کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 523,775
 شؤمارە عەسگەل  105,988
 کتاووەل 19,732
فایل های مرتبط 98,953
Video 1,422
زبان
کوردیی ناوەڕاست 
300,491

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,705

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,119

فارسی 
8,292

English 
7,134

Türkçe 
3,562

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
قوماش 113
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 113

قوماش 113
قوماش 113
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

لەناو ئەو داڵغەو خەیارانە دابووم، ئێکەک گۆتی: یاڵلا کاکە لێرە شۆڕ دەبینەوەو دەچینە ئەو پەنا تاشە بەردەیی و کەس نامانبینی، ئاگری دەکەینەوەو پارە نانەکی دەخۆین و پشیەکی دەدەین، سبەینێش لەگەر گەرد و گوری بەیانی قیت دەبینەوەو دەڕۆین! گۆتم: خەتەر نیە ئاگری بکەینەوە؟ گۆتی: نا، جێیەکی زۆر پەنایەو کەس نامانبینی، ئیدی شۆڕ بووینەوەو چووینە جێی مەبەست، زینمان لە هەسپەکان کردەوە، دوو کەس یەکسەر کۆمەرە دارەکیان خڕکردەوەو ئاگریان کردەوە، ڕۆشنایی ئاگرەکەی لەو تاریکستانەی هەند جوان بوو بریسکەی دەداوە، لێی دانیشتین و نانەکەیان هینا گۆڕێ، دەستمان بە نان خواردنێ کرد، نان و تەماتەو پیازو ئاروو، چونکە زۆرمان برسی بوو، باشمان خوارد، ئاومان لەسەر کردو هاتینەوە سەرەخۆ، ئێکەکیان پاکەتی دەریناو جغارەی دابەش کرد، مەمنونی بووم و گۆتم: جغارەی ناکێشم، گۆتی: ئەوجە چایەت لۆ لەکێ پەیدا بکەم، هەی مارم لۆت وێران بی، گۆتم: هەرگێش مەدێ، ئەو بەزمەش کۆتایی پێدێ! ئێکیان گۆتی: ئەوەتە جۆگەلەک لەودیووی، ئەوەی دەستنوێژێ دەشواو نوێژێ دەکا، ئەگەر نا لە دیار ئەو ئاگرەی لێ پاردەنەوە هەتا سبەینێ، هەندەک هەستاین دەستنوێژمان شووشت و نوێژمان کرد، ئەوجە لە دیار ئاگرەکەی لێمان پارداوە!
وەختەکی ئێکەک بە خەبەری هیناین، گۆتی: هەستن دنیا سپی بووە، دەبی بەڕێکەوین، قیت بووینەوە، نوێژی بەیانیمان کرد و بەڕێکەتین، دەبایە دوو سعاتی ڕێک بڕۆین هەتا دەگەینە پێشمەرگەکان، ئەوجە کێ دەرێ لەوێ ماینە، خۆ ئەگەر نەمابن، ئەوە ڕیسم لێ دەبیتەوە خوری و حسابکە هیچم بە هیچ نەکرد، خەم دایگرتم، لۆیێ پرسیار لە ئێکەکی کرد، کە هەموو پرس و ڕاو تەکبیر بەوی بوو، گۆتم: ئەگەر پێشمەرگەکان نەمابوون، چبکەین؟ گۆتی: بەگەکی لێدەدەین و دەگەڕێینەوە جێی خۆمان! گۆتم: ئەتوو بەڕاستتە؟ پێکەنی و گۆتی: سوحبەت دەکەم، خەمت نەبی، هەتا بەخۆم ئاودیووی ئێرانێت نەکەم وازت لێناینم، بەس ئەمن وای لۆ دەچم پێشمەرگەکان مابن، ئەشکەفتەکی سەختی لێیە، ئەوان خۆیان لەوێ مات دەکەن و بە سانایی نادیترێتەوە!
دوو سعاتی ڕێک ڕۆیشتین و ناو پێراویشمان بووە ئارەقە، ئەمن هەر ورەی خۆم بەرز دەکردەوەو دەمگۆ: مەڕوخێ، زۆرت بڕیەو کەمت مایە، ئەوڕۆ سبەکی قورتارت دەبی، لە ئێرانێ پشیەکی باش بدە، ئەوجە بگەڕێ لەدوو ڕێیەکی دەربازت ببی و بچیە وراتەکی ئەوڕوپی، ئەمن ناونیشانی بازۆشم پێبوو، دەمگۆ هەر بگەمە ئەوێ تەلەفۆن لۆ بازۆی دەکەم، بەشکو ئیشاڵلا بیبینمەوەو ئەو هیممەتەکم لۆ بکاو دەربازم بکا!
پاش ماندی بوونەکی زۆر، ئێکیان گۆتی: دەبی لەو دۆرەی بچینە خوارێ، نیو سعاتەکی دەبڕین و دەگەینە ئەشکەفتەکی، کورە ئەگەر پێشمەرگەکان دەنگیان داین، مسەوەش مەبن، ئەمن بەخۆم قسەیان لەگەر دەکەم، وریابن شتەکی نەکەن، وەڵلاهی بە یەک دەستڕێژی تەواومان دەکەن! ئیدی بە دۆرەکەیدا شۆڕ بووینەوە، ماوەکی باشمان بڕی و گۆتیان ئەوەتێهێ ئەشکەفتەکە، با بڕۆین! وەختەکی نێزیک بووینەوە، کابرای گۆتی مشەوەش مەبن گۆتی: ئەنگۆ لێرەبن، ئەمن بە تەنێ دەچم، ئەمە ڕاوەستاین و ئەو ڕۆیی، وەختەکی لە چاوان بزربوو، هەر چاوەڕێ بووین و هیچ دەنگ و ڕەنگی نەبوو، هەندەی نەبرد، بەخۆو بە سێ چار پێشمەرگان پەیدابوو، دەستی برند کرد و گۆتیە مە وەرنە پێش!

