کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,488
 شؤمارە عەسگەل  105,019
 کتاووەل 19,490
فایل های مرتبط 97,492
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
خەوبینین وەک دەستکەلایەک بۆ تێگەیشتن لە شەیتان!
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەوبینین وەک دەستکەلایەک بۆ تێگەیشتن لە شەیتان!

خەوبینین وەک دەستکەلایەک بۆ تێگەیشتن لە شەیتان!
$خەوبینین وەک دەستکەلایەک بۆ تێگەیشتن لە شەیتان!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
دیاردەی خەوبینین وەک شیعر نووسین، ئیمان هێنان بە غەیبیات، عیشق، ئیلهام و وەحی زۆرتر سەر بە جیهانی ئەفسانە و ڕموزات و سیمبۆلەکانە هەریەک لەو سیمبۆلانە شەرح و لێکدانەوەی تایبەت بەخۆیان هەیە، بەتەنیا تەفسیر کردن و واقیعاندنی ئەم دیاردە ئەفسانەییانە بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لە واقیع، ئایدۆلۆژیا و جوڵانەوی پەڕگیری خودنەفرەتیی و ژیان نەفرەتیی درووستەکەن بۆ وێرانکردنی ژیان. بە پێچەوانەشەوە عاتیفاندن باوڕەهێنان پێیان وەک دەستکەلایەکی دەقیق بۆ ئاڕاستەکردنی شێواز و ڕێڕەوی ژیان بە خورافە کۆتایی دێت و مرۆڤ بەتەواوی لە واقیع دادەبڕێت، بەڵام تەعبیرکردن وەک ئەداتێک بۆ لێکدانەوەیان دەشێت مرۆڤ بۆ ئاستی پێغەمبەرێک یا فەیلەسوفێک بەرز بکەنەوە.
لەڕاستیدا خەوبینین یەکێکە لە سەرچاوە نادیارەکانی ئیلهام بۆ مرۆڤ، کەناشێت هەروا بە سادەیی لێی بڕوانین. بە تێرمینۆلۆژییە دینییەکەی خودا وەحی بۆ هەنگ بنێرێت واوحی ڕبک الی النحل چۆن وەحی لە ئەشرەفی مەخلوقاتی خۆی دەبڕێت کە مرۆڤە.
دەشێت دیاردەیەکی وەک خەوبینین لە ڕووە دینییەکەیەوە پەیوەست بکەین بەو ئیلهامانەی خودا دەیداتە مرۆڤ.
خەوبینین دەشێت تەرجومان و ئاڕاستەکەری واقیع بێت لە هەمان کاتدا، بەڵام ئەوەێ هەیە زۆر ڕەمیدە و سرکە هەرگیز ڕادەستی واقیع نابێت، گەر ئیرادە هەبێت خەو دەتوانێت واقیع لەبەرژەوەندی خۆی بجەڕێنێت.
بەو ئەندازەیەی کە ئێمە نابێت چاوەڕێی تەفسیر و واقیعاندنی خەو بین لەهەمانکاتدا بەهەمان بڕ نەکردەیە بیدەینە دەست خەیاڵ تا بیکاتە خورافە، ئەوەی پێویستە ئەوەیە دەبێت خەو و هەموو دیاردە سیمبۆلییەکانی دیکەی ژیان تەعبیر بکرێن. لە تەفسیردا واقیع چوارچێوەت بۆ دەکێشت، لەخورافەدا بەتەواوی قوتت دەدا بەڵام لەتەعبیردا تۆ چوارچێوە دەدەیتە واقیع و خودی خۆت شکڵ بە واقیعەکە دەبەخشێیت.
تەماشای دووکەسی وەک ئەبوبەکر بەغدای و مەولانا جەلالەدینی بەڵخی بکە کە هەردوویان سەر بەیەک سەرچاوەو دەقن و بزانە چەندە لێکدوورن! بە زاراوەی قورئان لقد خلقنالانسان فی احسن تقویم ثم ڕددناه اسف سافیلن، مەولانا نوێنەری ئەحسەن تەقویمە و ئەبوبەکری بەغدای لە ئەسفەل سافلین. شێوازی بەرخوردی ئەم دوانە لەگەڵ دەق هۆکاری سەرەکی سەرئەنجامەکەیانە. ئەمیان موفەسیری واقیعاندنی دەقەو ئەویان موعەبیری دەق. ئەم بوو بە تیرۆرست و جانی و دێوەزمە و وێرانکەری ژیان چونکە تەنیاو تەنیا تەفسیری بۆ دەق هەبوو دەیەوێت دەق ملکەچی فەزای دەرەکی بکات، ئەوی دیکەیان چونکە تەنیا بەتەفسیر قایل نەبوو بۆ خوێندنەوەی دەق بوو بە فریشتە و بانتریش.
