وەڵامێک لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەبارەی ڕووداوەکانی سی و یەکی ئابی 1996 ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە بدات. لێرەدا بەبیر هەموو لایەک دەهێنینەوە کە سی و یەکی ئاب دەرئەنجام و کاردانەوەی هێنانی بە لێشاوی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران بوو لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لە شەوی 16 لەسەر 17ی ئابی 1996 کە لە چەند قۆڵێکەوە پەلاماری خاکی کوردستانیان دا. سی و یەکی ئاب وەڵام بوو بۆ ئەو داگیرکاری و پەلامارە و، بە کورتیەکەی (دفع الافسد بالفاسد) بوو کە ئاوەدانی و سەقامگیری بۆ خەڵکی کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا و نیشتیمانیش وەک خۆی بە پارێزراوی مایەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا بەبیریان دەهێنینەوە، لووتکەی خیانەت ئەو کاتە بوو کە لە شازدەی ئۆکتۆبەری 2017 دا بە ڕێککەوتنێکی ژێربەژێری بەشێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، نیوەی خاکی کوردستان بە کەرکووکیشەوە تەسلیمی نەیارانی گەلی کوردستان کرا.
دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
31ی 8ی 2022
[1]