کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 527,453
 شؤمارە عەسگەل  106,671
 کتاووەل 19,808
فایل های مرتبط 99,818
Video 1,455
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
گووڵەکان و مرۆڤەکان
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گووڵەکان و مرۆڤەکان

گووڵەکان و مرۆڤەکان
گووڵەکان و مرۆڤەکان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

مێزێکی هەیە لە گۆشەی ژوورەکەیدا. لەو گۆشەیەی لە تەنیشتێکیدا ئاوێنەیەک هەڵواسراوە و لە تەنیشتەکەی تریدا گیرەیەک بۆ هەڵواسینی پاڵتۆکەی. ئەو پاڵتۆیەی هەر چوار وەرزی ساڵ لەوێیە. لەسەر مێزەکەیش هەمیشە دەستە گووڵێک لەناو شووشەیەکی قەدباریکدا بە ڕەنگە جۆراوجۆرەکانییەوە دەدرەوشێتەوە. گووڵی 'زەردو سووری سلێمان بەگ'ی بانەن. لەو گووڵانەی لەو قەبرستانە دەڕوێن. قەبرستانی سڵیمان بەگی بانە. گۆڕستانەکەی ڕۆژئاوا. هەڵبەت کەس لە مێژووی گوولەکان نازانێ. هەندێ دەڵێن ئەوەتەی ئەم دارستانە سیحراوییە هەیە ئەو گووڵانەیش هەن و، هەندێکی تریش دەڵێن ئەو گووڵانە پەیدا بوون کاتێک دارستانەکە کرا بە شوێنی ناشتنی مردووەکانی شار. ئەو مردووانەی تەنیا هی شار نین و لەم و لاولایشەوە ڕوویان تێکردووە. بە ڕێکەوت یان بە زۆر. هەندێکیشیان بە جەستەی خوێناوییەوە. گەر لە من بپرسن دەڵێم هەر دوو هۆکارەکە دەور دەبینن، واتە ئەو گووڵانە هەمیشە هەبوون و، بەڵام کاتێک کە مردووەکان ڕوویان لێرە کرد بوون بەو گووڵانەی کە ئێستاکە هەن. لای من، مرۆڤە دەتوانێ مانا بە شتەکان ببەخشێ. تەنانەت بە مردووییش.
هەمیشە لەبیری ڕابردوودایە. دەچێتە تەنیشت مێزەکە، بە شێنەیی دەستێک بە گوڵەکاندا دەخشێنێ و دەڵێ ئەو کاتانە بۆن و تامێکی تریان هەبوو، بۆن و بەرامە و تامێک کە قەت دووپات نابێتەوە. کۆڵان و شەقام و گەڕەک جۆرێکی تر بوون، هەروەها خەڵکیش. هەوا جۆرێکی تر لە شتەکان دەئاڵا. هەتاویش شێوازێکی تری هەبوو. ئەسلەن دونیا دونیایەکی تر بوو.
کە لێی دەپرسم چۆن، دەڵێ دەبا ئەو کاتانە ژیابای، ئەو کات دەزانی چی دەڵێم! ئەمە وەک ئاشقی و وەک خاوەن منداڵ بوون وایە، تا بۆ خۆت تێ نەکەوی و تا بۆ خۆت نەبی بە خاوەن منداڵ، نازانی چۆن چۆنیە! منیش لە وەڵامدا دەڵێم کە لە کتێبەکاندا خوێندوومەتەوە نەسڵەکانی پێشتریش هەر ئەم هەستەیان هەبووە، ئەوانیش پێیان وابووە زەمانی زوو خۆشتر بووە، یانی ئەو زەمانەی ئیستا تۆ دەڵەی خۆش بووە، بۆ نەسڵی پێش تۆ خۆش نەبووە! ئەمەت پێ سەیر نیە؟
لە مێزەکە دووردەکەوێتەوە. کەمێک ڕادەمێنێ و ئەوسا دەڵێ گرینگ ئەوەیە کە جۆرێکی تر بوو، ئیتر کارم بە سەر خەڵکی ترەوە نیە. من درێژە بە قسەکانم دەدەمەوە و دەڵێم ڕاست دەکەی، بەڵام ئەو جۆرە بوونەی تۆ باسی دەکەی تەنیا لە دەروونی تۆدایە و بەس، فڕی بە ژیانی دەرەوە نیە. دیسان ڕادەمێنێتەوە، وەک بڵێی زەمەنی دەوێ بۆ ئەوەی لە قسەکانی من بگا. من کە دەزانم کەمێک فشاری بۆ دێ، دەڵێم تەواوی قسەکە لەسەر ئەوەیە کە تەمەن چونکە لە 'کات' دا درێژەی هەیە و کاتیش ڕاناوەستێ، بۆیە حەسرەتمان تیا دروست دەکا. کات و تەمەن کە لەیەکتر دەئاڵێن زۆر شتیان لێ دەبێتەوە، سەرچاوەی زۆر هەستی سەیروسەمەرەن.
