کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 526,813
 شؤمارە عەسگەل  106,608
 کتاووەل 19,800
فایل های مرتبط 99,756
Video 1,452
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
زمانی کوردی لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زمانی کوردی لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا

زمانی کوردی لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا
زمانی کوردی لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا
#نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو#

هەندێ کەس پێیان وایە ئەم میرنشینە لە سەدەی چواردەمی زایینیدا لەلایەن دامەزرێنەرەکەی بابە ئەردەڵان دامەزراوە(1)، کەچی هەندێ لە شارەزایانی تر بۆچوونی تریان هەیە، لەوانە محەمەد ئەمین زەکی پێی وایە بابە ئەردەڵان لە کۆتایی سەدەی یازدەدا گەیشتۆتە شارەزوور، کاتێک بنەماڵەی مەڕوانییەکان نەمابوو، ناچار بابە ئەردەڵان چووە لای گۆرانەکان و ماوەیەک لەگەڵیان ژیانی بەسەر بردووە و، لە کاتی هێرشی جەنگیزخاندا بۆ سەر ئێران، پشتگیری هێزەکانی مەنگۆلیانی کردووە و لە پاداشتی ئەمەشدا کراوە بە فەرمانڕەوایی شارەزوور(2).

ئەگەر چی وەکو دەردەکەوێت مێژووی سەرەتای پەیدابوونی میرنشینەکە تەواو ڕوون نییە، بەڵام هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە بابە ئەردەڵان ڕێبەری یەکەمی ئەم میرنشینە بووە و سەرەتای حوکمڕانێتییەکەشیان لە شارەزوور بووە، بابە ئەردەڵانیش لە بنەماڵەی ئەحمەدی کوڕی مەڕوانی دیاربەکرییە، کە ئەمیش خۆی لەوه و پێش دامەزرێنەری دەوڵەتی مەڕوانی کوردی بووە لە باکووری کوردستان لە شاری دیاربەکر، بە هاتنی بۆ ناوچەی گۆران توانی بەردی بناغەی میرنشینی ئەردەڵان دابنێت و گۆرانەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێ (3).

ئەم میرنشینە خاوەنی زۆرترین میر بووە، ئەمیش بەهۆی زۆری سەردەمی حوکمیان، لەوانە (بابە ئەردەڵان، کلۆڵ بەگ، تەیمور خان، سلێمان خان، خوسره و خان، ئەمانوڵڵا خان، مستەفا خان، سەلیم پاشا... هتد)، هەریەک لەمانە لە کات و سەردەمێکی جیاجیادا حوکمی ئەم میرنشینەیان کردووە(4).

لە سەردەمی ئەمانوڵڵا خان لە سەدەی حەڤدەهەمدا شاری (سنە) دەبێتە پایتەختی ئەم میرنشینە، چونکە ئەم شارە لەم سەردەمە بە جوانترین شێوە بنیاتنراوە و، بووە شوێنێکی ئابووریی و کەلتووریی بەهێز بۆ میرەکانی ئەردەڵان(5).

ئەگەر بێینە سەر لایەنی زمان لەم میرنشینەدا، ئەوە لە سەردەمێکی مێژوویدا دیالێکتی گۆران وەک زمانێکی ئەدەبی لە بەشێکی فراوانی کوردستانی ئێران و لە هەندێ ناوچەی کوردستانی عێراق سەریهەڵدا و بووە زمانی ڕەسمی کۆشک و سەرای میرەکانی ئەردەڵان، کە هانی شاعیرەکانیان دەدا پێی بنووسن(6)، کەواتە زمانی نووسین و زمانی ئەدەب لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا شێوەزاری گۆران بووە، ئەمە لە ڕووی سیاسییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی ئایینیەوە، بەتایبەتی کتێبی (سەرئەنجام)ی یارسانەکان(7)، کە بە شێوەزاری گۆرانی نووسراوە، هۆکارێکی ترە لە گەشەسەندنی شێوەزاری گۆران(8)، بە جۆرێک شێوەزاری گۆران زمانی ڕەسمی یارسانەکانە، کە کۆنترین و بەرزترین بەرهەمی ئەدەبی کوردی ئایینی یارسانەکانە، تەنانەت ئەم بەشەی کورد زمانی خۆیان بە زمانی بەهەشت دەزانن و ڕۆژی مەحشەریش بەلای ئەوانەوە لە شارەزوور دەبێ (9).

کەواتە (سەرئەنجام)(10) کتێبی پیرۆزی یارسانەکانە، لای یارسانەکان بە دەقەکانی ناو سەرئەنجام دەوترێت کەلام، واتە سەرئەنجام کتێبی کەلامەکانە، هەر کەلامێک لە کەلامەکانیش دەقێکی ئایینی سەربەخۆیە و لە سەردەمێکی مێژوویی دیاریکراودا پەیدابووە و تۆمارکراوە و چووەتە ڕێزی دەقەکانی سەرئەنجامەوە(11).

