ە یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی ئەندامان و خێزانی پەروەردەیی دەکەین.
#یەکێتی مامۆستایانی کوردستان# وەک فێرگەیەک بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و زانست و فێرکردن ڕۆڵی گەورە و پێشڕەوی بینیوە لە گۆشکردن و قووڵکردنەوەی هزری بەرزی کوردایەتی و پەروەردەی تەندروست و زانستی سەردەمدا.
لەم بارودۆخەی ئێستاشدا، ئەوە لە ڕێکخراوەکەتان چاوەڕوان دەکەین بەهەمان گیانی بەرزەوە بەردەوامبن لە خزمەتی مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندن، هەروەک پێویستە وەک ڕێکخراوێکی پیشەیی و مەدەنی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی مامۆستایان بکەن و لە سەنگەر و بەرەی ئەواندابن و لە ڕێگەی فشاری مەدەنییەوە داخوازی و پێداویستییەکانی مامۆستایان دەستەبەر بکەن، تا لەو ڕێگەیەوە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن زیاتر بەرەو پێشەوە بەرن.
لە کۆتاییدا سڵاو بۆ گشت ئەو مامۆستایانە دەنێرین کە تەمەنێکیان لە خزمەتکردنی فێرکردن و پەروەردە و زانستدا بینیوە و نەوەیەکی خوێندەواری پێشکەوتووخوازیان پێگەیاندووە.
مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#15-05-2022#
[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,778 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!