پاش کەمێک ڕاوەستان دەڵێ یانی پێت وایە گەر تەمەن لە کات جیابوایە وانەدەبوو؟
دەڵێم ڕەنگە، بەڵام بە هیچ جۆرێک ناتوانین تەمەن لە کات جیابکەینەوە.
هەناسەیەک هەڵدەکێشێ.
سەیر ئەوەیە، من، کە پێم وایە بە ڕوونکردنەوەکانم خەریکم ئەو لەو دونیا نۆستالۆژیە دەردێنم و دەمەوێ بیگێڕمەوە بۆ ژیانی ئاسایی و ڕۆژانە و ئەو خەمە ترسناکەی لە کۆڵ کەمەوە، کەچی خۆم خەریکم وەک ئەوم لێدێت! ئەوەی لەوەوە بۆ من دێت، بەتەواوی لەمنەوە بۆ لای ئەو ناچێت. وەک بڵێی هاڵاوێکی نادیار لە حاڵەتێکی سەیر لێم دەئاڵێ. هاڵاوێک لە پووچی، لە دڵەڕاوکێ و لە نوقم بوون لە بێکۆتاییەکی بێ ڕەنگ. سنوورەکان لە لام ئەوەندە بەرین دەبنەوە و لێم دووردەکەونەوە کە خەیاڵم چی تر بڕناکا. کتوپڕ ڕقم لە خۆم دەبێتەوە. ئەمە چیە کە منێک کە پێم وایە لەو زیرەکترم و زیاتر قسەم پێیە کەچی دەبمە نێچیری دونیای ئەو! تا دێتەوە بیرم کە من هەمیشە لە ڕووی ئیرادەوە لاوازبووم، بە درێژایی ژیانم. بەڵام مەگەر نەک ئەوەیکە بۆ ئەوەی جوان بیربکەینەوە دەبێ نەرم و نیان بین؟
هەوڵ دەدەم ئەو لەمە تێنەگا. بۆیە دیسان درێژە بە قسەکانم دەدەمەوە و، دەڵێم جگە لەمە ئەم حاڵەتە هیچ بە کەڵکی ئێمە نایەت. بگرە زەرەریشی هەیە. لێرەدا ڕادەوەستم. ڕقم لە درۆزنیی خۆم دەبێتەوە. چونکە دەزانم ئەمە چ حاڵەتێکی ڕۆحیی قووڵ دەتوانێ لە مرۆڤ دا دروست بکا. دەڵێ جاری وایە ئەو بۆن بەرامە وەها لێم دەئاڵێ کە هەست دەکەم بۆ ئەوەی وێنەکانی ڕابردوو بە زیندوویی بگرمەوە، تەنیا ئەوەندە بەسە دەست درێژ بکەم و بیانگرم، ئیتر ڕێک وەک ئەو ساڵانە، کاتێک بە لاپاڵەکاندا بۆ هێنانی کیتەڵەماستێک ڕوومان لە قۆخێکی قەراخ شار دەکرد. من ئیستایش بۆنی مانگا و چاوگە کانییەکە دەکەم، ئاوەکە لەبەر چاومدا ڕوونترە لە نیگاکانی تۆ، بەڵام نازانم بۆ بەردەوام جەستەی من لێرەیە، بۆ لێرە دەمێنمەوە!
کەواتە ڕابردوو لای ئەو بیرەوەرییەکی سێ بوعدییە نەک دوو بوعدی. جوان سەیری دەکەم، نەکا چاویلکەی تایبەتی فیلمە سێ بوعدییەکانی لەچاودا بێت. نا، لە چاویدا نیە. ئەویش کەسێکە وەک من. دەڵێ جاری وایە لەو کانییە دەخۆمەوە و تینویەتیشم دەشکێ! یان جاری وایە دەبێ خۆم لە گەمەی گوێرەکەکان بپارێزم بۆ ئەوەی خۆم پیانەدەن. بگرە بۆنی تووتن و پەڕەی حاجیش دەکەمەوە. تەنانەت چاوەکانیشم دەکزێننەوە، پێت سەیر نیە؟
دەڵێ بریا هەر ئەمە بووایە، بەڵام زیاترە لەمە، جاری وایە هەناسەم تەنگ دەبێ، بڕستم لێدەبڕێ، قاچەکانم لەگەڵم نایەن، قورس قورس دەبم، وەک بڵێی دونیام بەکۆڵەوەیە. ڕەنگە باوەڕم پێنەکەی، بەڵام جاری وایە ئەو کاتانە ئەوەندە بەرجەستە دەبنەوە کە ئێستام لێ وندەبێ. دونیام لێ بزردەبێ. جەستەم لێ جێدەمێنی و دەبم بە زەینێکی ڕووت، ڕووت ڕووت لەناو ڕابردوودا.
