گۆڤاری (Heilpraxis) ی ئەڵمانی ئاماژەی بە توێژینەوەیەک کردووە کە لەلایەن تیمێکی توێژینەوە لە زانکۆی باشووری ئوسترالیا ئەنجامدراوە و تێیدا پەیوەندی نێوان تێکچوونی خەو و زیادبوونی هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمی دەرخستووە.
شیکاری داتاکانی توێژینەوەکە کە لەسەر زیاتر لە هەزار کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە پەیوەندییەکی نزیک لەنێوان تێکچوونی خەو و نەخۆشی شەکرە هەیە، هەروەها پەیوەندی نێوان کواڵیتیی خەو و تەندرووستیی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە.
توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە، تێکچوونی خەو پەیوەندی بە کێشەکانی میتابۆلیزم و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بارستەی جەستە و قەڵەویی و بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا و هەوکردن لە خوێندا هەیە. هەروەک کواڵیتیی خەویش بە ژمارەی کاتژمێرە پێویستەکان و قووڵاییەکەی دیاری دەکرێت. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 439 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!