پیاڵە و چا
لە ناوچەی پشدەر لە هەموو دێوەخانێک یان هەموو ماڵێکی هەژار و دەوڵەمەند، ڕۆژانە چەندین جار چا دەخورێتەوە، زۆر ماڵ یان زووربەی دیوەخانەکان لە بەیانییەوە تا کاتی نووستنی شەو سەماوەریان دەکوڵێت و چا دەخۆنەوە، خەڵکی ناوچەکە بەزۆریی چای تاڵ یان دیژلەمە بەشەکری کڵۆوە دەخۆنەوە، زۆر بە دەگمەن چای شیرین دەخۆن، لەسەر چا نەریت وایە، لەپێش و لەپاش نانخواردن چا بۆ میوان دادەنێن، هەروەها گەر کەسێک چەند چایەکی خوارد، دواتر بەیەوێ چای تر نەخوات، پیاڵەکە لەسەر تەنیشت دادەنێت، بەواتای: ئیتر چا ناخۆم، گەر کەسێک پیاڵەکە سەرەوبن دابنێت، مەبەست جنێودانە بەو کەسەی کە چاکە تێدەکات، گەر میوان بۆ خوازبێنی بچێتە ماڵێک، گەر چای شیرینیان دانا، مەبەست لەوەیە کە خاوەنماڵ بەخوازبێنی ڕازین، گەر چای تاڵیان دانا، مەبەست لەوەیە کە خاوەنماڵ بە خوازبێنی ڕازی نییە، گەر پیاڵەی کەسێک دوو کەوچکی تێدابێت، مەبەست لەوەیە کە دوو ژن دێنێ.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 642 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!