لێی ورددەبمەوە. جاری وایە وەک جەستەیەکی درۆیین دێتە بەرچاوم، نەکا یەکێک لە مردووەکانی نێژراوی سلێمان بەگ بێت؟ لە کردەیەکی ئاساییدا (هەوەڵەکەم ئەوەیە) موبیلەکەم دەردێنم و بۆ دڵنیایی سەیری کاتژمێر و ساڵ و ڕۆژ و مانگەکەی دەکەم: سەعاتی حەوت و پێنج خولەکی ئێوارە، هەینی، شەشی ڕەزبەری 1395. دیسان بۆ دڵنیایی زیاتر کاتێک موبیلەکەم دەخەمەوە گیرفانم، لەناو گیرفانەکەمەوە بە پەنجە ڕانم دەگوشم. هەست بە ئازاردەکەم، کەواتە هەم!
دەڵێم باشە بۆ دەبێ مرۆڤ وەهای لێ بێ؟
بەڕاستی چ پێویستمان بەوەیە ئەوەندە لە ڕابردوودا بژین؟
سەرهەڵدێنێ و بە سەسووڕمانەوە لێم دەڕوانێ. دەڵێ تۆ پێت وایە من بە حەزی خۆم وادەکەم؟
ها؟
مەگەر نازانی تەمەن کە لە سنوورێک لادەدا ئیتر ئەمە دێت؟
ئەیچۆن، بۆ خۆی دێت. دەیشزانم لای هەندێ کەس ئەم حاڵەتە ئارامترە و لای هەندێ کەسی تر تۆختر، کە هەڵبەت تۆخەکەی بەر من کەوتووە، بگرە یەکجار تۆخەکەی. دەڵێ جاری وایە نیوەشەوان گوێم لە دەنگی پێیەتی بەسەر بانەکەمەوە، دێت و دەڕوا، ئەم سەراوسەر دەکا، هەتا ڕۆژ دەبێتەوە، منیش لە گوێ گرتنی ماندوو نابم، مۆمێک هەڵدەکەم و لە تەنیشت گووڵەکانم دایدەنەم و چاو لەواندەبڕم و گوێم لەسەر بان.
ترسێکی سەیر سەرتاپام دادەگرێ. نەکا ئەم خانووە گەورە کە ئەوی بە تەنیایی تیا دەژی بەڕاستی یەکێک لەو خانووانە بێت وا هەمیشە بە منداڵی دەبوونە شوێنی ئەو چیرۆکانەی وا ڕووداوی سەیر و سەمەرە و ترسناکیان تیا ڕوودەدا؟
بەڵام هاوکات ترسەکەیش دەمگەیەنێتە خوێندنەوەیەکی نوێ. تێدەگەم کە تەنیایی ئەو، سەرچاوەی هەموو ئەم بیرانەیە. ئەو تەنیاییەی ساڵانی ساڵە لە دووای کارەساتی شەڕەکەوە بە سەریدا سەپا. ڕقم لە گێلیەتی خۆم دەبێتەوە. باشە بۆ تا ئیستا سەرنجی ئەمەم نەدابوو. لە کاتێکدا هەست بە سووکایی جەستە و ڕۆحم دەکەم و تەواوی دیمەنە لێڵ و تاریکەکە کتوپڕ لە بەرچاومدا ڕوون دەبێتەوە، دەڵێم واباشە ئەم خانووە بفرۆشێ و لێرە بڕوات، دەڵێم شوێنی تازە هەمیشە لەگەڵ خۆی کاتی تازە و بیرەوەریی تازە دێنێ. دەڵێم مەگەر نەتبینیوە هەندێ کەس تەنانەت وڵاتەکەیشیان جێدێڵن و ڕوو لە وڵاتانی تر دەکەن تەنیا بۆ ئەوەی بیرەوەرییە ترسناکەکان بسڕنەوە؟
من مرۆڤێک دەناسم کە ئەمەی کرد. ئیستایش باشترین ژیانی هەیە.
