کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 527,452
 شؤمارە عەسگەل  106,671
 کتاووەل 19,808
فایل های مرتبط 99,818
Video 1,455
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ئازاری سارد
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئازاری سارد

ئازاری سارد
ئازاری سارد
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

کەرەبۆز زۆر ڕقی لە ئیشی قاچاخە. کە زستانی لێ دێت، خەم وەک تەم و مژی نزار لە کوێستانی سەری درێژ و چوارگۆشی دەئاڵێ و، چاوەکانیشی وەها خەمگین دەبن کە بەزەحمەت بۆی هەڵدێن. بگرە ئەم خەمە ئیستاکە بە هاوینیش بەرۆکی بەرنادا و بووە بە هاوڕێیەکی گیانی بە گیانی و چوار وەرزی ساڵ.

ئەو، ڕقی لەم بارە تەلیسە قورسانەیە کە تەنانەت خاوەنەکەیشی ناتوانێ بەرزیان بکاتەوە و بۆیە بۆ بارکردنیان پێویستی بە یارمەتیی پیاوانی ترە. ئەو پیاوانەی هەر هەموویان بۆنی گیا، گەنم، یۆنجە و دەوڵەت دەدەن و کەچی کە زستانیان لێدێ دەستدەکەن بەم کارە نالەبارە. تەلیسەکان ئاخنراوی کوتاڵن. ئەو کوتاڵانەی موویان بە بەیندا ناچێ و وەها لەتەنیشت یەکتر ئاخنراون کە تۆپیش چییە نایانبڕێ. کوتاڵە تۆکمە، پڕکێش و سەنگین ترەکانی لە بەردە سپییەکانی بەردەمی ئاوایی.

کەرەبۆز بە تەمەنی خۆی شتی وای لەبیر نایەت. سواری بوون، گزرەیان پێ کێشاوە، چیلکە و چەوێڵیان لێناوە و بگرە قەدی قورسی درەختیشیان پێ ڕاکێشاوە، بەڵام قەت وەک ئیستا هەستی بە قورسیی بارەکەی سەر پشت و شانەکانی خۆی نەکردووە. دەڵێی گیانی دەکێشن. ئەو کە تەنیا ناوەکەی بیستووە کوتاڵ، لای سەیرە و بیر لەوە دەکاتەوە کە داخۆ کوتاڵ دەبێ چی بێت. قەتیش هەڵنەکەوت لەبەرچاویا بارەکان بکەنەوە و بۆ یەک جاریش بێت بیبینێ کە داخۆ ئەوە چییە ئاوەها ئێسک و پروسکی لێ داماڵیوە و پێستی بە لاشانەکانییەوە نەهێشتووە و وەها ژانێکی خستووەتە ناو مۆرەغەی پشتییەوە کە ئاسەوارەکەی لە هیچ شوێنێکی تری ئەم دونیا بەرینەدا نەبینراوە و نابینرێ. کەرەبۆز جاری وایە سەرهەڵدێنێ و بە چاوە خەمینەکانی سەیری کێوەکەی بەرامبەری دەکا و بیر لەوە دەکاتەوە ڕۆژێک دەبێ سەرئەنجام ئەوەندە بڕوا و ئەوەندە هەڵبێ کە خۆی ون بکا و بگاتە ئەو دیوی کێوەکە و بۆ هەمیشە لەم ئەرکە گران و زاڵمانەیە کە زیاتر لە ئەشکەنجە دەچێ، ڕزگاری ببێ؛ بەڵام داخۆ قەت بۆ ئەمە دەرفەتی دەستدەکەوێ؟... ئەبەد! مرۆڤەکان هەمیشە لێرەن، ... لەم دەرووبەرە. هەمیشە چاویان لەسەرتە. گەر چاویشیان لەسەرت نەبێ، ئەوا پڕمە و زەڕە و کلک هەڵسووڕان و بای سکیش خۆ واز ناهێنن. ئاشکرات دەکەن، جا لە هەر شوێنێک بیت. کەرەبۆز سەردادەخا و بۆ حاڵی زاری خۆی بە ئارامی چەند قەترە فرمێسکێکی کەرانە دەڕێژێ. ئەو فرمێسکانەی وا هەمیشە مێشەکان لەوێن بۆ ئەوەی لێی بخۆنەوە و لەبەر گەرمای تاقەت پڕوکێنی هاویندا بێ بەزەییانە وشک نەبنەوە.

