانەی ئەو سەردەم لەبەر شێعری نالی دابڕنم و جلێکی دیکەی لەبەر بکەم کە شیاوی ئەو زەمینە و زەمانە تایبەتە نەبووە. نەمویستووە نالی بکەم بە کوردێکی سەدەی بیستەم یان سەدەی بیست و یەکەم. نالی مەلایەکی ئایینی زۆر خوێندەوار و تێگەیشتوو بووە کە نە بڕوا ئایینییەکانی بۆ بۆچوونە نوێیەکانی وەلا ناوە و نە بەپێچەوانە.[1]
توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! کتاووێ کل کە(ڕئ کە) اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,510 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!