لێم دەڕوانێتەوە. بزەیەک دەنیشێتە سەر لێوەکانی. وەردەگەڕێ و ڕوو لە گووڵەکان دەکاتەوە، بەڵام گوێم لە دەنگیەتی. تۆ پێت وایە جەستە کە جووڵا ئیتر هەموو بیرەوەرییەکانی لێ دادەتەکێ و تەنیا وەک جەستە دەڕوا، تۆ پێت وایە ڕووداوەکانی تر سەرەڕای تازەبوونیان وەها کاریگەرییان دەبێ کە ڕابردوو وندەکەن؟
نە هاوڕێم، یەکجار هەڵەی. ئەوسا ڕوودەکاتە کێوەکەی باشوور، ڕوو لە ئاربەبا و دەڵێ تەنانەت ئەم کێوەیش کە بە ڕوواڵەت تەنیا لە خۆڵ و بەردە، گەر هەڵیکەنی و وەک خۆی بیگوازیتەوە، بۆ هەمیشە لە شوێنێک لە قووڵاییەکانی دەروونی خۆیدا دەنگی پێی هەموو ئەوانەی ڕاگرتووە وا سەردەمانێک بە سەریدا ڕۆیشتوون. کاکی خۆم! لە بیرت بێ مانا و مەبەستێک لەم ژیانەدا هەیە، سەرەڕای ئەوەی هەموو شتێک ڕۆژێک وندەبێ، بەڵام بیرەوەرییەکانیان ون نابن، بۆیە ئێمە دەبێ بیرەوەرییەکان وەک بیلبیلەی چاومان بپارێزین، ئەوان تەنیا شتی ڕاستەقینەن کە مانا بە ژیانمان دەدەن، نەک ژیانی ئێمە، ژیان بە گشتی. بگرە ئەوان گەر ئێمەیش نەبین لە شوێنێک خۆیان حەشاردەدەن و دەمێننەوە. لێرەدا دیسان دەستێ بە شێنەیی بە گووڵەکاندا دێنێتەوە.
من کە حەزناکەم قسە و باسەکەمان ببێ بە قسە و باسێکی پڕ لە ئەرێ و نەرێ و جوابەجەنگێ، دەڵێم بیگومان بە کاتی بەهار و هاوین یەکێک لەو جوانترین شوێنانەی کە دەکرێ مرۆڤ ڕووی تێبکا بۆ ئەوەی کەمێک دەروونی بحەوێتەوە و هەستی جوانناسیی خۆی تێرئاوبکا، سڵێمان بەگە! سەیرنیە! گۆڕستانێک کە جوانی دەبەخشێ و ئەمەیش تەنیا لە سایەی سەری گووڵەکانەوەیە، ئەگینا سەیری گردەکەی بانەکۆن بکە، تەنیا ناوچاوانت پێ تاڵدەکا. بۆیە منیش پێم وایە کە جوانی دەتوانێ تەنانەت دزێوترین ڕووداوی ژیان کە مردنە لەبیربباتەوە و بیکا بە شتێکی تر. بیکا بە مانا و بیرەوەرییەک پڕ لە جوانی، نەک پڕ لە ترس و دڵڕاوکێ.
بزەیەک دەنیشێتە سەر لێوەکانی. لەو بزانەی نازانی لە ڕووی ئەوەوەیە قسەکەی بەدڵە، یان تۆ لە قسەکانتدا بەشێکی گرینگت فەرامۆش کردووە. یان لە ڕووی گاڵتەپێکردنە. ڕێک وەک سەردەمی منداڵی کاتێک گەورەکان بەو شێوازە ڕووبەرووی هەندێ لە قسەکانت دەبوونەوە. ئەوسا دەڵێ تەنانەت بیرەوەرییەکان زیاترن لە جوانی، دەڵێ دەکرێ جوانی بەشێکی ئەوان بێت، بەڵام تەنیا بەشێک، بگرە جوانیش جوانیی خۆی لەوانەوە وەردەگرێ، ئەوان دایکن، وەک درەختێک لە خاوەن لق و پۆپ و گەڵا و ڕیشەیە و هەمووی ئەمانە هەن چونکە درەختەکە وەک گشتییەتێک هەیە، ئەگینا ئەوانی تر نە دەبوون و نە بوونیان خاوەن مانا دەبوو، هەر زوو دەڕزان، دەڵێ سەیری گەڵای سەر زەوی بکە کە چۆن خێرا وشک دەبێ و دەڕزێ، تەنیا لەبەر ئەوەی لە درەختی دایک هەڵکەندراوە.