شاعیرانی ئەم دیالێکتە نموونەی هەرە بەرزی ئەدەبی کوردین، لەوانە مەلا پەرێشان(12)، کە یەکێکە لە کۆنترین شاعیرانی کورد، کە بە دیالێکتی گۆرانی زمانی کوردی شیعری دانابێ، لە یەکێ لە شیعرەکانیدا دەڵێت:
چون حەق ژ ئیجاد ماسیوا پەرداخت
ژ نووری ئەحمەد لەوح و قەلەم ساخت
عەرش و کورسی هەم ژ نوور مورتەزا
ئاسمان و زەمین ژ نوور موجتەبا
ژ نووری حوسەین بە هەشت کرد بینا
جیلوگەری نوور بە توولی عەزرا(13)

دیالێکتی گۆران لە سایەی میرنشینی ئەردەڵاندا زۆر پەرەی سەند، تەنانەت لەلایەن میرەکانی ئەردەڵانەوە زۆر پشتگیری لە خوێندەواران دەکران، تا بەم شێوەزارە بنووسن، ئەویش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی دیاریی و پاداشتی دراوییەوە(14)، بەڵام کاتێ لە سەدەی نۆزدەهەمدا قاجارییەکان ئەم میرنشینەیان ڕووخاند، ئیتر شێوەزاری گۆران لە کوردستانی ئێران قەدەغەکرا، کە ئەمەش سەرەتایەک بوو بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی، چونکە دواتر ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێران، هەموویان دژی زمانی کوردی بوون و هەمیشە یەکێ لە کارەکانیان قەدەغەکردنی زمانی کوردی بوو.
لەسەر ئه و بنەمایەش ئەم دیالێکتە بۆ ماوەیەکی درێژ لەم میرنشینەدا شان بەشانی زمانی فارسی زمانی دادگا بووە، هەروەها بۆ ماوەیەکیش زمانی ئەدەبیی و دادگایی میرنشینی بابان بووە.[1]

تێبینی: ئەم وتارە لە گۆڤاری (کۆزان) ژمارە(3)ی پاییزی 2014 لە لاپەڕەکانی 32 33. بڵاوکراوەتەوە

$پەراوێز و سەرچاوەکان$
1 هادی ڕەشید بەهمەنی(2001)، پەیامی هەورامان، چاپخانەی ژین، هەولێر، ل 171.
2 ی. ئی. ڤاسیلیەڤا(2009)، کوردستانی خوارووی ڕۆژهەڵات، و: ڕەشاد میران (د)، دەزگای ئاراس، هەولێر، ل 44.
3 هادی ڕەشید بەهمەنی، هەمان سەرچاوە، ل 171.
4 شێخ محمد مەردۆخی(2011)، مێژووی کورد و کوردستان، و: زانەر محەمەد، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ل 319.
5 سەعد بەشیر ئەسکەندەر(د)(2004)، سەرهەڵدان و ڕووخانی سیستەمی میرنشینی لە کوردستان، و: جەوهەر کرمانج، چاپی یەکەم، چاپخانەی داناز، سلێمانی، ل 165.
6 هەمان سەرچاوە، ل 11.
7 ئایینی یارسان، یەکێکە لە ئایینە ڕەسەنە کۆنەکانی کورد، پێڕەوانی ئەم مەزهەبە باوەڕیان بە گەڕانی دۆنادۆن هەیە، هەروەها یارسانەکان لەسەر ئه و باوەڕەن کە ئایینیان کۆنترین ئایینی سەر ڕووی زەوییە، بڕوانە: بڕوانە: مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم، ل 54 – 55.
8 بڕوانە: عیزەدین مستەفا ڕەسووڵا(د)(1971)، سەرنجێ لە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی، چاپی یەکەم، چاپخانەی (سلمان الاعضمی)، بەغدا، ل 24. ب ئەمجەد شاکەلی (2011)، زمانی کوردی ناسنامە و نیشتمانی کوردە، لە بڵاوکراوەکانی ڕۆژنامەی کۆمەڵ، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، ل 11.
9 مارف خەزنەدار(د)(2001)، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم لە سەرەتاوە تا سەدەی چوارەم، دەزگای ئاراس، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ل 55.
10 سەرئەنجام ناوی کتێبێکی بەناوبانگی یارسانەکانە، ئەم کتێبە بە پەخشان دەست پێدەکات و بە شیعر دوایی دێت، بە دیالێکتی گۆرانی زمانی کوردی نووسراوەتەوە، یارسانەکان ئەم بەرهەمە بە بەرهەمی سوڵتان سەهاک دادەنێن، بڕوانە: مارف خەزنەدار(د)(2001)، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم لە سەرەتاوە تا سەدەی چوارەم، دەزگای ئاراس، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ل 229.
11 عرفان مستەفا حەمە ڕەحیم(2009)، کێشەی زمان و دیالێکتە کوردییەکان لە ڕوانگەی فەلسەفەی زمانەوە، نامەی دکتۆرا، کۆلێژی زمان زانکۆی سەلاحەددین، ل 154.
12 مەلا پەرێشان ناوی محەمەد ئەبولقاسمە، لە ساڵی 1356 لە شاری دینەوەری ناوچەی کرماشان لەدایکبووە، نازناوی شیعریی مەلا پەرێشانە، شیعرەکانی هەموو بە دیالێکتی گۆرانی نووسیوە و بە پێچەوانەی شاعیرانی ئەوسای گۆران لەسەر تەریقەی یارسان نەڕۆیشتووە، لە ساڵی 1421 کۆچی دوایی کردووە. بڕوانە: مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی دووەم، ل 13.
13 مارف خەزنەدار(2002)، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی دووەم سەدەکانی چوارەم هەژدەم، دەزگای ئاراس، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ل 14.
14 سەعد بەشیر ئەسکەندەر(د)(2004)، سەرهەڵدان و ڕووخانی سیستەمی میرنشینی لە کوردستان، و: جەوهەر کرمانج، چاپی یەکەم، چاپخانەی داناز، سلێمانی، ل 166.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 922 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | یاگەی زمانی کوردی
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Princedom: بابان
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 16-05-2022 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا16-05-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 922 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 526,813
 شؤمارە عەسگەل  106,608
 کتاووەل 19,800
فایل های مرتبط 99,756
Video 1,452
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - زنان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - ایلام

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.609 ثانیه(اێس)