گێرەی لە هەولێر دەگەڕێ
دەشتی هەولێری کاکی بەکاکی مەفتەنی دانەوێڵەی گەنم و جۆیە، دەتوانرێت پێی بووترێت(تلیانە نانی کوردستان) وەک چۆن دەشتە مەزنەکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە(تلیانە نانی جیهان) دادەنرێت، ئه و ئیدیۆمە چیڕۆکێکی لەپشتەوەیە دەوترێت: جوتیارێک، وەرزێرێک، ڕەنجبەرێک لە ناوچەکەی خۆی کە زەوییە پشتاوەکانی سەرقەل و خاکی سۆرک و بەردەڵانە، هەموو ساڵێک کە تۆی کردووە بەرهەمەکەی خراپ بووە یان براتۆی هێناوە یان تەنەکە و دوو تەنەکە و سێ تەنەکەی بڕیووە، بۆیە لە دڵی خۆیدا دەیەوێت بار بکات و بچێتە دەشتی هەولێری بە پیت بەرەکەت، ئینجا دەکەوێتە خەیاڵ و دەست دەکات بەدابەستنی گایەکان و نیروگۆپەران دەخاتە سەر ملیان و جۆتیاری خۆی دەکات و زەوییەکە تۆو دەکات و دەیکێڵێت و ساڵێکی بەباران دەبێت و دەغل ودان تا پشتێنەی مرۆڤی دێت و دەنکە گەنمەکان پڕ شیر دەبن و کاتی جۆزەردان و دروێنەی گەنم وجۆ دەست پێ دەکات و دەنگی وتنی گازێی سەپان و قرمە و هاواری پاڵە و سوڕانەوەی سەر سەدە و دەنگی داس و بڕینی لاسکی گەنم و قەسەر، ئارەقەی شین و مۆر و جیلوەی تێلەکێشی جوانکیلە، گەڵاوێژ و کیشە و کێشانەوەی بۆسەر خەرمان و ئینجا دوو گای سەرشێت یان دوو هێستری چەموش وا گێرەی دەکەن، بەڵام هەموو ئەوانە لەگەڵ ئەوەی کەسێک بڵێ کاکە چایەکەت بخۆوە کۆتاییان دێت، ئه و چیڕۆکە جوانە بووە به و ئیدیۆمە شیرینە بەکەسێک کە فڕی بەبابەتێکەوە نەبێت وهیچی لێ نەزانێت یان زۆر عاقل نەبێت و هەندی تورەکی لە شتێک نەزانێت دەوترێت کورە بابە دەڵێی چی فڵانە کەس: گێرەی لە هەولێر دەگەڕێ.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 246 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!