کەرەبۆز ئاگای لێبووە کە بارەکان سەرەتا بە تویوتا دەگەنە مووچەیەکی دووری ئەو دەورووبەرە. ئەوسا خاوەنەکەی، ئەو هەڵدەگرێ و پێکەوە ملی ڕێگا دەگرن و دەچن دەیهێنن و لە گوند بە دزییەوە لە خانوویەکی پەرتی دەهاون، ... تا شەوی خۆی دێت. ئەو شەوەی کە زۆر خێرا دێت و کەرەبۆز دەبێ بە خۆی و کورتانە درێژەکەیەوە لە کاتێکدا خەڵکی ئاوایی بەرەبەرە دامرکاون و پرخەی خەویان دێت، لەوێ لەبەر دەمیا ئامادە بێت. ئەوجا لە دووای ئەوەی بەئەسپایی باری دەکەن، خاوەنەکەی کە بەجوانی خۆی پێچاوەتەوە و پاڵتۆیەکی یەکجار گەورەی لەبەردایە، بەو مێزەر و ملپێچەوە دەڵەی تەگەرە ماشینە لە دەوری ملی ئاڵاوە، نەقیزەکەی تێدەوەشێنێ و ئیتر وەڕێدەکەون.

خاوەنەکەیشی چەندە بەپێچەوانەی ڕۆژانی کاری مەزرا لەم کاتانەدا مرۆڤێکی دیکەیە. هەر لە خۆوە، بێهۆ و بەهۆ تووڕە دەبێ و زرم لە شوێنێکی ئەم دەوەشێنێ. لەهەمووی ناخۆشتر ئەو کاتانەیە کاتێک دەچن کوتاڵەکە بۆ ناو دێ ڕادەگوازن، بە شەق، نە یەک جار و نە دوو جار، بگرە بێ ئەژمار لەژێر ورگی هەڵدەدا. لەم کاتانە ژان وەک هەژدیها بە ناو سکی گەورەیدا پێچ و لوول دەخوا و جاری وایە سەرەکەی کە ئاوری لێ دەبارێ دەگاتە دەمی و لەوێوە گڕدەهاوێ. ناو دەمی کەرەبۆز وەها گەرم و تاڵ هەڵدەگەڕێ کە زەڕاندنیش مەحاڵ دەبێ و هەرچی بکەی خۆی بەدەستەوە نادا کە نادا. قوڕ بەسەریشی گەر بیەوێ لە شەوە نووتەک و ساردەکانی بارلێنانیشی بزەڕێنێ! ئیتر دەبێتە کارەسات. لە جیاتی هەژدیهایەک ئەمجارە چەندین هەژدیها لە ناو سکی دا دەستدەکەن بە پێچ و لوول خواردن و هەر هەمووشیان دەیانەوێ بەیەکڕا خۆیان بگەیەننە ناو دەمی!

