چاوەزار
خەڵکی ناوچەی پشدەر زۆر سادە و ساکار دەژین و باوەڕیان بە چاوەزار هەیە، باوەڕیان بەوە هەیە، لە کۆمەڵگەدا کەسانی چاوپیس هەن کە هەمیشە چاویان لە ماڵ و مڵکی خەڵکییەوەیە و بەهۆیەوە خەڵک تووشی زیان دەکەن.
بە پێێ نەریتەکە ئەگەر کەسێک ماڵ و مڵکێکی هەبێت، ئەو مڵکە پارە، زەوری، ماڵات، بەروبوومی دانەوێڵە، باخ و هتد.... بێت، بەشێویەکی ڕێکوپێک بیپارێزێت و پەرژینی بۆ بکات یان هەڵیگرێت و لەبەر چاو نەبێت، بۆ ئەوەی کەسی چاوپیس زیانی لێنەدات و لەکیسی نەچێت، لەو جێگایەی ماڵەکەی لێیە، یەکێک لەم شتانە ناڵی وڵاخ یان موورووی شین هەڵدەواسێ، یان شاخی ئاژەڵی کێوی دەخاتە سەر دەرگای حەوشەکەی، بۆ ئەوەی لە چاوی پس بە دوور بێت، ئەم نەریتێکە زۆر ماڵی ناوچەکە پەیڕەوی دەکەن.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 893 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!