ناونیشانی پەڕتووک: کوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەریی سیڤەردا، چۆن گەلێکی جیاواز بوو بە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت.
ناوی نووسەر: لوقمان ڕادپەی
ناوی وەرگێڕ: #کەمال حەسەنپوور#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: ئەڵمانیا
دەزگای پەخش: دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ساڵی چاپ: 2022
لە ئاگوستی 1920، دوای جەنگی جیهانیی یەکەم و پشتڕاستکردنەوەی حەزی هاوپەیمانان لەمەڕ مافە نەتەوەییەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووس، چارەنووسی سیاسیی نەتەوەی کورد، دەگەڵ خاکەکەی، کوردستان، لە مەترسیدا بوون. بە گوێرەی پەیماننامەی سیڤەر، کورد وەک یەکەیەکی ئەتنیکی سیاسی لە ڕوانگەی ویلسۆنییەوە ددانیان پێدانرا، لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆکەی دیاریکردنی چارەنووس، لە جێبەجێکردن وەک مافی تەواو یاسایی بۆ سەربەخۆیی نەتەوەیی شکستی هێنا. لەبەر ئەو هۆیە، بە دەوڵەت بوونی کورد هەڵوەشێنرایەوە. بە پێچەوانە دیاریکردنی سنوورەکانی دەوڵەتان لە ئورووپا زۆربەیان بە لەبەرچاو گرتنی هێڵە نەتەوەییەکان جێبەجێ کرا. ئاکامەکەی بۆتە فرەچەشنییەکی لەرزۆک لە سەرانسەری ئەو ناوچانەی کە جەنگ کاریگەریی لەسەریان هەبوو، بە چەند شێوازی دیاریکردنی چارەنووس کە دەیسەلمێنێ بە دەوڵەتبوونی هێندێک نەتەوە لە ئەوانی دیکە کەمتر ڕەوایی پێدراوە. کشانەوەی هێزە ئیمپراتورییەکان و بە دوایدا کوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەڕی سیڤەردا یەکێتیی نەتەوەکان لە دیاریکردنی چارەنووس بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی هەرێمی، ئاکامی سیاسەتی ئیمپریالیستی بوو بۆ داڕشتنەوەی دەسەاڵتی سیاسی. بە پەسەند کردنی دیاریکردنی چارەنووس وەک یەکێک لە ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 1945 و، بە چەسپاندنی دیاریکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس وەک مافێکی یاسایی لە 1966 و بەدوای ئەودا هەڵمەتی هەڵوەشاندنی کۆلۆنیالیزم، دەبێ بڵیین دۆخی کوردستان ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەﮪات و بە جۆرێک لە الیەن یاسای مافی دیاریکردنی چارەنووس، بەو شێوەیە کە جێبەجێ کرا، لەبەرچاو نەگیرا. [1]
دانلود کتاب: کوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەریی سیڤەردا
تعداد دانلود:
307 بار
از نویسندە، مترجم و انتشاراتی تقاضامندیم کە در صورت عدم رضایت پخش این کتاب در کوردیپیدیا، ما را مطلع نمایید!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,066 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!