دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی
خانەوادە وکەس وکاری شەهید عەبدوڵڵا حەمە ڕەش
بۆکۆچی ناوەختی پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ ڕەمزی براتان، لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمی خۆمان بۆ بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەردەبڕین .
هەڤاڵ ڕەمزی کە دوا ئەرکی تێکۆشانی لێپرسراوی بەشی ئاماری مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکووک بوو، پەروەردەی خێزانێک بو کە لە کاروانی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریدا شەهیدان عەبدوڵڵا حەمەڕەشی باوکتان و حاکم شەوکەتی براتان گیانی خۆیانی بەخشیوە بە گەل و وڵات. لەم ڕۆژە ماتەمینیەدا کە ڕۆحی پاکی هەڤاڵ ڕەمزی بە ڕۆحی ئەو شەهیدانەی تری خانەوادەکەتان پەیوەست بوو، لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوریتان پێببەخشێت و ڕۆحی کۆچکردوو جێگەی بەهەشت بێت .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!