ئەو شەوەیش کە وەڕێ کەوتن، وەک هەموو شەوەکانی تری قاچاخ بوو. ئەم پێشکەوت و خاوەنەکەی وەک سێبەرێکی مەزن لە پشتییەوە بە نەقیزەکە بە دەستیەوە ملی ڕێگایان گرتەبەر. هەر لە سەرەتاوە خاوەنەکەی جۆرەیەک بوو. لە جارانی نەدەکرد. کۆکەیەکی وشکی هەبوو و هەناسەیشی زووزوو سوار دەبوو. بۆ ئەوەی لەم هەناسە سوارییە نەجاتی ببێ هەناسەی قووڵی هەڵدەکێشا. وەک هەمیشە لە قەراخ ئاواییەوە تێپەڕین. عەرز بە بەفر داپۆشرابوو. ئاسمانی ساماڵ بە ئەستێرە بێ ئەژمارەکانییەوە چاوشارکێیان دەکرد. لەناو ماڵەکانەوە گڕسۆزەکان بە ئاستەم دەئایسان. جاروبارە دەنگی گریانی منداڵ، باڕەباڕی بزن و مەڕ، یاخود کاوێژی مانگا دەگەییە گوێ. ئەو بە گوێ زلەکانی هەموو ئەم دەنگانەی دەبیست و دەیتوانی لێکیان جیابکاتەوە. چەندەیش لە دەروونەوە حەسوودیی بە هاوڕێکانیدا دەهاتەوە کە ئاوا لە تەویلەکاندا بە دوور لەسەرما و بەستەڵەک لە تەنیشت یەکترەوە، بەدوور لە خەمی سەرما ڕۆژیان دەکردەوە.

رێگاکە بەجوانی شارەزا بوو. دەیزانی دەبێ بەرەو کوێ بڕوات. بەڵام هەر لە خۆوە جاروبارە لایدەدا و ئەمە ئەو سێبەرە زەلامەی وا بە شوێنیەوە بوو یەکجار قەڵس دەکرد و بۆیە لەناکاو نەقیزەیەکی ناخۆشی بە لاکەلەکەدا دەکرا و ئەمیش سەر لەنوێ دەچووەوە سەر ڕێگای ڕاستی خۆی. ڕێگاکە سەرەوخوار بوو. دەبوایە بەرەو چۆمەکەی بەری ئاوایی بڕۆن. ئەو چۆمەی وا لە هەموو شوێنێکی تری ئەم دونیایە بە زستاندا ساردتر بوو. چۆمێک کە بەناو بەستێنێکی قووڵی گەمارۆدراو بە دوو تەنیشتی بەرز کە لێیەوە تەنیا ئاسمان دیار بوو، ڕێگای دەکرد. ئەوسا وردە بەردەکانیش کە چەندە هەنگاوهەڵهێنانەوە لەناویاندا زەحمەت بوو. هەموو جارێ سەرنگری دەدا و بە زەحمەت بەو بارە قورسەوە خۆی دەگرتەوە. جوێن و بۆڵەی خاوەنەکەیشی کۆتایی نەبوو:

حەک ملت شکێ و هەڵنەستیتەوە کەرەبۆزی قن قوپاو!

چەمەکە ڕێک بەرەو شار دەچوو و دەگەییەوە یەکێک لە گەڕەکەکانی. چەمەکە لەم کاتەی ساڵدا بێوەی ترین ڕێگای قاچاخی بەرەو شار بوو. تا دەگەیشتن، چوار سەعاتێکی دەخایاند. چوار کاتژمێری چوار ساڵە. پڕ لە زوقم و هەڵەنگوتن و ترس و مژ. ئەرێ، مژ وەک چارشێوێک دەنیشتە سەر سەرتاسەری ڕێگاکە. کەرەبۆز دەیزانی هەر لەبەر ئەمە بوو ئەم ڕێگایان بۆ قاچاخ هەڵبژاردبوو. جاری وابوو چاو تا دوو سێ میتریی بەردەمی خۆی بە جوانی نەدەبینی. ئیتر ئەوە هیچ کە لەگەڵ هەنگاوەکان بەرەبەرە زوقم دەنیشتە سەر جەستەی هەر دووکیان و وەک ڕۆحی زیندوویان لێدەهات. دوو بوونەوەری سپی سپی لە هەناوی شەوێکی زستاندا. ئیتر لەم کاتانەدا خاوەنەکەی لە سێبەربوون دەردەچوو و دەبوو بە هەیکەلێکی چەرمگ بەو سمێڵە بابڕ و سپی و برۆ بەستەلەکانەوە کە جگە لە تەسلیمکردنی بارەکەی بیری لە هیچ شتێکی تر نەدەکردەوە.

