هەوڵێکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەکانی #بزووتنەوەی گۆڕان# دەستپێکراوە و لەو پێناوەشدا دەست بە گفتوگۆ و کۆبوونەوە کراوە.
هەوڵەکە لەلایەن #بورهان یاسین#، ئەکادیمی و سیاسەتمەداری دیاری کورد دەستپێکراوە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە.
ناوەرۆکی پڕۆژەکەی بورهان یاسین، لە هەنگاوی یەکەم دا خۆی لە ئاشتەواییەکی فراوانی نێوان سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان دەبینێتەوە و دواتریش هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنی کەسێک بۆ سەرپەرشتیکردن و سەرۆکایەتی کردنی گۆڕان.
بورهان یاسین چەند ڕۆژێکە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی دەستی بەگفتوگۆ کردووە و لەو چوارچێوەیەش کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی گۆڕان کردووە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,031 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!