کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,058
 شؤمارە عەسگەل  104,932
 کتاووەل 19,355
فایل های مرتبط 97,694
Video 1,402
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ژینگە لەئەدەبیاتی کوردیدا گۆران و ژینگە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گۆران

گۆران
هەندرێن شێخ ڕاغب

لەوەتەی کورد ئەزمونی نوسینی کردووە، گرنگی داوە بە ژینگە و دەشێ توێژینەوەیەکی تایبەت لەسەر ژینگە لە ئەزمونی نوسینی کوردی بکرێ. بەتایبەت لە ئەدەبیات و شاعیرە کلاسیک و نوێخوازەکاندا. ژینگە لە هیچ یەکێک لە قۆناغەکانی ئەدەبیاتی کوردیدا دابڕاو نەبووە. بەقوڵی وێنە و هێما و وەسف و ستایشکردن و جوانی و پاکی و گرنگی ژینگە لە شیعرو ئەدەبیاتی کوردیدا ڕەنگی داوەتەوە.
کورد شتە هەرە جوانەکانی خۆی لە وێنەی سروشتدا بەرجەستە کردووە، بۆ نمونە کاتێک وەسفی مەعشوق و دڵداری خۆی کردووە، بە گوڵەباخ، کەو، کۆتر، نێرگز، ئاسک، مەل، باڵندە، .....هتد شوبهاندووە. واتە دڵدارەکەی خۆی بە یەکێک لە دیاردە سروشتیەکان و گیانلەبەرو باڵندەکانی ناو ژینگەی سروشتی وێناکردووە.
لەم پێشەکیە کورتەدا چەند ڕاستیەکمان بۆ دەردەکەوێت وەک:
1-کورد و ژینگەپارێزی هی ئەمڕۆ نیە و پەیوەندی دێرینی ژینگە و کورد لە ئەدەبیات و شیعری کوردیدا موتوربە بووە.
2-کورد و ژینگە دۆستێکی جوانی یەکتربوون و کورد وێنای جوانی سروشتی کردووەو هەمیشە هەوڵی داوە دیوە جوانەکانی سروشت بخاتەروو.
3-کورد تا ڕادەی لوتکەی شارستانیەت لەگرنگی و بایەخی سروشت و ژینگە تێگەیشتووە. واتە تەنها نیگاکردن نەبووە، بەڵکو تیۆریزەکردنیش بووە. ئەمەش دەرخەری مەیلی کوردە بە شارستانیەت. چونکە ئەوانەی گرنگی بە سروشت و دروستکراوەکانی ناو سروشت دەدەن، هێمای شارستانیەتی ئەو گەلە دەگەیەنێ.
4-لەگەڵ ئەوەی کورد خۆراک و جلوبەرگ و کاروپیشەی بۆ مانەوەی خۆی هەر لەسەر ئەم ژینگەیە بووە، ڕاوی کردوە، درەختی سوتاندوە، بەڵام هیچ کات سەرچاوەکانی سروشتی کوێرنەکردۆتەوەو خراپ کردن و وێرانکردنی سروشت لای کورد دیاردەیەکی ڕەتکراوەبووە. بۆ نمونە کاتێک ڕاوی ئاسکیان کردووە نەهاتون بنەبڕی ئەم گیانلەبەرە بکەن و هەندێ جار لەلایەن پیاوانی کاربەدەستی ناو کوردەواری لێپێچینەوەو ڕێنمایی خۆی هەبووە.
لەم نوسینەدا بەروبەرێکی فراوان لەسەر پەیوەندی ئەدەبیاتی کوردی و ژینگە قسە ناکەم، بەڵکو مەبەستی من لەم نوسینەدا باسکردنە لە ژینگەدۆستی لەلایەن (#گۆران#)، کە هەوڵ دەدەم سروشت و ژینگە لەلای گۆران قسەیەکی لەسەر بکەم، وەک دەزانرێ دوای شێخ نوری شێخ صاڵح، گۆران بە (عەمیدی) ڕاگری شیعری نوێ و هاوچەرخی کوردی دەژمێردرێ. بۆیە قسەکردن لەسەر گۆران و شەنوکەوکردنی شیعرەکانی لەسەر سروشت و ژینگە، دەروازەیەکی گرنگمان بۆ دەکاتەوە تاوەکو باشتر و زیاتر پەیوەندی کورد و ئەدەبیاتی کورد بەژینگەدۆستیەوە بناسین.
