کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 521,273
 شؤمارە عەسگەل  105,374
 کتاووەل 19,614
فایل های مرتبط 98,350
Video 1,418
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا 36
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا 36

بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا 36
بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا 36
#شەماڵ بارەوانی#

خودا شاهیدە، کاکە مەلا ئەتوو موخالیفی..
ژیانی فەقێیاتیم، دنیایەک یادگاری زۆر خۆش و شیرینی تێدایە و هەرگیز، بیرم ناچنەوە.
با ئەوەش بڵێم، من بەو بیرکردنەوە لیبڕالانە و ئاڕاستە سیکۆلاریستانەیەی ئێستام، ناتوانم هەمان شێوەی ئەوسا، بۆ دوو ڕۆژیش لە حوجرە و ژیانی فەقێیاتی و لە بەردەستی مەلایەک و پیاوەکی ئایینی دا بخوێنم و بمێنمەوە.
ژیانی فەقێیاتی، بە تایبەتی لەو حوجرە و مزگەوتانەی ئێمەمانانی تیابووین و لەوێ دەمان خوێند، هیچ ئازادییەکی وامان نەبوو.
بە تایبەتی سەرەتای ژیانی فەقێیاتیم و ئەو یەک دووساڵەی سەرەتای چوونە حوجرەم.
هەموو شتێکمان بۆ دیاری کرابوو، بەوەی چی دەخوێنین و چی بخوێنینەوە و چی بکەین و کەی بڕۆینە دەرەوە و کەی بگەڕێینەوە حوجرە.
برۆینە کامە مزگەوت و گوێ بۆ وتاری کامە واعیز و وتاربێژ و مەلای ئیسلامی سیاسی ڕادێرین.
ئاگاشمان لە وتاری کامە مەلای حیزبی تری ئیسلامی سیاسی و واعیز و وتاربێژەکانیان بێت و نەکەوینە ژێر کاریگەریەکانی.
سەردانی بارەگای کامە حیزبی ئیسلامی بکەین و سەربە کامە خەت و کامە ئایدیۆلۆژیای هێزی ئیسلامی سیاسی بین و بە ملیم لێی لانەدەین.
چی عەقیدەیەکی سیاسی و چ مەزهەبێکی فیقهیمان هەبێت.
توخنی کامەی حزبی تری ئیسلامی سیاسی نەکەوین و خۆمان لە کامە بیر و باوەڕ و مەزهەب و مرۆڤی تری دەرەوەی ئەو حزب و مەزهەب و ئایدیۆلۆژیایەی خۆمان بە دوور بگرین.
ئەمینداری کامە حزبی ئایینیمان خۆش بوێت و وەک کەسایەتییەکی پیرۆز و نیمچە ئەفسانەیەک و کارێزمایەکی بێ وێنە و پاڵەوانێکی ئیسلامی و باوکێکی ڕۆحی و سۆپەرمان و ڕزگارکەری ئیسلام لێی بڕوانین و حیسابی نیلسۆن ماندێلا و گیڤارا و مەهاتما گاندیەکی ئیسلامی و مەحەمەد مەهدی و موعجیزەیەکی بۆ بکەین و وەک موجەددێک و تەقریبەن نێردراوێکی خواوەند بۆی بڕوانین.
حیساب بۆ سەرۆک حزب و ڕابەر و ئەمیری کامە بزاوتی فێندەمێنتالیست و حزبی تری ئیسلامگەرایش نەکەین...
بەو چەشنە کۆمەڵێک بوت و دۆگم و هێڵ و یاسا و ڕێسایان بۆ دانابووین، نەدەبوو بە موو لێیان لابدەین.
دوای چەندساڵێک و کاتێک هێدی هێدی و ئینجا بە تەواوی هۆشیاربوومەوە و لە غەیبووبەی فیکری وەئاگا هاتمەوە، کێشەی سەرەکی من و پرسیار و گومانەکانی من و ترسەکانی من، ئەوەبوو، لە ئامانج و ئیدەلۆژیا و دۆگم و عەقیدەی ئەو هێزە فێندەمێناڵیستە، بە تایبەتی ئەو لایەنەی کە منی تێدا ئەندام بووم، ئەو هێزەی لە قۆناغی هەرزەیی و ناکامڵی و سۆز و عاتیفەوە کەوتمە ژێرکاریگەری گوتار و ئایدیۆلۆژیاکەی. وەلێ ئێستا لە ڕێگای ویژدان و هێزی ئەقڵەوە، لێی کەوتوومەتە گومانەوە.
