زمانی دەڵێیت تولەمارە دەیگێڕێت
تولەمار: تیلە مار، بێچووی مارە یان مارێکی باریک و درێژ، لە ڕۆیشتندا هەرچەندە بێ پەلوپۆیە، بێ دەست و قاچه، بەڵام زۆر خێرا و تیژڕۆیە و لەماوەی چاوپڕوکانێکدا لەبەرچاودا وون دەبێت و خۆی دەرباز دەکات، ئەگەر بەدوایدا بڕۆیت ئەوا بۆت ناگیرێت و وەکو بروسکە تێ دەپەڕێت، ئینجا خێرایی ئه و تولەمارە و ترسناکیەکەی کە ژارێکی کوشندەی هەیە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی خاوەن قسه و زمانێک کە هەموو کەس لێی دەترسێت و خۆی لێ دەپارێزێت دەوترێت: زمانی دەڵێیت تولەمارە دەیگێڕێت.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 781 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!