باشە مەگەر کاری مەزرا چ عەیبێکی هەبوو کە ئاوا خوویان دابووە ئەم کارە؟ مەگەر ڕەوتی ژیان وەها نەبوو زستانان لەدووای کاری تاقەت پڕوکێنی بەهار و زستان و بەشێک لە پاییز بحەسێنەوە و لەبەر هەتاوی کەم تینی زستان لە بن دیوارەکان خۆیان هەڵخەن، تسبێح بهاون و باس لە دخڵ و دانی ساڵی ڕۆیشتوو بکەنەوە؟ مەگەر بەڵێن نەبوو تەنیا خۆیان بە کوورەی بەتین بسپێرن و گۆرەوی بازی و چای هەڵقوڕاندن بکەنە ناوەڕۆکی شەوانی داهاتوویان؟ کەرەبۆز بیری لەمانە دەکردەوە و لە پاڵ بێزارییەکەیدا ڕقێکی ئەستووریش سەری هەڵدەدا. ئەو لە مرۆڤ نەدەگەیشت. ئەو بینیبووی خاوەنەکەی کاتێک بارەکەی لە یەکێک لە خانووەکانی قەراغ شاردا تەسلیم دەکرد و بەو شەوە نووتەکە ئەسکەناسەکانی وەردەگرت، چەندە سیمای بەستەڵەک ئاسای گەرم دەبووەوە و بزەکانی سەرتاسەری ڕوخساری وەک شمشێر دڕپێدەدا. ئەم ئەسکەناسانە بەڕاستی چیبوون؟

دەنگی سمی لەسەر بەردەکان تێکەڵ بە خوڕەی ئاوی چەمەکە دەبوو و دوواتر لە ناو لاپاڵە بەرزەکاندا دەنگی دەدایەوە و دەمرد. هاوینیان جاری وابوو لێرە لەم گۆمانە مەڕیان دەشۆرد. هەموو جارێک کە لێرەوە تێدەپەڕین لەبەر خۆیەوە دەیگوت ئاە، یادی بەخێر! ئەمەی دەگوت و دەڵێی یەکێک لەم شەوانە دوواشەوی تەمەنی دەبوو. ئەو ئەمەی لە نیگا پڕ لە ترسەکانی خاوەنەکەیەوە خوێندبووەوە. ئەو نیگایانەی لەهەر سەفەرێکدا دیسان بەزەقی خۆیان دەردەخستەوە و وەها لە خاوەنەکەی دەئاڵا کە دەڵێی ئەوە ترس بوو لەو شەوانەدا سپی سپی بە نەقیزەیەکەوە لەناو مژی چەمدا ڕێگای شاری دەبڕی.

ئەم شەویش وەک هەمیشە هەستی بە سەرمایەکی سەیر بەتایبەت لە ژێر سکی و لە نێوان ڕانەکانیدا کرد. باشییەکەی ئەوە بوو کاتێک لە شار نزیک دەکەوتنە، خاونەکەی چیتر ئەوەندە نەقیزەی لێ نەدەوەشاند و بەڵکو بە پاڵ پێوەنان ڕاستی دەکردەوە. بگرە جوێنیشی نەدەدا. بێدەنگییەکی سەیر دایدەگرت، بێدەنگییەک کە هەستی دەکرد بە بێ ویست ئەمیشی دەگرتەوە.

