خوا پێ بە مار نەدات
وتراویشە:خوا ڕۆژ پیشانی ماری سڕ نادات چونکە گەرمی ببێتەوە یەکسەر کوشندەیە و پێوەدەدات، ئه و ئیدیۆمە بە شێوەی نزاوپاڕانەوە و دوعا دەربڕدراوە، مار لەبەر ئەوەی بە دوژمنی مرۆڤ دادەنرێت هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت گازبگرێت و ژەهری خۆی لە نێچیر و مرۆڤ بەتاڵ بکاتەوە و ژەهراوی بکات، بۆیە مار لەلایەن مرۆڤەوە هەموو کات بە دوژمن ئەژماردەکرێت، مار خشۆکە و زۆر خێرا گوزەر دەکات بە جولەی ماسولکەیی، ئەگەر پێی هەبێت دونیا دەکات و دەخوات و زاڵمێکی باشی لێ دەردەچێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ گوزارشتکردن لەوەی زاڵم دەسەڵاتی نەبێت، دەوترێت: خوا پێ بەمار نەدات.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,007 گل سئرکریائە(دێینە)