دیاری ئەحمەد ئیسماعیل، ئیسماعیل ئیبراهیم مستەفا، ئیدریس محەمەد مەحمود، هەژار حاتەم حەمەکەریم، یاسین محەمەد ئیبراهیم
پێشەکی:
بێگومان خوێندنەوە ڕێگای پێشکەوتن و نیشانەى شارستانیبوونى کۆمەڵگاکانە، یەکێکە لەو لێهاتووییانەى بەشدارى پێکهاتنى ئەقڵى تاک دەکات و یارمەتى گەشەپێدان و فێربوونى دەدات، زانست و زانیارییە (المعرفة) بە خوێندنەوە فراوان دەبن و بەرەوپێش دەچن. تاکى خوێنەر لە کۆمەڵگەدا کەسایەتییەکى سوودبەخش و بەرهەمهێن و داهێنەرە. خوێندنەوە بنچینەى شیکردنەوە و ڕەخنەگرتن و دیالۆگى نێوان تاکەکانە و ڕێگایەکی سەرەکى گواستنەوەى ئەزموونى نەوەکانە بۆ یەکترى، هەروەها پردى پەیوەندیى و ئاڵوگۆڕى کلتووریى نێوان کۆمەڵگە و گەلە جیاوازەکانە.
بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژگارى ئەمڕۆدا سەرەڕاى ئاسانبوونى ڕێگاکانى گەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، ئاستەنگ و لەمپەرى زۆر لە بەردەم پڕۆسەى خوێندنەوەدا درووستبوون، لەگەڵ زیادبوونى ژمارە و جۆر و شێوازەکانى پەخشکردن ئاڵنگارییەکانى بەردەم خوێندنەوە زۆرتر بوون و، زەین و بیرى خوێنەر پەرشوبڵاو و ئاڵۆز بووە، جا ئەم ئاستەنگ و ئاڵنگارییانە هەرچییەک بن ئەنجامەکەى دوورکەوتنەوەیە لە خوێندنەوە. هەرێمى کوردستانیش لەم کەتوارەدا لە جیهان دابڕاو نییە و هەموو ئەو هەلومەرجانەى لە جیهاندا بوونەتە ڕێگر لە بەردەم خوێندنەوەدا هەرێمى کوردستانیشی پێدا تێپەڕ دەبێت.
بڵاوکردنەوەی پەڕتووک و بوونی پەڕتووکخانە و بەرزی ئاستی خوێندنەوە ئاماژەیەکی سەرەتاییە بۆ بەرزی ئاستی هۆشیاری. لەبەر ڕۆشنایی ئەو گرنگییە (سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی) وەک ناوەندێکى لێکۆڵینەوەى فیکریی و کارا لە بوارى چاپ و بڵاوکردنەوەدا، توێژینەوەیەکی مەیدانی بۆ خستنەڕووی ڕەوشی خوێندنەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، لەمەشدا پارێزگای سلێمانی وەک کۆمەڵگەی توێژینەوە وەرگرتووە.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,375 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!