ئەژنۆکانی دەلەرزین. جاری وابوو هەستی دەکرد چیتر ناتوانێ خۆی لەسەر پێ ڕاگرێ، بەڵام مەگەر دەکرا! ئەزموونی ئەم سەفەرانە پێی دەگوت کە دەرکەوتنی ماندوویی نیشانەی نزیک کەوتنەوە لە خانووە قێزەونەکە بوو. بۆیە بەو هومێدەوە لە کاتیکدا بەسووکە لایەکی دەکردەوە و لە شەبەحەکەی پشت سەری خۆی دەڕوانی، گوێی بۆ دەنگە ئیستا ئاشناکانی شاریش ڕادەداشت کە یەکجار لە دەنگی گوند جیاوازتر بوون. لێرە لە شاریش خاوەنەکەی زیاتر لێی نزیک دەکەوتەوە. ئەمەی یەکجار پێ خۆش بوو. جاری وابوو بۆ ئەوەی ئەم خۆشحاڵییەی خۆی پیشان بدات، زیاتری دەنرکاند. نرکاندنێک لە قوڕگدا و وەک نازێکی کەرانە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خاوەنەکەی.

بەڵام ئەمشەو دیسان جۆرێکی تر بوو. ڕێک لەکاتی بارلێکردنی مرۆڤەکان هەڵسوکەوتیان لەچاو جاران جیاوازتر بوو. زیاتر دووابوون و باسی شتێکی ترسناکیان کردبوو. کە وەڕێیش کەوتبوون خاوەنەکەی جاروبارە ڕایدەگرت و گوێی ڕادەداشت. کەرەبۆز ئەمەی پێ خۆش نەبوو، بەڵام بەناچاری ملی دەدا و چاوەڕوانی فرمانی ساحیبەکەی دەمایەوە. ڕاوەستانەکان یەکجار بۆی ناخۆش بوون. ڕێگا درێژتر دەبوو و بۆیە بارەکە زیاتر بە سەر شانەکانییەوە قورسایی دەکرد. ئەمشەو هەم زوقمی زیاتریان لێ نیشتبوو و هەم ئەژنۆکانیشی زیاتر دەلەرزین. بیری دەکردەوە باشە مەگەر باشترین شێوازی ڕێگابڕین هەر ئەوە نیە ملی بۆ دابخەیت و گوێ بە هیچ نەیەت و بۆی بڕۆیت؟ مەگەر هەموو کەرێک هەر ئاوا ناگاتە شوێنی مەبەست؟

زەمەن تێدەپەڕی. هەنگاوەکان دەیانبردن. وشکەکۆکەکان بەردەوام بوون. هەناسە قووڵەکانیش. ئەگەرچی مژ هەموو ڕێگاکەی داپۆشیبوو، بەڵام هەستت بە گۆڕینی حاڵ و هەوای ڕێگا دەکرد. بە مەزەننەی خۆی ئەوەندەیان نەمابوو بگەنە گەڕەکەکەی قەراخ شار کە خاوەنەکەی پێشی کەوت و ڕایگرت. ماوەیەکی باش بە بێدەنگی هەر وا مانەوە. لەبەر دەمیاندا دوواپێچی سەر ڕێگاکە بوو. لەوێ ترازابان تا خانووە نەگبەتەکە ئەوەندەی نەدەما. بەڕێ کەوتنەوە، بەڵام خاوەنەکەی دیسان ڕایگرتەوە. ئەمجارەیان زیاتر مانەوە. خاوەنەکەی ئیستاکە لەناو ملپێچەکەیدا دەکۆکی. زۆر خراپ. جاروبارە تفێکی خەستیشی ڕۆدەکرد. کەرەبۆز بێ قەراری دەکرد. هەڵمی هەناسەی خەست خەست لە لووتەکانییەوە هەوایان دەدڕی. خاوەنەکەی بەمە ڕازی نەبوو، هەوساری کەرەبۆزی گرت و کەمێک لە ڕێگا لایاندا، پاش ماوەیەکی کورت کۆلکەدارێکی دۆزییەوە و کەرەکەی پێوە بەستەوە و بۆخۆی ملی پێوە ناو و لە ناو تاریکایی بەردەمیاندا ونبوو. کەرەبۆز ورد لێی ڕووانی، ئەوسا بەتەمای بژیوی لچە ئەستوورەکانی بۆ زەویی بەردەمی برد. ئەمشەو چەندە هەموو شتێک بێسوود دەهاتە بەرچاوی. بە ئەزموونی خۆی دەیزانی کاتێک بە شتێکەوە بەستیانەوە دەبێ لەوێ بمێنێتەوە هەتا خاوەنەکەی دێتەوە. خاوەنەکەیشی هەمیشە دەهاتەوە. ئەوان قەت بزر نابن. ئەو قەت کەرەبۆزی لەبیر نەدەکرد. کەرەبۆز خولێکی بە دەوری خۆیدا دا و ڕێک ڕووبەڕووی چەمەکە ڕاوەستا کە ئیستاکە ئەگەرچی بەردەوام دەنگی دەهات، بەڵام دیار نەبوو. کتوپڕ هەستی بە تینوویەتی کرد. بزوا، بەڵام کۆلکە دارەکە ڕایگرت. تەواوی جەستەی دەلەرزی. کوتاڵەکان دەڵێی چنگیان بۆ زەوی دەبرد و دەیانویست خۆیان بگەیەننە سەری و لەوێ بۆ هەمیشە دابمەزرێن و لەنگەربگرن. چەند بێ بەزەییانە خۆیان دەسەلماند. شەو وەک هەمیشە بوو. نە زیا، نە کەم. لە ناو ئەو مژە قورسەدا هەموو شتێک چەند ئاسان دەیتوانی خۆی لەبیر بباتەوە.

