کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,737
 شؤمارە عەسگەل  105,214
 کتاووەل 19,552
فایل های مرتبط 97,889
Video 1,414
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
چەمکی ”دەوڵەت” لە دیدێکی ڕەخنەییی مارکسیستییەوە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چەمکی ”دەوڵەت” لە دیدێکی ڕەخنەییی مارکسیستییەوە
 مەقاڵەل گؤجەر

چەمکی ”دەوڵەت” لە دیدێکی ڕەخنەییی مارکسیستییەوە
 مەقاڵەل گؤجەر

$چەمکی ”دەوڵەت” لە دیدێکی ڕەخنەییی مارکسیستییەوە$
نووسینی: ئاسۆس ساڵح
چەمکی ”دەوڵەت” گرینگیەکی سەرەکی هەیە لە تیۆر و هزری مارکسیزمدا. کۆمۆنیست و مارکسیستەکان بڕوایان وایە کە دەوڵەت دامەزراوەیەکە لە سەرووی هەموو ئەوانی ترەوە ئەرک و کاری ڕاگرتن و بەرگریکردنە لە زاڵبوونی چینایەتی و درێژەدان بە بەردەوامی چەوساندنەوە چینی ژێردەست. لینین لە یەکێک لە وانەکانی سەبارەت بە دەوڵەت بۆ قوتابییەکانی زانکۆی ”سڤێردۆڵڤ” دەڵێت: ”دەوڵەت ئامڕازێکە دەسەڵاتی چینێک بەسەر چینێکی تر دەپارێزێت.” هەروەها لەم وانەیەدا ئاماژە بەوە دەدات: ”دەوڵەت هەمیشە دامودەزگایەکی لە کۆمەڵ دابڕاو بووە و لە دەستەیەک خەڵک پێکهاتووە لە دەسەڵاتداری زیاتر کاری تریان نەبووە. بەم جۆرە لە کۆمەڵگەی فرە چیندا خەڵکی دەبن بە دوو بەشەوە، بەشێکی ژێردەستە و بەشەکەی تری دەبنە پسپۆڕی دەسەڵاتداری و خۆیان لە ژوور کۆمەڵ دادەنێن و ناوی فەرمانڕەوا یاخود نوێنەری دەوڵەت لە خۆیان دەنێن.” (لینین، نامیلکەی دەوڵەت؛ لا20) ئەو پێی وایە ئەو دەزگایەی ئەم دەستە خەڵکە دەسەڵاتداری دەکەن هەمیشە دەزگایەکی زەبر وەشێنیان بەدەستە، بۆ سەرکوتکردن و مانەوەی چینی فەرمانرەوای دەوڵەت.
بۆ ئەوەی باشتر لە چەمکی دەوڵەت تێبگەین دەگەڕێینەوە بۆ یەکێک لە پەڕتووکە بنەڕەتییەکانی سۆسیالیزمی هاوچەرخ کە پەڕتووکی ”بنەچەی خێزان و خاوەندارێتی تایبەت و دەوڵەت”ی فریدریک ئەنگڵسە. ئەو تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی درووست بوونی دەوڵەت و بەم شێوەیە پێناسەی دەکات: ”دەوڵەت بریتییە لە ددانپێدانانی بەوەی ئەو کۆمەڵگەیە کەوتۆتە نێو گێژەنی ناسازی و دژایەتی لەنێو خودی خۆیدا و ناتوانیت چارەسەریان بکات، دابەش بووە بەسەر چەند چینێکی لێکدژ و ناتەبا، بە جۆرێک کە کۆمەڵگە لە بەرانبەریاندا دەستەوەستان و بێدەسەڵاتە. جا بۆ ئەوەی ئەو لێکدژانە، واتە ئەو چینانەی خاوەن ئابووری لێکدژن، خۆیان و کۆمەڵگا نەکەن بە خۆراکی شەڕێکی بێئاکام، ئەوا پێوسیتی هاتنەکایەی هێز و دەسەڵاتێکی باڵاتری جڵەوبەدەست لە سەرووی کۆمەڵگا سەرهەڵدەدا، هێزێک ئەو بە یەک دادان و دژایەتییە نەهێڵێت و بیخاتە چوارچێوەیەک ”بەرزەفتکراو”ەوە، بەڵام خۆی لەسەروی کۆمەڵگا دادەنێت، دەسەڵاتێکی جارلەجار زیاتر لە کۆمەڵگا دابڕاو و نامۆتر، ئەویش بریتییە لە دەوڵەت.” (ئەنگڵس، 2017؛ لا284-285)
کەوایە لە دیدی ئەنگڵسدا دەوڵەت لەسەر بەنامای لێکدژی ئابووری و بەرژەوەندی چینەکان درووست بووە، لە هەمان کاتدا بۆ جەڵەوگیرکردنی ئەم لێکدژییەیە و سەپاندنی لایەنەکە بەسەر ئەویتردا. هەروەک دەڵێت: ”لەبەر ئەوەی دەوڵەت بە پێویست بۆ جڵەوکردنی ئەو دژایەتییەی نێوان چینەکان سەریهەڵدا و لە هەمانکاتیشدا لەناو جەرگەی بەیەکدا هەڵپرژاندنی ئەو چینانە سەریهەڵدا، کەواتە دەبێت وەک بنەمایەک دەوڵەت سەر بەو چینە بێت، کە لە ڕووی ئابوورییەوە باڵا دەستە، دەسەڵاتی سیاسی دەوڵەتیش دەکەوێتە دەستی ئەو چینە و بەهەمان شێوە دەستەبەرکردنی کەرستە و ئامرازی نوێ بۆ چەوساندنەوە و سەرکوتکردنی چینی ژێردەست.” (ئەنگڵس، 2017؛ لا287)