هێدی هێدی چووینە پێش، گەیشتینە پێشمەرگەکان و سەلاممان کرد، وەرامیان داوەو بەخێراتنیان کردین، لەگەرەوان ڕۆیشتین لۆلای ئەشکەفتەکەی، دیتمان دەوری سی پێشمەرگەی دەبوون، زۆربەیان کلاشینکۆفیان پێبوو، بیکەیسیەک و ئارپێچیەکیشان بە دیواری ئەشکەفتەکەی هەرواسیبوو، لە ناوەندی ئەشکەفتەکەی ئاگرەکیان کردبۆوە، چونکە ناو ئەشکەفتەکەی بڕەک ساردبوو یەکسەر بەرەو لای ئاگرەکەی چووین و لە دەورەی دانیشتین، ئێکەکیان هات دەستیدا چایەپەستەکەی سەر ئاگری و سەرو چایەی لۆمە تێکرد، لەگەر فڕی یەکەم هەموو قالبم هاتەوە سەرەخۆ، چایەکە هەند بەتام بوو، دەتگۆ سەت سارە چایەم نەخواردتەوە، ئەو کابرایەی ئەمنی گەیاندبوو، قاقەزەکی لە بەڕکی دەرهیناو دایە ئێکەکی، پێدەچوو بەرپرسی پێشمەرگەکان بی، ئەویش قاقەزەکەی وەرگرت و خیندیەوەو بەینەکی تەماشای منی کرد، ئەوجە ڕووی لەمن کردو گۆتی: کوی؟ گۆتم: باشم بژی زۆر سوپاس، گۆتی: کوە سەری خۆت هەرگرتیەو ئەو وراتەی بەجێدێلی؟ گۆتم: یەکەم؛ هەڕەشەم لەسەرەو سەرۆک جاشەک دەیەوێ بمکوژی، دووەمیش لە دائیرەی ئەمن ئەمری قەبزم لۆ دەرچووە، پێشتر جارەکی لەبن پەتی سێدارەی قورتاربوویمە، سێیەمیش دەمەوێ بچمە وراتەکی بخینم! گۆتی: ئەو قاقەزەی خیندمەوە باسی تووی تێدابوو، لۆم هاتیەو داوام لێدەکا ئاگام لێتبی و بەسەلامەتی بتگەینمە ئەو دیووی، لەبەر خاتری ئەو قاقەزەی ئەوەی پێم بکرێ لۆت دەکەم، بەران ئەمە کێشەکمان هەیە، گۆتم: کێشەی چ؟ گۆتی: ڕەنگە ئەمە هەتا دوو مانگیدی نەچینە ئێرانێ، ئەمرمان لۆ هاتیە جارێ لێرە بمینێینەوە، کێ دەرێ ئەمرەکیدی نایێ و نارێ هەتا شەش مانگیدی بمینێنەوە، ئەتوو تاقەتت هەیە ئەو ماوەی هەمووی لەگەرەمە بی؟ گۆتم: وەڵلا چارەم چیە، بچمەوە سەتاسەت دەکوژرێم، لەبەر ئەوە ناچارم لێرە بم، لێرە لە برسان بمرم باشترە نەک بکەومە بن دەستی دوژمنی و لەت لەتم بکەن! بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی: زۆر باشە، بابزانین کوو دەبی، ئیشاڵلا بەدری تووش دەبی، کەس نازانی سبەینێ چ ڕوودەدا، هەونکە تۆزەکیدی نان پێدەگا، نانەکی بخۆن و پشیەکی بدەن، ئەوجە بە دوور و درێژی باسی زۆر شتی دەکەین!
دەوری سعات و نیوەکی پێچوو شیوەکە پێگەیی، لە قاپانیان کرد و لە پێشیان داناین، تەماشام کرد، شۆربا بوو، هەند گەرم بوو، هەرمی لێ هەردەستا، نانەک و سەرکە پیازەکیشیان دامێ، چونکە زۆرم برسی بووو، ناوی خوام لێهیناو یەکسەر دەستم بە خواردنی کرد، هەند بەتام بوو وامدەزانی حەلوای دەخۆم، بەرپرسی پیشمەرگەکان تەماشای کردم و گۆتی: پێدەچی زۆرت برسی بی؟ گۆتم: زۆر! سەری برند کردو گازی تەباخەکەی کرد، گۆتی: ئەگەر شۆربایەکەی تەواو بوو، لۆی تێکەوە، ئەویش گۆتی: دەبی بەش بکا؟ بەرپرسەکەش گۆتی: تەرتیب کە تەرتیب!