لەگەڵ خۆم دەکەوتمە مەنەولۆگەوە!
باشە هەر بەڕاستی ئێوە باوەڕتان بە ئازادی تاک و پلۆرالیەتی مەزهەبی و دینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و جیاوازی ڕاو مافەکانی ژن و مرۆڤ بوون و ئەویتر هەیە!؟
هەر بە ڕاستی ئێوە گەر خوانەخواستە، بەیانی بێنە سەر دەسەڵات(چاوەکانم کوێربێت و ئەو ڕۆژە ڕەشە نەبینم) ئازادی بە ژنێکی بێ لەچک و سفۆر، یان ژنەفێمێنیستێک و کەسێکی سیکۆلار و نا ئیسلامی دەرەوەی بازنەی حزبەکەی خۆتان دەدەن، کە بوونی هەبێت و بە ئازادی و وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت بژیت و بانگەشە بۆ سیکۆلار و یەکسانی جێندەری بکات؟
خۆبینیمان ماوەیەک بەرلەئێستا و لە زانکۆی هەڵەبجە، چۆن بە فیت و دنەدانی ئەو هێزە فێندەمێنتاڵیستانە و کۆمەڵێک گەنجی فێندەمێنتالیست و بیرداعشی سەربە یەکێک لەو هێزه کۆنزرڤاتیڤانە ڕێگری لە کۆڕێکی یەکسانی جێندەری کرا!
ئەوە لە کاتێکدا کە هێشتا تەوالێتیکیان بەدەستەوە نییە، ئەی ئەگەر کاتێک هەموو وڵات بکەوێتە ژێر دەستیان؟
ئاخر ئەزیزم حزبێک، قبووڵی نەبێت کچێکی بێ لەچک و سفوور و کوڕێکی جگارەکێش و کەسێکی مەیخۆر و موسوڵمانێکی نوێژنەکەر و ناپابەند بە ئایین، کریستیانیەک و ئێزدییەک، زەردەشتی و کاکەییەک، جووێک و بێ ئایینەک، تێیدا ببێتە ئەندام و هەر لە ئێستاوە، کە هێشتا هیچی بەدەستەوە نییە داستانی دەروێش عەبدی لە پرۆگرامی خوێندن لاببات و ڕێگری لە کۆڕی یەکسانی جێندەری بکات و کۆنسێرتی هونەرمەندی میسری(ئەحمەد ڕەمەزان) بە پارێزگاری یەکێک له پارێزگاکانی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە و هەرچی شتێک نەچێت بە میزاج و ئەقڵیەت و مەیلی داعشگەرایانەی لە سۆشیاڵ میدیا، هاشتاگی نەخێر و نای بۆ پێک بێنێت و دژی بوەستێتەوە و دەروێشەکانی خۆی و مێگەڵی کوردەواری لە دژ هان بدات.
چۆن ئازادی خوازان و ئەوانیتر لێی نەترسن!؟ چۆن فەقێیەکی وەکوو منی گومڕا و یاخی، دەتوانێت لەگەڵ دۆگم و ئایدیۆلۆژیای حزبێکی وا تۆتالیتار و ئاسۆ تەسک و دید داخراو هەڵبکات و لەناو هێزێکی لەو چەشەدا، جێگای ببێتەوە و بەرگەی حزبێکی هێندە مەزهەبی و ئایدیۆلۆژیست و دۆگمایی بگرێت و ترسی ئەوەی نەبێت و گرەنتی چییە کاتێک وڵات بکەوێتە دەست ئەو هێزه فێندەمێنتاڵیستە، ئەزموونی کابول و ئەفغانستان و تاڵیبان پێڕەوی لێ نەکات ؟
منێک، کە بەردەوام لەناو ئەو حزبە کەسێکی خەتەر و نەخوازراو ڕەزاگران بووم و دەروێشەکانی حزب، ئەوانەی هەمیشە بە سۆز و عاتیفەی دینی کاریان دەکرد و لەسەر ئەساسی بەیعەت دان و گوێڕایەڵیەکی کوێرانە و وەکو موریدێک، پەیمانی دڵسۆزییان بە شێخ دابوو.
