20 زانیاری لەسەر شاری #هەولێر#
ئامادەکردنی: موحسین تەها
1- لە ساڵی 1944 بۆ 1945 گەڕەکی سەیداوە درووست دەکرێ لەلایەن (سەیدەکانی هەرەجە) .
2- لە ساڵی 1923 گەڕەکی تەیراوە درووست دەکرێ لە شارەوانی بەناوی گەڕەکی ئیبن مستەوفی تۆمار دەکرێ.
3- لە ساڵی 1959 گەڕەکی ئیسکان درووست دەکرێ کە عەبدولکەریم قاسم بەنرخێکی هەرزان دابەشی دەکات بەسەر کارگوزار و پۆلیس و شارەوانی.
4- درووست بوونی گەڕەکی ئازادی، ڕۆژی #24-06-1956# لەلایەن موتەسەڕیفی هەولێر (ئیسماعیل حەققی) یەکەم بەردی بناغەی گەڕەکی (ئازادی) دانرا و ئەو گەڕەکەش سەرەتا هەر بەناوی موتەسڕفی هەولێر (ئیسماعیلیە) ناونرا ئینجا بووە ئازادی.
5- گەڕەکی گڵکەند پێشتر بە گەڕەکی گڵکەندی سەعدوناوە دەناسرا لە ساڵی 1940 خانووی لێ درووست کراوە.
6- گەڕەکی منارە لە دەوروبەری منارەی چۆلی کە لە ساڵی 1940 ئاوەدان کراوەتەوە.
7- گەڕەکی سێتاقان لە ساڵی 1949 ئاوەدان کراوەتەوە، بریتی بووە لە سێ بەش (سێتاقانی سەید غەریب، سێتاقانی خۆشناوان، سێتاقانی مام برایمی) ناوەکەشی لە پردەکەی هاتییە کە سێ تاق (چاوە) بووە.
8- گەڕەکی شۆڕش لە ساڵی 1958 ئاوەدان کراوەتەوە کە زەوی بەسەر (کۆمەڵەی هەرەوەزی نیشتەجێ) بەسەر ئەندامەکانی دا دابەشکرد.
9- گەڕەکی مەنتکاوە لە ساڵی 1963 یەکەم ماڵی تێدا درووست دەکرێ و هەر کەسە و ناوەکی لێنابوو لە پاشان مەنتکەکان زۆر خانووی لێ درووست دەکەن و ناوی دەگۆڕێ بۆ گەڕەکی مەنتکەکان لە پاشان پێی دەرێن گەڕەکی مەنتکاوه.
10- لە ساڵی 1937 تا 1941 گەڕەکی کوران لەلایەن کورەچییەکان ئاوەدان دەکرێتەوە.
11- لە ساڵی 1981 بۆ 1982 گەڕەکی کرێکاران لە نزیک جادەی #مەخموور# درووست دەکرێ لە بەر ئەوە کرێکار و خەڵکە هەژارەکە خانووی تێدادرووست دەکات لە بەر ئەوەش پێی دەڵێن (حی العمال) .
12- لە ساڵی 1982 سەدام حسێن گەڕەکی کوردستان بەناوی (حەی سەدام) درووست دەکات ئەوانەی لە (گەڕەکی ناچاری) بوون لە جێی پارکی شانەدەر دوور بوون هەر ماڵی دوو هەزار دینار و خانوو و عەقاری دابوونێ و خانییەکانیش هەموو خزمەتگوزارییەکی تێدابوو وەکوو ئاوو کارەبا و جادە و خانووەکانیش هەمووی 150 مەتری بوون و وەکوو یەکتر درووستکرایە.
13- لە ساڵی 1974 گەڕەکی شەهیدانی کوران درووست دەکرێ، خانووەکان لەکاتی مفاوەزاتی ئەو کاتی بوو بەسەر ماڵە شەهیدەکان درووست دەکرێ.
14- لە ساڵی 1870 شارەوانی هەولێر درووست بووە یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغا عەبدولوەهاب) بووە ئەو کاتی هەولێر لیوا یاخود پارێزگا نەبوو.
15- لە ساڵی 1956 یەکەم پاسی مەسلەحەی هاتە هەولێری.
16- لە ساڵی 1965 جادەی شەست مەتری دەست بە درووست کردنی دەکرێ.
17- لە ساڵی 1979 سناعەی شیمالی نەخشەی درووست کردنی دانراو فیتەرەکانی بازاڕی شێخەڵڵای ناو بازاڕیان بردە سناعەی ڕێگای مەسیف.
18- لە ساڵی 1939 بڕیار درا پیرمام بکرێتە هاوینە هەوار.
19- لە ساڵی 1927 یانەی فەرمانبەران دامەزرا.
20- لە ساڵی 1928 دووکانەکانی بن قەڵای هەولێر درووست دەکرێن.
تێبینی: گەڕەکی کۆماری کە لە ساڵی 1955 درووست بوو، وەستا کەریم یەکەم کەس بوو خانوی لێکرد و یەکەم بیری لێدا هەر وەستا کەریم ناوی لێنا کۆماری. [1]