زەمەن گوزەرا. بەڵام خاوەنەکەی پەیدای نەبوو. کەرەبۆز هیچ دەنگێکی وەهای نەبیستبوو گوێکانی پێ قوڵاخ بکا، باشە چی ڕوویدابوو؟ کەرەبۆز گوێکانی جووت کردن و بەرەو پێش قیتی کردنەوە. هەواڵێک نەبوو. ئەوسا بەم لاو لادا وەری چەرخاندن، .... دیسان هیچ هەواڵێکی تایبەت نەبوو. قاچەکانی دوواوەی هەتا دەهات زیاتر کەوانی دەبوون. کلکی سیس بە ناو گەڵیا شۆڕ ببووەوە. جارێکی تر بیری گوند کەوتەوە، بیری هاوڕێکانی لەناو تەویلەکاندا. هاڵاو و بۆنی گەرمی جەستەکان هات بە لووتیدا. خوا لە خۆوە تەویلەی نەخوڵقاندبوو.

دیسان زەمەن گوزەرا. قاچەکانی قەفێکی تریشیان تێکەوت. کوتاڵەکان ئیستا لە دوواوە خەریکبوو دەگەیشتنە زەوی. ئارەقی جەستەیشی سارد ببووەوە و ئەمجارە وەها سپی هەڵگەڕابوو کە لە زەوی جیا نەدەکرایەوە. توێژاڵێکی ئەستووری چەرمگ ببووە بەرگی جەستەی. تەنیا دوو کونی چاوەکانی ڕەش دەچوونەوە. دیسان چەند سووڕێکی تری بە خۆی دا. گوریسەکە لە قاچەکانی پێشەوەی ئاڵا. گەییە بن و کەمێک لە زوقمەکەی ژێر سکی ڕووشاند. هەستی بە ئازارێکی سارد کرد. پڕماندی. بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو. شەو کتوپڕ یەکجار تەنیا ببوو.

هاوینان لە مەزرا، نیوەشەوان کاتێک گزرەیان دەکێشا، هەموو جەستەی دەبوو بە تۆز: تۆزی خٶڵ و تۆزی گیای گێرە. مرۆڤەکانیش کە خەواڵوو هەموو شەو تا بەیانی لە مووچەوە تا گوند و لەوێوە تا مووچە بە شوێنیانەوە لە هات و چوودابوون، جاری وابوو وەها وەنەوز دەیبردنەوە کە لووتیان بە پاشەڵی ئەودا دەتەقییەوە. بیری شەوانی هاوینی کردەوە. ئەو شەوانەی مێشەکان زەفەریان پێنەدەبرد و بۆیە ئەو ناچار نەبوو ئەوەندە کلک و گوێ هەڵسووڕێنێ. مرۆڤەکانیش ئەوەندە ماندوو و ئەوەندە خەواڵوو بوون تاقەتی نەقیزە وەشاندنیان نەدەما. شەوانی هاوین، شەوی ئەوان بوو، .... شەوی کەرەکان.