تەباخەکە گۆتی: بەچ تەرتیب کەم، وەڵلا ئەگەر ئاوی تێکەم! گۆتم: ناوەڵلا پێویست ناکا، بەوەندەی پێشم تێر دەبم، بەرپرسەکە سەرەکی باداو چ دەنگی نەکرد! نان خوراو سەرو چایەمان لەسەر کرد، یەک دوو جار چایەکەم تێکدا هەر شیرناتیەکی وای نەدا، تەباخەکە گۆتی: دەستمان بە شەکرەکەی وەگرتیە، بایی ئەوەندەم تێکردیە بڕۆکەک تامی بداتێ، شەکر تەواوبی لەکێ پەیای کەین! ئەمن لەو ڕۆژیووە بڕیارم دا خۆم لە چایەی تار ڕابینم، هەتا بشکرێ چایەی کەمی بخۆمەوە!
پاش چایەکەی بەرپرسەکە گۆتیە من: وەرە پیاسەکی بکەین! ئەو زەلامانەی ئەمنیان هینابوو، گۆتیان: ئەمە ئیزن بدەن بابڕۆین، دەترسێم شەومان بەسەر دابێ و نەتانین دەرچین، بەرپرسەکە گۆتی: ئەوشۆ لێرەبن و سبەینێ زوو لۆی دەرچن، دەترسێم ئێکەک لە ڕێیێ ئەنگۆی دیتبی و تووشی کێشە بن، لۆیێ پێم باشە نەڕۆن، ئەوانیش گۆتیان: زۆر باشە، ئەوشۆ دەمینێینەوە!
بەرپرسەکە بە پێش کەت و ئەمنیش لەدووی ڕۆیشتم، چووینە دەرێی ئەشکەفتەکەیی و بەناو چڕە دارەکان شۆڕبووینەوە، گۆتی: دەبی هیممەتەکت لۆ بکەم و زوو قورتارت بکەم، ئەتوو بەرگەی ئەو دەردەسەریەی ناگری، گۆتم: جارێ پێم برێ کێ ئەو قاقەزەی ناردیە و باسی من دەکا؟ گۆتی: مام حەمەدەمینی خزمتان، وابزانم مێردی پلکی داکتە، وەکی ئەو قسەی کرد سامگرتی بووم، کوو مام حەمەدەمین ئەو ئیشەی کردیەو لەکێی زانیە ئەمن بەتەمای دەرچوونیمە، بەرپرسەکە کە زانی ئەمن پێم عەنتیکەیە، گۆتی: مام حەمەدەمین پێشمەرگەکی کەونەو خزمی خۆمە، ئەو زۆر ماندی بووەو تەمەنی خۆی لەسەر کوردایەتی دانایە، ئەو لە ڕێی داکت زانیتی دەڕۆی، لۆیێ ئەو قاقەزەی لۆمن ناردیە، هەردوو چاوم پڕی ئاو بوو لە باشی و وەفاداری مام حەمەدەمینی بابی خەجەی، ئەو زۆری حەزی دەکرد ئەمن خەجەی بینم، کەچی ڕۆیشتم و خەجەم بەجێ هێشت، بابیشی لەباتی ئەوەی لێم توڕەبی و هات و چووی ماری بابم نەکا، هەستایە قاقەزی ناردیەو داوا دەکا بە هانام بێن و قورتارم کەن! ئەی هەزار ڕەحمەت لەگۆڕی مردیت مام حەمەدەمین، شەرتبی هەتا ئەو ڕۆژەی لەبن خۆرێم دەنێن، ئەو چاکەت لەبیر نەکەم!