ئەگەرچی لام دژوارە، بەڵام هەوڵدەدەم 'درەختی بیرەوەری' بێنمە بەرچاوم. بەڵام هەرچی دەکەم وێنەی درەختێکی ئاسایی لە دەروونمدا دەنەخشێ. بۆ ئەوەی سەرکەوم ناوی گەڵاکان دەنێم بیرەوەریی، بگرە هەر کامەیشیان بیرەوەرییەکی تایبەت. بۆ وێنە یەکیان دەتوانێ بیرەوەریی کچێک بێت کە خۆشم دەویست و ڕێک لە بەردەم دەروازەی گەیشتن بە گرینگترین ئارەزووی ژیانی، واتە خوێندنی باڵا، لە تەسادوفی ماشین گیانی لەدەست دا، ئەو کچەی سەری قوپا. گەڵاکەی تەنیشتیشی بیرەوەریی ئەو شۆفیرەی گیانی دەربرد و دوواتر دەڵێی هەر مێشێکیشی میوان نەبوو کە چ بەڵایەکی بەسەر مندا هێنا. کتوپڕ ئارەزوویەکی شێتانە دامدەگرێ، چەند حەزدەکەم گەڵاکەی دووهەم بە زووترین کات هەڵوەرێ و لە سەر زەوی بڕزێ و بۆ هەمیشە ون بێ.
دەڵێم ئەو درەختە بیرەوەرییەی باست کرد زۆر خەیاڵێکی جوانە، هەرچەند بۆ من زەحمەتە بیهێنمە بەرچاوی خۆم، بەڵام خاڵێکی گرینگ، ئەویش ئەوەی کە دەکرێ ئەم درەختە وەها گەورە بێت و وەها لق و پۆپ بهاوێ کە لە ناو جەستەی مرۆڤەوە هەموو بەشەکانی داگیربکا بە بێ ئەوەی بۆ وێنە کەسێکی وەک من بیبینێ.
وادیارە بۆ ئەو ئەمە زۆر گرینگ نیە، چونکە ئەمجارە دەست دەبا و گووڵەکان هەڵدەگرێ و بۆنیان پێوەدەکا. بۆنێک کە لە سەرپەنجەی لقەکانی درەختەکەوە دەست پێدەکا و دەگاتە ڕیشە.
لە دەرەوە هەوا خەریکە تاریک دەبێ. ژوورەکە نسێیەکی خەست دایدەگرێ. پەلەی ڕۆیشتنمە. لای خۆم بیردەکەمەوە کە من دەبێ تەنیا بە ڕۆژ و بە کاتی هەبوونی ڕووناکی سەردانی ئەم دۆستە دێرینەم بکەم. ئەو دەست دەبا شەمچەکە هەڵدەگرێ و مۆمەکە وەک هەمیشە هەڵدەگیرسێنێ. سێبەری گووڵەکان دەکەوێتە سەر دیواری پشتی مێزەکە. گووڵەکان لە ڕەنگدانەوەی خۆیان دا ئیستا تەنیا ڕەنگێکی سێبەر ئاسا و خۆڵەمێشین. شەو چەند بێڕەحمانە ڕەنگەکان وندەکا.
پێی دەڵێم کە ڕۆژێکی تر درێژە بە قسەوباسەکەمان دەدەینەوە. ئەو، ماڵئاواییەکی پر لە بیرەوەرییم لەگەڵ دەکا.
کە لە خانووەکە وەدەردەکەوم و دەگەمە کۆڵان، بیردەکەمەوە کە بۆچی نەدەکرا گووڵەکانیش هەر بەو شێوازە باسی بیرەوەرییەکانیان بکەن و لە ئێوارەیەکی خەمگینی ژیاندا مۆمێک بەیادیان هەڵکەن. تا کەی ئەوان جێگرەوەی ئێمە بن؟
تاکەی ئەوان بۆمان باسناکەن ئەوانەی وا ڕۆیشتن، لە کوێن؟[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 277 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
آیتم های مرتبط: 1
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 98%
98%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 27-06-2022 أڕا( زریان عەلی )
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 277 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 527,453
 شؤمارە عەسگەل  106,671
 کتاووەل 19,808
فایل های مرتبط 99,818
Video 1,455
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
Folders
 مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - ادبی  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - فرهنگ  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type -  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type - Born-digital  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 5.062 ثانیه(اێس)