لینین لە پەڕتووکی “دەوڵەت و شۆڕش” ئەم بۆچوونەی ئەنگڵس ئاوا پووخت دەکاتەوە و دەنووسێت: دەوڵەت بەرهەم و سیمای ناکۆکییە چینایەتییە ئاشتی هەڵنەگرەکانە. دەوڵەت لەو جێگایە، لەو کات و بەو ڕادەیە دێتەکایەوە کە نەشێت ئیدی ناکۆکییە چینایەتییەکان بە شێوەیەکی بۆبژێکتیڤ لەگەڵ یەکدی بحەوێنەوە. بە پێچەوانەوە، لە ئارادابوونی دەوڵەت ئەوە دەسەلمێنێت کە، ناکۆکییە چینایەتییەکان ئاشتی هەڵنەگرن.” (لینین، 2006؛ لا10)
کارڵ مارکس پێی وایە ئازادی بریتییە لە گۆڕینی دەوڵەت لە دەزگایەکی سەپێنراوەوە بەسەر کۆمەڵگەدا بۆ دەزگایەک کە بەتەواوەتی لە خزمەتی کۆمەڵگەدا بێت. چونکە ئەو پێی وایە بە هەبوونی چینایەتی و لە دەسەڵاتبوونی چینی بۆرژوازی و لە دەستگرتنی دەسەڵاتی سیاسیی و ئابووری و کۆی پڕۆسەی بەرهەمهێنان دەوڵەت تەنیا لە بەرژەوەندی چینی دەسەڵاتدار دەبێت و دەبێت بە دەزگایەکی سەرکوتکەر بۆسەر چینی ژێردەستە کە چینی کرێکار و زەحمەتکێشە. ماڕکس و ئەنگڵس لە ”مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست”دا دەنووسن: بۆرژوازی، دەسەڵاتی سیاسیی تەواوی خۆی لە دەوڵەتی نوێنەراتیی مۆدێرندا بەدەستهێناوە. دەسەڵاتی دەوڵەتیی مۆدێرن تەنیا کۆمیتەیەکە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارە هاوبەشەکانی کۆی چینی بۆرژوازیی.” (مارکس، ئەنگڵس، 2016؛ لا21) بە پێی ڕەخنەی مارکسیستی دەوڵەتی سەرمایەداریی مۆدێرنیتە (دەوڵەت نەتەوە) ئیمکانی ڕیفۆرمی تێدایە، بەڵام دەبێت هەر وردووخاش بکرێت، تاوەکوو جیاوازی چینایەتی بمێنێت کێشمەکێشمی نێوان چینەکان بەردەوام دەبێت و دیموکراسی ڕاستەقینە نایەتە کایەوە. هەمیشە چینێک چینێکی تر وەک کۆیلە سەیردەکات، کۆیلەی مۆدێرن کاری کرێگرتەیییە. بە ڕیشەکێشکردنی کاری کرێگرتە ئەوکات جیاوازی نامێنێت. “مارکس پێی وایە مانای حەقیقی دیموکراسیی، حوکمڕانیی ڕاستەقینەی خەڵکییە بەسەر خۆیاندا نەک سپاردنی حکومەت بە دەستەیەکی نوخبەی سیاسیی. تاقانە دەوڵەتی قوبڵکراو لای مارکس حوکمڕانی هاووڵاتییە بەسەر خۆیاندا نەک حوکمڕانیی کەمینەیەک بەسەر زۆرینەدا.” (تێری ئیگڵتۆن، 2015؛ لا335)
پێویستە ئەوە بخرێتە بەر باس کە تیۆر و هزری مارکسیزم بە تەنیا بەربەرەکانێ و خەباتی کردنی چینی پرۆلیتاریا نییە دژی سەرمایەداری؛ بەڵکوو تیۆری سەرکەوتنەکەشیەتی! نووسەری بەریتانی و مارکسیست “جۆن مالینۆ” لە پەڕتووکی “نەریتی ڕاستەقینەی مارکسیزم” دەڵێت: “شیکردنەوەی مارکسیزم وەکو تیۆرێک بۆ پرۆلیتاریا نیشاندراوە کە ئەم چەمکە سێ توخم لە خۆدەگرێت: 1/ مارکسیزم وەکوو بیرودۆزێک بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی سەرتاسەری چینی کرێکار لە ڕووی جیهانییەوە. 2/ مارکسیزم وەکوو بەرهەمی لە دایکبوونی پرۆلیتاریای هاوچەرخ و پەرەسەندنەکانی ملبەملانێکەی دژی سەرمایەدری. 3/ مارکسیزم وەکو تیۆری سەرکەوتنی ئەم چینە. پێناسەکردنی هەرە کورتی ئەم توخمە بریتییە لەوەی مارکسیزم تیۆری شۆڕشی پرۆلیتاریایانەی جیهانە.” (جۆن مالینۆ، 2018؛ لا19) کەوایە هەروەک لینین دەڵێت: مارکسیست ئەو کەسەیە کە ددانپیانانی بە ملبەملانێی چینایەتیی بە ددانپیانان بە دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا درێژە پێدەدات. ئەمەش دەبێت وەک بنچینەیەکی سەرەکی مارکسیزم جێبەجێ بکرێت. دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا دیموکراسیترین شێوەیە بۆ نەهێشتنی جیاوازی چینایەتیی و نایەکسانی. هەروەک لەسەرەتا ئاماژەمان پێدا ئەنگڵس دەڵێت دەوڵەت لە ئەنجامی دژبەریی و لێکدژیی چینەکان درووستە، بۆیە لەکاتی کۆتایی پێ هێنان بەو جیاوازیی و لێکدژیی و بەرژەوەندییە چینایەتییانەی هەیە، دەوڵەتیش کۆتایی دێت چیتر ئامرازێک نییە بۆ چەوساندنەوە.