بەرپرسەکە گۆتی: گێ بدەمن، لێرە ژیان زۆر قورسەو هیچمان دیار نیە، هەر دەقەکی ڕژێم و جاش هێرشمان لۆ بینن دەینن، ڕەنگە لە یەک لەحزەی ئەمە هەرهەموو بکوژرێین، ڕژێم زۆر دڕندە بووەو دەست ناپارێزی، لەو چیاو چۆلەی گێ درێژەکیش ببینی تەقەی لێدەکا، لۆیێ ئەمن وام پێ باشە ئەتوو زوو دەرباز کەم و لەناو ئەو هەرایەی نەتهێلمەوە، گۆتم: ئەوجە کوو دەربازم دەکەی؟ گۆتی: وام بە خەیاری دادێ یەک دوو ڕۆژی دی سێ چار پێشمەرگەت وەگەر بدەم و هەتا حدودیت ببەن، لەوێش جەماعەتی خۆمان هەنە، ئەوان وەرت گرن و ئاودیووت بکەن، گۆتم: ئەو ڕێیە تەئمینە؟ گۆتی: سەتا سی تەئمینە، سەتا حەفتای خەتەرە، بێجگە لەوەش بستە عاردەک نەمایە ڕژێم پڕی بنی ئەلغام نەکردبی، دەبی زۆر بە هوردی بڕۆن و بە پەنجە لە ڕێنمایی ئەوانە دەرنەچی کە لەگەرت دێن! ترسەکی گەورەم لێ نیشت، ئاخر سەتا سی زۆر کەمەو سەتا حەفتاش زۆر زۆرە! گۆتی: دەرێی دەترسێی؟ گۆتم: ئەرێوەڵلا، گۆتی: دەزانی چیە، لەو نەوعە جێیەیی و لەو وەزعەی دەبی کراسی ترس فڕێ دەیی و شتەک لە مێشکت نەمینێ بەناوی ژیان و ئەوەی فکری لێدەکەیەوە ئەوەیە بەبێ ترس چاوەڕێی مردنی بکەی! گۆتم: خێرت دەگاتێ بڕەکی شل کەوە، ئەمن هاتیمە دەرێ هەتا بژیم، لە مردنەکی مسۆگەر هەراتیمە، ئێستا ئەتووش لە باوەشی عیزڕائیلم دەنێی! گۆتی: پیاوەک عاشق بی کوو دەبی بترسێ، عەشق ژیانت پێ دەبەخشی، دوو شت چەند کەون بن خۆشتر دەبی، گۆتم: چ و چیە؟ گۆتی: شەڕاب و عەشق، چەند کەون بن خۆشتر دەبن! گۆتم: وەڵلاهی لۆ عەشقەکەی لەگەرتم، بەس لۆ شەڕابەکەی نازانم، چونکە بە هەموو تەمەنم قوومم لێنەدایە!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 516 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
آیتم های مرتبط: 150
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 30-03-2022 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان عەلی ): أڕا10-04-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 516 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 523,775
 شؤمارە عەسگەل  105,988
 کتاووەل 19,732
فایل های مرتبط 98,953
Video 1,422
زبان
کوردیی ناوەڕاست 
300,491

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,705

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,119

فارسی 
8,292

English 
7,134

Türkçe 
3,562

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  وەڵگەنۆمەل - اقلیم - Belgium  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  وەڵگەنۆمەل - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - نوع سند - ترجمه  کتاووخانە - شهرها - سنندج

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.297 ثانیه(اێس)