گۆران لەوەسفی جوانی ئافرەتدا کۆمەکی خۆی لەسروشت وەردەگرێ:
بەئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لەباخچەی بەهار گوڵم چنیوە
شەونمی درەخت لەڕووم پژاوە
لەزەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە
پەلکە زێڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرامبەر بە خۆر
هەتاوی نەورۆز، مانگی جۆدرەو
زۆر هاتوون و چوون بە ڕۆژو بەشەو
خوڕەی قەڵبەزی کەفزیوینی چەم
لەهەزار چەشنە پڕشنگی ناو تەم
میوەی گەیشتووی زەرد و سووری باخ
جریوەو جووکەی دارستانی شاخ
گۆران لەم وێنانەدا بەردەوام دەبێت و ئینجا دێتەوە سەر دڵدارەکەی دەڵێ:
ئەمانە هەموو جوانن، شیرینن
رۆشنکەرەوەی شەقامی ژینن
بەڵام تەبیعەت هەرگیزاو هەرگیز
بێ ڕووناکیە بێ بزەی ئازیز
ئەگەر دیقەت بدەین، گۆران تەنها لەجوانی و گوڵزاری ماڵی خۆی ناسرەوێ، جوانیەکانی گەردوونی داگرتوەو بە بۆن و بەرامەی گوڵەباخەکانی بەهاری کوردەواری تێکەڵ کردوەو بەهاری ڕەنگین و ئاسمانی پڕ ئەستێرەی کردووە بەیەک تابلۆی سروشتی و ژینگەیی:
بەئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە...لەباخچەی بەهار گوڵم چنیوە.
تێکەڵ بوونی ڕۆحی گۆران بە ژینگە و جوانیەکانی سروشت هێندە قوڵ و وردە، کە بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت کەلێنیان لەنێواندا دروست بکرێ. گۆران مەل و باڵندە و پەلەوەرەکان، دەکاتە کۆرسی جوانی و هێمای سروشتی و هاوسەنگی ژیان، هێمای تێڕوانینی بۆ هونەرەجوانەکان، گۆران هارمۆنیەتی شیعری خۆی تێکەڵ بە هارمۆنیەتی سروشت و ژینگە کردووە کاتێک ئەڵێ:
لەژێر زەردەی خۆرەتاوا
بەناو چیمەنی گوێ ئاوا
چەن بە ئاهەنگ، چەن سیحراوی
ئەگەڕێ قاز، یان مراوی
یا کەو لەسەر بەفری نزار
بۆ لووتکەی هەزار بەهەزار
چەن ئێسکسووک، چەن گورج و گۆڵ
ئەکشێ: پشت لەتۆی تەختی دۆڵ
یا کەروێشکی تێرو قەڵەو
لەبەر تریفەی مانگەشەو
چەن جوان ئەڕوا بەقونەقون
سرک و گورج و سپی و خرپن
یا پۆڕ لە گوێ ڕێگای دەشتا
لەگەڵ سایەقەی پاش وەشتا
چەن وردوجوان، بەلەنجەولار
ئەشێلێ سەوزەگیای بەهار
یاکۆتری حەوشی مزگەوت
چەن خنجیلانەی لێ دێ ڕەوت
دیقەت بدە لە وشەکانی: قاز، مراوی، کەو، کەروێشک، پۆڕ، کۆتر....گۆران چ تابلۆیەکی جوانی ئەدەبی و سروشتی و هاوسەنگی ژینگەیی دروست کردووە، ئەمە وردەکاری ناسین و گرنگی ئەم باڵندە و پەلەوەرانەیە لای گۆران کە دەزانێت گیانداران و باڵندە و پەلەوەرەکان هاوسەنگی ژینگەیان ڕاگرتووە.
