پەرستگەیەکی نهێنی جووەکان، لە شاری کفری دەدۆزرێتەوە
عوبێد محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری #کفری# بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، ئەم خانووە یەکێکە لە خانووە کەلەپوورییە گرنگەکانی شارۆچکەی کفری کە مەترسیی ڕووخانی لەسەرە و ماڵی کەسایەتییەکی دیاری جووەکان بووە بە ناوی داود زەریفە.
بەهۆی ئەو مەترسییانەی ئەو کات لەسەریان بوو، جووەکان خۆیان لەم ماڵەدا حەشار دەدا.
خانووەکە 361 مەتر دووجایە، چوار هۆڵ و حەوشەیەکی هەیە. دوو لە ژوورەکان ڕووخاون، لەگەڵ ژێرزەمینێکی گەورە کە بە شێوازێکی ئەندازەیی سەرنجڕاکێش درووستکراوە هەشت شوێنی هەواگۆڕکێی تێدایە و جیاوازیی پلەی گەرمی زیاتر لە 10 پلەیە لەگەڵ کەشوهەوای دەرەوە.
باوەڕوایە زۆربەی جووەکانی شاری کفری ئەو شارەیان بەجێ نەهێشتبێت، بەڵکوو لە ڕێگەی گۆڕینی ناسنامەوە خۆیان بە تورکمان ناساندبێ و ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان شاردبێتەوە.
ئەمە بۆ بەشێکی زۆر لەتورکمانەکانی هەولێر و کەرکووکیش ڕاستە.[1]