ئەو دەروێشە دەمارگیرانەی بەبەغە ئاسا و زۆر بە تووندی تەریقەتیان وەرگرتبوو و سەری ڕەزامەندی و ئەزبەنییان بۆ هەموو بکە و نەکە و قەول و قیلە و قالێکی شێخ دەڵەقاند و هیچ ناڕەزایەتی بوونێک و ڕەخنەیەک و لام و جیمێکیان لەهەمبەر حزبی پیرۆز و شێخی مەعسووم نەبوو و تووتی ئاسا، حزب و شێخ چییان گووتبا، هەر ئەوە یەقینی سەر و گومان و سەر و ڕەخنە و، ئایین و قەولی پیرۆز و ڕاستی ڕەهابوو.
کاکەگیان، ئەوان بە کورتیەکەی بە ئەقڵیەتی ڕاعی و ڕەعیەت کاریان دەکرد و مەڕبوونیش بە من نەدەکرا. ئەوە پێش ئەو کاتەی تووشی گۆڕانی فیکری بم و دەست بەرداری زۆرێک لە دۆگم و تێگەیشتنەکانی پێشووترم ببم.
ئەو دۆگم و تێگەیشتنانەی ڕۆژگارێک و لە قۆناغێکی ژیانی فیکەریمدا، وەکوو یەقین و سەرو ڕەخنە و ڕەها و پیرۆزییەک وەرم گرتبوون و زۆر بە خوێن گەرمی و حەماسەتەوە بەرگریم لێدەکرن.
بەرلەوەی ببم بە کەسێکی سیکۆلاریست و سەت و هەشتا پلەو بە ڕێگەیەکی زانستی و پلە بە پلە و قۆناغ بە قۆناغ و لە ڕێگای خوێندنەوەی زۆر و بیرکردنەوە و تێڕامان و بەراوردکاری نێوان ئایینەکان، تووشی گۆڕانی هزری ببم.
ئەوکاتە ئەوان وەک بۆمبێکی مەترسیناک لێیان دەڕوانینم و پێیان دەگووتم: ئەو کوڕە خەتەره، فەقێیەکی عەجووڵە، فەلسەفە و بابەتی فیکری دەخوێنێتەوە، خۆتانی لێ بە دوور بگرن، ئەو تووشی گۆڕانی فیکری و لادانی عەقائیدی بووە، فەلسەفە تێکی داوە، ئامان و سەت ئامان ئەو کوڕە با فیکرتان تێک نەدات.
ئای کە بۆ منێک، منێکی هەمیشە و لەوەتەی بیرم دێت و خۆم ناسیوە، جۆرێک لە یاخی بوونم لە هەمبەر هەر شتێک هەبووە، کە نەچووبێت بە دڵما و لە ئازادی دابێتم و ویستبێتی ژیانم بکات بە قەفەس و شێوازێک لە سیستەمی کۆیلایەتیم بە سەردا بسەپێنێت و بیرکردنەوە و جوڵەکانم لە قاڵب بدات.
بۆیە هەمیشە دەمارێکی یاخی بوون لە لەشی مندا، لەجوڵەدابووە و خوێنی یاخی بوون لە دەمارەکانم دا، هاتووچۆی کردووە و بەردەوام لە شەڕێکی هۆشیاری و ڕۆشنبیری و مەعریفی و ئەقڵانیدا بوومە، لەگەڵ حزبێکی وا ئایدیۆلویست و نادیموکرات و تۆتالیتار لە بەرنامە و فیکر وتێڕوانین دا.
لەگەڵ کۆمەڵێک شت لە دەور و بەر و لەگەڵ بڤەکانی کۆمەڵدا، لەگەڵ مینتاڵێتی خێڵگەرێتی و بیری نێرسالاری و ئەقڵیەتی داخراو ڕێساکانی نەریت و دەسەڵاتی مەزهەب و ئایدیۆلۆژیاکان و تێگەیشتنی مێگەڵدا.