قاچەکانی کووڕ کووڕ دەبن. دەچەمێنەوە. چۆک دادەدا و لەسەر عەرزە سارد و بەستەڵەکەکە پاڵ دەکەوێ. بیردەکاتەوە شەوانی زستان ناخۆشترین کاتەکانی ژیانن. لەمە خراپتر نابێ. بەتایبەت کە بە بارێک کوتاڵەوە بە ناو چۆمی پڕ مژ و زوقماویدا بەرەو شار بڕۆیت، شارێک کە هەمیشە لێوالێوی دەنگە سەیر و سەمەرەکانە. ئەو دەنگانەی جگە لە دڵەڕاوکێ هیچی تر لە خۆیان ناهێنن.

چاو هەڵدێنێ و لە دەورووبەری خۆی دەڕوانێتەوە. ڕووانینێکی بێسوود. خاوەنەکەی دیار نیە، باشە ئەوە بۆ کوێ چوو؟... خۆ بەڵێنمان ئەمە نەبوو! داخۆ چی دەبێ گەر وەک جاری جاران، وەک هەمیشە بگەڕێتەوە؟ هەست بە سەرمایەکی سەیردەکا. هەوڵدەدا هەستێتەوە. تەکانێکی قورس لەخۆی دەدا، بەڵام قاچەکانی لە هیچ گیرنابن. بارە کوتاڵەکەیش ئەوەندە قورسە و جەستەیش ئەوەندە ماندووە کە تەنیا بە دەوری خۆیدا سووڕدەخواتەوە. ملی بەلادا دەخا. بەڵێن دەدا گەر خاوەنەکەی هاتەوە کارێک بکا ئەمجارە بە بێ نەقیزە هەموو ڕێگای شاری بپێوێ، ... بەس ئەوەندەی تەنیا بتوانێ هەستێتەوە سەر قاچەکانی. بەڵێن دەدا بۆ یەک چرکەیش بێت چیتر بیر لە هاڵاوی گەرمی ناو تەویلەکان نەکاتەوە، ... بەس ئەو، بەس خاوەنەکەی ئەمشەو بێتەوە.

دیسان سەردەخاتەوە سەر زەوی.

