هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بارەی شەهیدکردنی ڕێزان جاوید ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وتیادا دەڵێت: بە داخەوه لە بۆردومانەکەی ڕۆژی 6ی ئابی 2022 فرۆکە بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە گەرەکی سەناعەی شاری #قامشلو# چوار کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون کە یەکێکیان یوسف مەحمود ڕەبانی ئەندامی مەجلسی بەرێوەبەری کۆمەڵگای دیموکرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کۆدار) بوو، کە بە مەبەستی پێشخستنی کاروخەباتی نەتەوەییدا ڕووی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووه.
کەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: شەهیدبوونی تێکۆشەر یوسف مەحەمەد ڕەبانی خەسارێکی گەوره بوو بۆ بزووتنەوەی ئازادی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و بە تایبەتی بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کەنەکە باسی لەوەشکردووە: داوا لە سەرجەم گەلی کورد و هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەین لە بەرامبەر لەشکرکێشی و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا کە شەڕی لەناوبردنی گەلی کورد بەرێوه دەبات، وەکو ئەرکێکی نەتەوەیی خاوەن هەڵوێست بن. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 149 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!