ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: #16-09-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #سەقز#
شوێنی کۆچی دوایی: تاران
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری #سەقز#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، دایکی ژینا ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە و بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە لە ڕۆژی 16-09-2022 لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران گیانی لەدەست داوە. [1]
تیرۆرکردنی ژینا ناڕەزاییەکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکیی لێکەوتەوە. ڕۆژی #19-09-2022# بەو بۆنەیەوە مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەنرا. هێزەکانی داگیرکەری فارس تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=434433&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی خوێندنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب لە کاتی ئەسپەردەکردنی تەرمی ژینا ئەمینی=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=434433&document=0002.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی بەڕێکردنی تەرمی ژینا لە نەخۆشخانە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=434433&document=0010.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی کاردانەوەی ناسیاوێکی نزیکی ژینا ئەمینی کاتێک مەلایەک ئەیەوی نوێژی لەسەر بکا=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=434433&document=0011.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی ژینا ئەمینی کاتێک گۆرانی ئەچڕێ=KTML_Link_External_End=