گەزیزە، ئەدۆنیس، گوڵی نەورۆزان، چاوە کەڵەشێر
ئەم جۆرە گوڵه بەیەکێک له گوڵه دێمیەکانی دە شتی (#ڕانیه#) و #بیتوێن# دادەنرێت.
لهسەر گرد و تە پۆلکەکان دەڕوێت و گوڵێکی هەشت پەڕی جوان و وردی هەیە، گوڵەکەی (1 تا 2) سانتیمەتردەبێت، پنج دەکات و به زەوی دا خۆی بڵاودەکاتەوە. توانای هەیە تا (40) سانتیمەتر بەرزبێتەوە له زەوی و حەز به زەوی شێدار و نەرم دەکات. له سەرەتای مانگی ڕەشەمێ- شوبات چەکەرە دەکات و لە مانگی نە ورۆزدا- ئادار خۆی ڕێک دەخات و لە مانگی گولان- نیسان دا به جوانی خۆی بڵاودەکاتەوە و گەڵاو لق و چلەکانی بڵاو دەکاتەوە، لە مانگی جۆزەردان- ئاياردا خونچەی گوڵەکانی به تيشکی خۆری بەتین دەکاتەوە و بريسکەی دێت، گوڵەکەی سورێکی تێر باوە و گە ڵاکانی ورديلە و دەرزیلەيی سەوز باوێکی جوان و گەشە، لە ناوچەی دەشتی گردەدێمه تا دەگاتە #بۆسکین# بڵاوبونەتەوە و له دەشتی #گردجان# تا دەگاتە #قەرەنیاغا# و لەوێشەوە بەره و #کانی ماران#، سەروچاوە، #چوارقورنه# بەرچاو دەکەوێت، بەهاران ڕێوی دەیخوات دەیخوات، زگ هێشەیەکی توندی پێ دەگرێت بەڵام نوێ بونەوەیەک لە جەستەیدا ڕوودەدات و فەروەکەی فڕێ دەدات (تولەک دەبێت).[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 738 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!