تەفەڕڕوجگاهی دڵ گوڵزاری ڕووتە
هەتا زەنجیرییی زەنجیری مووتە
دەلەرزێ دڵ لەبەر سەرهەنگی چاوت
لە ڕووتا تا برۆ شەمشێری ڕووتە
نەکەی مەنعی سەبا با بێ بەسەرتا
دەماغی من فەرەحئەفزایی بووتە
بمێنێ ڕەونەقی یاقووتی لێوت
هەتا بۆ ئەم غەریبی ڕووتە، قووتە
چ حاجەت سوورمەسا بێ چاوی سالم
هەتا کُحل الجواهر خاکی کووتە [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#