توانایەکی بەرزی ھەبووە لە زمانی کوردی، بەتایبەتی قەسیدەکانی شایەتی ھەست ناسکی و باڵادەستن لە وێنەی شیعری و ھونەرەکانی ڕەوانبێژی.
شیعرەکانی مۆرکێکی تایبەتی خۆیان ھەیە، کە سەرەڕای تێڕوانینی جوانی بۆ سرووشت و جوانی و مرۆڤ جوامێری باڵادەستی بەسەر زمان و یاریکردن، بە وشە ھەڵقووڵانێکی ڕەوانی ھەستی پاکن.
توانایەکی سەرسوڕھێنەری ھەبوو لە ئیلقای شیعر و جۆش و خرۆشی ئەخستە ناو ھەموو گوێگرانی لە ھەر کوێیەک شیعری خوێندبێتەوە.
ئەمە ئەو وەسفانەن کە زۆرێک لە ڕەخنەگران، بۆ شاعیرێکی گەنجی کورد خراونەتەڕوو کە ئەویش #خدر کۆساری# یە.
کۆساری شاعیر، بە دەنگە دلێر و زوڵاڵەکەی و زەینی بەهێز و ڕوون و لەبەر بوونی سەرجەم شیعرەکانی و خوێندنەوەیان و وێناکردنی مانا و مەبەست و دەربڕینەکان بە ئاماژەی خێرا و سەنج ڕاکێش، هەمووانی تووشی سەرسوڕمان دەکرد، بەشێوەیەک کاتێک هەواڵی کوشتنی دەدەن بە #شێرکۆ بێکەس#ی شاعیری گەورەی کورد داخێکی زۆری بۆ دەخوازێت و دەڵێت: ئەوان خودای شعریان کوشتووە.
ئەو شاعیرە بلیمەت و شەیدای هەقیقەت و ئەوینداری خاک و میللەتە، لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی #27-12-1993# لە ناوماڵەکانی (رەسوە جیان) ی گوندی #زەنگڵان#ی دەڤەری #پشدەره# ڕەقەی سەربە شارەدێی #سەنگەسەر#، کەوتە بەر دەستڕێژێکی گوللە و کوژراوە و لە گۆڕستانی کێوەڕەشی #ڕانیە# بە خاک سپێردرا. [1]