$ساختەچییەکی قەرزاری ڕیباخۆر بۆ فریودانی خەڵک$
هەرگیز نەمدەویست باسی ئەوە بکەم.. کە لە 1ی 11ەوە موچەم وەرنەگرتوە و وەریشی ناگرم..چونکە پێموابوو شایستە نیم..
بەڵام بەبێ موچەش ڕۆژانە بەدواداچون بۆ گرفتی دەیان خەڵک دەکەم، بەدواداچون بکەیت و کردووە و تووشی گرفتیش ببیت..قەرزارێکی ڕیباخۆری ساختەچی تۆمەتبار دەکات بە وەرگرتنی پارەی حەرام! ناچاری قسە بکەیت!
یەکێ: (84 ملیار) ملیار دیناری حکومەت بخوات و حکومەتیش داوای نەکات!.. خەڵک چەواشە بکات بە وەرنەگرتنی موچەی مانگێکی پەڕڵەمانتارێک! ئەو پارە کە نایدەیتەوە (10500) دە هەزار و پێنج سەد هێندەی موچەی پەڕڵەمانتارێکە.
ئەو پارەی هی خاوەن پشکەکان لە گەردنیدایە زیاتر لە (2500) هێندەی موچەی پەڕڵەمانتارێکە!
ئەو زەویانەی پێیدراوە (125 هەزار) هێندەی موچەی پەڕڵەمانتارێکە!
ئەو قەرزەی کارەبا لە ئەستۆیەتی (800) هێندەی موچەی پەڕڵەمانتارێکە.
موزایەدە بەسەر کێ دەکەیت؟
لە#07-02-2022# پار ساڵ #بافڵ تاڵەبانی# و #قوباد تاڵەبانی# چۆن بە نایاسایی دۆسیەی خاوەن پشکەکانیان داخست.. لە کاتی لێکۆڵینەوە.. نەیان هیشت دادگایی بکرێت؟
نوێنەری ئیدارەی گشتی یەکێتی لە کۆمپانیای نالیا کێیە مانگانە 20٪ گوندی ئەڵمانی سێ وەردەگرێت؟ سۆرانی مودقیقی نۆکانە..
دەیان دۆسیەی تریان بۆ ڕاگرتوە لە دادگای #سلێمانی#.
نەک خۆیان نایدەن بە دادگا.. لەسەر خواردنی پارەی خەڵکیش ناهێڵن دادگایی بکرێت. دەیانەوێت دەنگی ناڕازی لای شەریکیکی قەرزاری خۆیان بێت و مەترسی نەبێت بۆیان. [1]
#عەلی حەمە ساڵح#