دونیا خەریکە ڕووناک هەڵدێ. مژەکە تا دێت خەست و خەستر دەبێتەوە. سەرما وەک مشار جەستە دەبڕێ. لەشی سڕسڕە. جاری وایە هەست دەکا دەڵێی هیچ بارە کوتاڵێک بە پشتییەوە نیە. سووک سووکە. نەکا خاوەنەکەی کاتێک ئەم ئاگای لێ نەبووە هاتبێ و بە کەرێکی تر بارەکەی بۆ شار بردبێ! ڕقی لە خۆی دەبێتەوە. نانا، ... شتی وانابێ. تەنیا ئەمە لەو ئاواییە دەتوانێ ئەم ڕێگایە ببڕێ و بە سەلامەتی کوتاڵ بگەینێتە شاری، شاری قێزەون! ئەو تاکە قارەمانی ئەم ناوچەیە. ناوبانگی داخستووە. ئەو لەمێژە ئەم توانایەی خۆی سەلماندووە. تەکانێک لەخۆی دەدا بۆ ئەوەی هەستێتەوە سەر قاچەکانی، بەڵام دەڵێی شتێک لە زەوییەوە بە مەحکەمی ڕایگرتووە و بە زۆر ناهێڵێ ئەم ڕابێتە سەر پێ. تەکانێکی تر لە خۆی دەدا. ئەمجارەیان یەکجار بە تین تر و قورستر. دەڵێی شتێک دەدڕێ و لێ دەبێتەوە. لە جەستەی. دەی چاوی دەرێ، با بدڕێ و لێ بێتەوە، بەم چی! ئەوسا گوڕمێکی زۆر بە هیزی تر لە خۆی دەدا. ئەمجارەیان دەتوانێ، ... دەکەوێتە سەر قاچەکانی، ... قاچە لەرزۆکەکانی. بەڵام، ... بەڵام بارەکە وەها خوار بووە کە بەلادا دێتەوە. نەفرەت لە کوتاڵ! لەم کاتانەدا ئەو دەهات و بارەکەی دەکردەوەو یارمەتی دەدا هەستێتە سەر پێ و ئەوسا بەجوانی دیسان بارەکەی لێ دەنایەوە. ئاە ئەو! جارێکی تر چاوە خەمگینەکانی بە چواردەوریدا دەگێڕێتەوە. هەستدەکا لە شارەوە دەنگە سەیروسەمەرەکان زیاتر بوونە و زیاتر دێنە گوێ، هەر لەو ساتەیشدا هەست بە گەرمایەک لەژێر سکی، لە ژێر جەستەیدا دەکا. شتێکی گەرم، گەرمی ڕەوان. گەرمی خۆش. شتەکە تا دێت بەشێکی زیاتری ژێر جەستەی دەگرێتەوە. چ لەززەتێکی هەیە!

کەرەبۆز تا دێت زیاتر خۆی دەداتە دەست ئەم لەززەتە. بگرە کەمێک بە جەستەیشی کایەدەکا بۆ ئەوەی گەرماکە بەشێکی زۆرتری ژێر سکی بگرێتەوە. دونیا بەم بەیانییە زووە چەند سپی هەڵگەڕاوە. سپی بوون تا ئەوپەڕی خۆی. ئەو سپییەی وا خاوەنەکەی لەوێ لە شوێنێکیدایە. ڕێک وەک چۆن ئەمیش لە شوێنێکی تریەتی.

با وابێ!... هەمیشە وەها بووە. هەر کەس لەم دونیایە، چ کەرەبۆز بیت و چ نەبیت، ڕۆژێک دەبێ سەر بخەیتە سەر زەوی. جا چ لە شەوێکی زستانیی زوقمی قەراخ چۆمێک بێت، یان لە هاوینێکی پڕ مێش و مێشوولەی مەزرا، کاتێک جاروبارە بیر لەو دیوی کێوەکە دەکەیتەوە.

کەرەبۆز لە بوومەلێڵی خەیاڵ و بیرەبیرەکانیدا هەستدەکا گوێی لە کۆکەیەکی وشکی بەئاستەمە. لەوێ لەو دەورووبەرە، ڕەنگە کەمێک واوەتر. گوێکانی بەرەو شوێنی دەنگەکە قوڵاغ دەکا. بەڵام بێسوودە، نە دەنگی کۆکەیەکی تر دێت و نە دەنگی هەناسەیەکی قووڵ بۆ ڕاستکردنەوەی هەناسەسواری.

هەموو شتێک ئیستاکە تەنیا زوقمێکی سپییە، ... سپی سپی.

کەرەبۆز بیردەکاتەوە گەر شاعیر بایە، شیعرێکی لە ژێر ئەم سەردێڕە دەنووسی، ... ئا، بێگومان دەینووسی. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 622 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
آیتم های مرتبط: 1
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 96%
96%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 25-06-2022 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان سەرچناری ): أڕا27-06-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 622 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 527,452
 شؤمارە عەسگەل  106,671
 کتاووەل 19,808
فایل های مرتبط 99,818
Video 1,455
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
Folders
 کتاووخانە - PDF -  کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - Publication Type - Born-digital  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - ادبی  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - هنری  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 2.859 ثانیه(اێس)