لەشیعری پایزدا گۆران بەجۆرێک لەژینگە دۆستی و جوانی سروشتدا تواوەتەوە، مرۆڤ سەرسام دەکات، سەرسامیەک لەدوای ئاشنابونی کورد بە تەکنەلۆژیا و پیشەسازی و مۆدێرنە، غەمگینیەکی زۆر لای مرۆڤی ژینگەدۆست جێ دەهێڵێ. ئاخر تاوەکو مۆدێرنە و ئامێرەکانی نەهاتنە ناو دنیای کورد، ژینگە و سروشت و کورد ڕۆحانیەتی ژیانی یەکتربوون وەک لەشیعری پاییزی گۆران دەردەکەوێ:
پاییز! پاییز
بووکی پرچ زەرد،
من مات، تۆ زیز:
هەردوو هاودەرد!
من فرمێسکم، تۆ بارانت،
من هەناسەم، تۆ بای ساردت
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە: دادم، دادت
هەرگیز، هەرگیز
پاییز، پاییز

پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت
من مات، تۆ زیز
هەردووکمان جووت
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگریین
بگریین...بگریین..چاومان نەسڕین
هەرگیز، هەرگیز
پاییز، پاییز
ئێستا ئێمە نەک هەر بۆ سروشت و ژینگە ناگرین، بەڵکو لەدوای مامەڵەمان لەگەڵ ئۆتۆمبێل و بازرگانی و تەکنەلۆژیا، سروشت و دارستانمان وێران کردووە، خەریکە مەترسی بە بیابان بون دەبێتە بابەتێکی جددی. ڕۆژانە لەبری فرمێسکی گۆرانی شاعیر، پاشماوە و پلاستیک و ئاگرو مشار دەخەینە ژێر درەختەکان.
ئەگەر بەوردی بن دێڕی تەواوی شیعرەکانی گۆران بخوێنینەوە، خۆشەویستی کورد و ژیانی کوردەواری بۆ ژینگە بێ سنوورە، هەموو ئەم هەستەش لە ئەدەبیاتی گۆراندا بەڕوونی دیارە، چونکە گۆرانی شاعیر لە کاریگەری ژینگەی خێزانی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سروشتی ژیانی کوردەواری بەدەرنەبووە و کوڕی نەتەوەو کۆمەڵگای خۆیەتی. ئەم جوانی و سەرسامکەریەی بۆ سروشتیش ئەنجامی ژیانی و بیرکردنەوەی خۆیەتی لە ژینگەکەی. تەنانەت لە شیعرە سیاسی و نەتەوەیەکانیشی بێ وەسفی سروشت و ژینگەی کوردستان، ناتوانێت شیعر بهۆنێتەوە، وەک لەشیعری (کوردستان) دا دەنوسێ:
کوردستان جێگامی، جێی هەزار ساڵەم
پەروەردەی ئەم دۆڵ و سەر لووتکە و یاڵەم
هەناسەم تێربۆنی بای کوێستانتە
دوو لێوەم پاراوی بەفراوانتە
سرنجم ڕاهاتووی زیوی زەڕکەفتە
بە زەردەی سەربەفری ئێوارە وەختە
گوێم فێرە بیستنی خوڕەی قەڵبەزە
لەو عاستەی ژوور بەفرە، داوێن گیای سەوزە
زمانم پشکوتوی قسەی جوانتە
قسەی ناو گۆرانی شاخەکانتە
بەمجۆرە کاتێک سەیری دنیای ئەدەبیات و هەستی شاعیرانی مەزن دەبینین، دەبێت هەڵوەستەیەکی قوڵمان پێ بکات، کە ئێمە ئەوەندە دۆستی ژینگە و عاشقی سروشتین، چۆن دەبێت ئێستا ڕێگا بەخۆمان بدەین ژینگەپیس و وێران بکەین.
گۆران بە شیعرەکانی، ئەدەبیاتێکی دەوڵەمەندی لە جوانی سروشت و ژینگە بۆ بەجێ هێشتووین، ئەو ژینگەدۆستێکی دڵسۆزبوو لەبەرگی شاعیرێکی جواندا.
سەرچاوە: دیوانی گۆران..[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 805 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.awene.com
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 24-03-2021 (3 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: ادبی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 09-08-2022 أڕا( هەژار کامەلا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا10-08-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 805 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,058
 شؤمارە عەسگەل  104,932
 کتاووەل 19,355
فایل های مرتبط 97,694
Video 1,402
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - زنان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - نویسندە  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - روزنامەنگار  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - فعال حقوق بشر  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - فعال اجتماعی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.109 ثانیه(اێس)