لەمەڕ پوکانەوەی دەوڵەت، لینین لە بەشی چوارەم بەناوی ”پوکانەوەی دەوڵەت و شۆڕشی توندوتیژ” لە پەڕتووکی ”دەوڵەت و شۆڕش”دا دەنووسێت: ”پرۆلیتاریا دەسەڵاتی دەوڵەت لە دەست دەگرێت و پێش هەر شتێک، هۆیەکانی بەرهەمهێنان دەکاتە موڵکی دەوڵەت. بەڵام ئەو بەم کارەی، خۆیشی بە ناونیشانی پرۆلیتاریا لەنێودەبات، سەرباری ئەوە، گشت جیاوازییەکی چینایەتی و هەر جۆرە دژکارییەکی چینایەتی و لە هەمان کاتدا خودی دەوڵەت، بە ناونیشانی دەوڵەت، لەنێو دەبات.” (لینین، 2006؛ لا23) کاتێک دەوڵەت لە دەستی بۆرژوازی نەما و کۆی پڕۆسەی بەرهەم هێنان خرایە دەستی خەڵک و بووە موڵکی دەوڵەت. پاش نەمانی باڵادەستی و دژبەرەکی چینایەتی و خۆسەپاندن و هەڵدانی بۆ خۆپەرستی فەردانەت لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی. ئەو جۆرە بەرهەم هێنانە کە لەسەر بنەمای پەشێوی و جیاوازی چینایەتی و کاری کرێگرتەیی بوونیادنراوە نا مێنێت. لەم کاتەدا کە کۆی بنەماکان و هۆیەکانی بەرهەمهێنان بەدەست خەڵکەوەیە، دەوڵەت وەک پێویستی بۆ سەپاندنی چینێک بەسەر چینێکی تردا بوونی نامینێت. بەمەش دەسەڵاتی دەوڵەت چیتر وەک پێویستی بۆ دەخالەتکردنی لە کاروبارە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندگەلی کۆمەڵایەتی یەک لە دوای یەک دەبێتە کارێکی زیادە و بەمەش دەسەڵاتی دەوڵەت بەرەو پوکانەوە دەڕوات. دوای ئەمە لە بری فەرمانڕەوایی کردن بەسەر خەڵکەوە، ڕێنوێنیکردنی کاروبار و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان دێتە کایەوە. ئەمەش بە واتا و دەرئەنجامی ئەوە دێت دەوڵەت ”هەڵناوەشێتەوە” بەڵکوو دەپوکێتەوە و خەڵک لە ستەم و سەرکوتکاری دەسەڵاتدارانی ئەم دەزگا خۆسەپێن و بەرژەوەندیخوازی چینی سەردەست ڕزگاریان دەبێت. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 620 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 15-09-2022
آیتم های مرتبط: 1
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 15-09-2022 (2 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: فلسفە
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 92%
92%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 24-11-2022 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا05-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 620 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,737
 شؤمارە عەسگەل  105,214
 کتاووەل 19,552
فایل های مرتبط 97,889
Video 1,414
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
Folders
 کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  وەڵگەنۆمەل - اقلیم - Belgium  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  وەڵگەنۆمەل - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - نوع سند - ترجمه  کتاووخانە - شهرها - سنندج  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - کرمانشاه  کتاووخانە - کتاب - شعر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.282 ثانیه(اێس)