نوولەهۆوزی نوولەهۆوزی
نوولەی برایمە بۆزی
نوولە لە بەرتاوی خۆیان دەدۆزی
مەبەست لە ڕەوە کۆترە، نوولە هۆوزی نوولە هۆوزی، (هۆوز: هەوز یان حەوز. نوولە: مەبەست لە کۆترە. فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) مەبەست لە جێگەیەکی نزیک لە حەوزی ئاوە، نوولەی برایمە بۆزی، (بۆز: ڕەنگێکە تایبەتە بە کەر) واتە: کۆترەکانی برایمە بۆز، نوولە لەبەر هەتاوی خۆیان دەدۆزی، واتە: کۆترەکان لە نزیک حەوز و ئاوێک خۆیان خستبووە بەرهەتاو. وەڵام (کۆتر) . [1]