کە من زۆر لەمێژە هەمووییم بە جۆرێک لە بوت و تەلبەند داناون، لەبەردەم ئازادییەکانی تاک و سەربەستیەکانی ژن و پێشمەرج و هەنگاوەکانی مرۆڤ بوون.
لە بەردەم هۆشیاربوونەوە و ژیانێکی شارستانیانە و ڕۆشنگەرانە. لەبەردەم هێزی ئەقڵانیەت و کەشێکی مەدەنیانە.
لەبەردەم ئەو هەموو ڕێسا و یاسا و قیلە و قالە و بت و متانە.
سەرتان نەیەشێنم و بێینەوە سەر بەسەرهاتێکیتری ژیانی فەقێیاتیم،
ئەوە تازە ڕۆشتبوومە فەقێ یاتی، مەلایەک کۆمەڵەک ڕێسای مەلایەتی و یاسای فەقێیاتی و ڕستێک ڕێسای حوجرەی داپێمان و گووتی: ئێمە واریسی پێغەمبەرانین و نەهەنگەکان لەنێو دەریاکان و فریشتەکان لە ئاسمانەکان و مێروولەکان لە کونەکانیان سەڵاوەت لەسەر قوتابی زانستە شەرعیەکان(فەقێیکان) لێ دەدەن و ئێمەی فەقێ ڕێزەکی تایبەتمان لای خوداوەند هەیە. بۆیە دەبێت لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیەدا بین و جیاوازبین لە خەڵکیتر و لە مەجلیس یەکەم قسە هەر خۆمان بین و لە ڕۆیشتندا دەبێت لە پێشەوەی خەڵکی بڕۆین و کاتێک ڕێگا دەکەین دەبێت بە پەلە و خێرا ڕێ بکەین..تاد.
من کە ئەوەم بیست یەک هەستی خۆبەزلزانی و خۆفشکردنەوە و لوتبەرزی گرتبوومی، هەر مەپرسن! دەمگوت:من فەقێم و زۆر موهیمم و فەزڵم بەسەر هەموو کۆمەڵەوە هەیە.
جا بەو بۆنەیەوە، ئەوە ڕۆژەکی من و فەقێیەکی هاوڕێیم لە حوجرە، لە مزگەوی حاجی قەرۆکی لە گەڕەکی ئیسکان، بە پێیان ڕۆیشتین لۆ بازاڕ، بە مەبەستی کڕینی هەندەک پێداویستی. لەڕێگا پێم گوت: کاکە ئێمە نابێت وەکو خەڵکی ئاسایی، ئاسایی ڕێبکەین. دەی عەیبە با هەندەک خێرا ڕێبکەین و جیاواز بڕۆین، هێندە خێرا دەڕۆیشتین، دەتگوت سوسکەین هاهاها
بە یەک لەحزەی گەیشتینە بازاڕ و خۆمان کوتا ناو قەیسەری. فرۆشگایەک، یەک دەرزن مەنجەڵی هەڵواسیبوون و فەقێیەکەی برادەرم، کە دەتگوت سوسکەیە و بە شێوەیەک خێرا دەڕۆیشت، ڕێک سەری خۆی لەمەنجەرەکیدا و جاماناکەی سەری یەک مەتر فڕی.
لەسەر ئەو بێ ئیجازەیی و موخالیف بوونەی خۆیشی، تووڕەیی هەموو بوونی داگرت و لەگەڵ ساحێب دووکانەکەی بە دەمەقاڵەهات و گوتی: توخوا بە من بڵێ، ئێرە کەی جێگەی مەنجەڵ هەڵواسینێیە؟!
کابراش گوتی: خودا شاهیدە کاکە مەلا، ئەتوو موخالیفی.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 382 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
آیتم های مرتبط: 39
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
حزب: داعش
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: True Story
کتاب: یادداشت
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 12-12-2022 أڕا( زریان عەلی )
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 382 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 521,273
 شؤمارە عەسگەل  105,374
 کتاووەل 19,614
فایل های مرتبط 98,350
Video 1,418
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
Folders
 کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - لهجە - فارسی  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - PDF -  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - ایلام  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.609 ثانیه(اێس)