نەماڵت لەبەر ماڵان بێت، نە ژنی برا گچکەی بیت
ئاوایی و لادێکانی کوردستان نەریتی مێوان دۆستی تێیدا باوبووە، ئەوەی زۆری مێوان هەبووایە شانازی پێوەدەکرد و لەناو خەڵکیش وتراوە: بە سفرە و خوان خەڵک دەناسرێت، بۆ ئەوانەی مێوانیان ڕانەگرتووە پێان وتراوە: مێوان چاکی خانەخوێ خراپ، ئینجا ئه و ماڵانەی کە دەکەوتنە بەرماڵانەوە لەدوو بوارەوە تەنگژە و عەزیەتیان دەبوو، یەکەمیان سەر ڕێی هاتوچۆی مەڕوماڵات و پاتاڵ و گاوگۆل و کاروان و دووەمیشیان سەر ڕێی خەڵکی لایدە و گەڕۆک و غەریبە و میوانان بووە، لەهەردوو حاڵەت خاوەن ماڵی بەرماڵان هەم تەپ و تۆز وجەنجاڵی بەردەرگا، هەمیش دەبوایە دەرگای ماڵەکەی کراوە بێت بەڕووی ئه و کەسە غەوارە و لایدە و مێوانانە، ژنی برا بچووکیش لەبەر ئەوەی کەلتور و نەریت وابوو لەسەر ماڵی گەورە دەمایەوە لەگەڵ پیرە خەسوو و پیرە خەزوور بەمەش هەرچی کەس و کار و خزم و خوێشە یان هاوسێ و نەوەی کوڕ و کوڕەزا و کچ و کچەزا هەمووی بەناوی سەردانی باب و دایک و باپیر و داپیرە و پوور و خاڵ و پلک و مام و...تاد، یەکبینە ئه و ماڵە جمەی هاتووە لە مێوان و بەسەرکردنەوە و ژنە برا بچووکیش بووە بە خزمەتکار و کەسیش منەتی پێی نەبووە بۆیە ئه و دوو حاڵەتەی(ماڵی بەرماڵان و ژنی برا گچکە) بووە به و ئیدیۆمە پڕ ئامۆژگاری و ڕێنوێنییە و بە ناڕەزایی و نیگەرانی و تووک و لووکەوە وتراوە: نەماڵت لەبەر ماڵان بێت، نەژنی برا گچکەی بیت. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,424 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!