لەلایەکی دیکەوە خۆبواردن لە دیوە واقیعییەکەی دەق و عاتیفاندنی دەبێتە بەرهەمهێنەرێکی تەمام عەیاری خورافە و خورافەبازاڕیی. بە گوێرەی پێوەرە کلاسیکییە ئەرستۆییەکە بێت مرۆڤ ئاژەڵێکی قسەکەرە، دەیان پێناسەی جۆراوجۆری دیکە هەن لە مێژووی فیکر و فەلسەفەدا مرۆڤیان پێ پێناسە کراوە. یەکێک لەو پێناسانەی بۆی کراوە ئەوەیە مرۆڤ ئاژەڵێکە خەیاڵدەکات. بەبۆچوونی من ئەم پێناسەیەیان دەقیقترە بۆ پێناساندنی مرۆڤ.
لەڕاستیدا خەیاڵکردن گرنگترین ئامرازێک بووە لە مێژوودا مرۆڤی لە قۆناخێکەوە بۆ قۆناخێکی زۆر گەشەسەندووتر لەوەی پێشوو گواستۆتەوە. ئەوەی دەبیندرێت لە زانست و و ئەدەب و هونەر و تەکنەلۆژیا، سەرچاوەکەیان تەنیا و تەنیا خەیاڵدانی مرۆڤ بووە سەرەتا. بەڵام وادیارە هێندەی چاکەکانی، خەیاڵ زەبری کوشندەشی لە مرۆڤ وەشاندبێت! سندوقی خەیاڵ گەورەترین و بەهێزترین سەرچاوەی خورافەکانی ئێمەیە.
کاتێک هێزێکی وەک هێزی خەیاڵ دێت و فێڵ لەژیری دەکات بەوەی سەرەتا دیاردە عەقڵییەکان دەخاتە داوی خۆیەوە و دواتر پەردەیەکی عاتیفییان بەسەردا دادەداتەوە ئیدی لە ڕێگەیەوە دەتوانێت سەرنجڕاکێشترین و جوانترین خورافەکان خەڵق بکات و هەمشمان وادار بە باوەڕهێنان پێیان بکات. ئەم کودەتایەی هێزێکی وەک هێزی خەیاڵ بەسەر عەقڵدا بە جۆرێک ژیری تووشی شەلەل دەکات کە نەتوانێت لەبەرانبەریدا هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی هەبێت، هەر ئەم ئەم خورافەیەیە دواتر دێت بەتۆ دەڵێت: بالە ڕێگەی خەوەوە پێتبڵێم لەداهاتوو چی ڕوودەدات، سیحر چن کاردەکات و چکاریگەرییەکی هەیە، هێزی چاو بە جۆرێک کاریگەرە کە لەپەلوپۆت بخات، ئەوە بەخت و شانسە کۆتایی مرۆڤ دیاریدەکات، شەیتانت لەشێوەی سوڵتانێکی زۆر بەهێز و دەسەڵاتداردا پێدەناسێنێت و لەبەرانبەر هێزی خودا دەکەوێتە بەراوردکردنی و هەندێ جاریش لە خودا بەبەهێزتری دەزانێت بەسەر مێشک و ئیرادە و ئیدراکی مرۆڤەوە. گورزی خەیاڵ کاریگەرترین گورزە لە مێژوودا کە لەژیری وەشێندرابێت. لەڕاستیدا ئەو شەیتانەی کە ئەمڕۆ پیاوانی ئایینی بە ئێمەی دەناسێنن ئەوشەیتانە نییە کە خودا باسی دەکات، ئەم شەیتان زیاتر بەرهەمی خورافەی خۆمان چونکە ناتوانین بە شێوازێکی موتەوازین دەق بخوێنینەوە و تەعبیری لێبکەین، لەسەرێکەوە بەتەنیا تەفسیرکردن شەیتان دەکەینە دێوێکی مەزنی وا کە دەسەڵاتەکەی لە ئاستی لەئاستی خودادایە ، لەسەرێکی دیکەشەوە دێین لە ڕێگەی خورافەوە ژیری بەتەواوی لە پەلوپۆدەخەین