لە دە گوێز، گوێزێک پووچ دەبێت
وتراویشە: لە هەموو هەورێک باران نابارێت، گوێز و بەروبوومەکانی تری وەرزێری لە کوردستان پووچەڵ و بێ ناووک و بێ کرۆکیان زۆر تێدایە و هەموو بەرهەمێک سەد دەر سەد تێر و پڕ دەرناچن، ئینجا لەکاروباری ڕۆژانەدا ئەو پووچ بوونە کورد کردویەتی بە پەند و ئیدیۆمێکی پڕ ئامۆژگاری و بۆ سەر نەگرتنی هەندێک لە کاری ڕۆژانە و بۆ هیوا بەخشین و سوور بوون لەسەر کاروبار کورد وتویەتی: لە دەگوێز، گوێزێک پووچ دەبێت.[1]