نەپێت هەڵکەوێت لە مێخ، نە بچۆ بۆ لای شێخ
مرۆڤ پێی بە بزمار(مێخ)دا بچێت، دووچاری کێشە و گرفتی دەکات و پێویستی بەچارەسەرکردن دەبێت، ئەوە پێ بە مێخ داچوونە واتە: هەڵەکردن و بێ بیرکردنەوە ئەنجامدانی کارێک و سەیر نەکردنی بەرپێی خۆت، ئینجا هەندێ داب و نەریت و دیاردەی باو لەناو کۆمەڵگاکانی جیهاندا هەبوون و هەنە و پەیڕه و کراون و پەیڕەویش دەکرێن، وەکو بڕوا بوون بە ئامۆژگاری و حەکیمی و نۆشداری و کەرەم و وودمی شێخ و مەشایخ و پیر و سەید و... تاد، کە پێی وایە شێخ ئه و کەسە لە خواترس و عابید و خواناسەیە کە خودای گەورە وودم و نۆشداری پێ بەخشییووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە دونیایی و قیامەتییەکان، لێرەدا پێ نان بە مێخ واتە هەڵەکردن و چوونە لای شێخ واتە گەڕان بەدوای چارەسەر ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێک دەوترێت: نەپێت هەڵکەوێت لە مێخ، نە بچۆ بۆ لای شێخ، واتە: نە هەڵە بکە و نە ڕووبکە لای شێخ بۆ چارەسەر.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 324 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!