و پەردەی بەسەردا دادەدەینەوە. پێم سەیرە پیاوانی ئایینی ئێمە چۆن دەتوانن خۆیان لەنێو ئەم دووجەمسەرە دژ و پێچەوانەیەی خورافە و واقیعاندنی دەقدا ببیننەوە. ئەم شەیتانەی ئەمڕۆ لەنێو ئێمەدا هەیە بەرهەمی خەیاڵی ئێمەیە نەوەک شەیتانە حەقیقییەکە. شەیتانەکەی قورئان شەیتانێکی ئەفسانەییە، وەک خەوبینین دەبێت تەعبیرمان هەبێت بۆی نەوەک تەفسیر و مارکێتینگی خورافەیی بۆ بکەین. ئەمڕۆ شەیتانەکەی خەیاڵی ئێمە شەیتانێکی تەواو خورافییە لەلایەک و واقیعیشە لەلایەکی دیکەوە، لەلایەک دێین دەست و قاچ و بازووی بۆ دەخوڵقێنین لە ڕێگەی تەفسیرەو، لەلایەکی دیەوە لە ڕێگەی هێزی خەیاڵی خورافییەوە بەرزی دەکەینەوە بۆئاستی خودا، ئیدی ناتوانین تەعبیر بۆ ئەو ئایەتانە بکەین کە دۆخەکەیان دۆخێکی ئەفسانەییە و پێویستییان بەتەعبیر هەیە. خورافەی خەیاڵ بە جۆرێک هەژموونی درووستکردووە هەموو دەرگاکانی تێگەیشتن و تەعبیرکردن و لێکدانەوەی لێ قوفڵ داوین سەبارەت بە شەیتان.
مەولانا پێی وایە خودا ئێمەی درووستکردووە و دواتر خستوینێتە سەر شانۆی ژیان و ئیدی ئێمە هەموو شتەکانی دیکەمان خوڵقاندووە بە شەیتانیشەوە.
بە گوێرەیە مەولانا نەفسی ئێمە نەفسی ئەممارە هەمان ئەو شەیتانەیە کە دینەکان باسی لێوەدەکەن:
نفس و شیطان هر دو یک تن بودەاند
در دو صورت خویش ڕا بنمودەاند
سوڵتانی موتەکەلیمانی ئیسلام فەخرەدینی ڕازی لە تەفسیرەکەیدا مفاتیح الغیب لە تەفسیری ئەو ئایەتانەی کە چیرۆکی شەیتان و ئادەم و سوژدە نەبردنی شەیتان بۆئادەم دەگێڕنەوە چەند پرسیارێکی سەرنجڕاکێش دەوروژێنێت و دەڵێت: بۆچی خودا شەیتانی درووستکرد؟ دواتر بۆچی پێی وت سوژدە تا بەرێت بۆئادەم؟ شەیتان بۆچی بێ فەرمانی خودای کرد؟ پاشان تاوانبارێکی پیسی وەک شەیتان چۆنە خودا داواکارییەکەی قەبوڵدەکات و مۆڵەتی دەدات تا هەمومان لە خشتەبەرێت و وامان لێبکات هەموومان ببینە دوژمنی ئەو خودایەی کە سەرەتا بەمی گوت سوژدەمان بۆ ببات؟ چۆنە خودا ڕازی بووە بەوەی زۆرینەی ڕەهامان بەگوێی ئەم دوژمنەی خۆی بکەین لاحتنکن ذریته الا قلیلا. ئەم چیرۆکە چۆن دەشێت سازگار بکرێت بە ڕەحمەت و عەدالەتی ئیلاهیی؟ فەخرەدینی ڕازی لەوەڵامی ئەم پرسیارانەدا ڕستەیەکی سەرنج ڕاکێش دەنووسێت و دەڵێت: گەر هەموو جنۆکە و ئادەمی یەکبگرن بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە ناتوانن و دەستەوسان دەمێنەوە لەئاستیاندا. تەنیا وەڵامێک کە بتوانین بیدەینەوە ئەوەیە ئێمە سەرمان لە حیکمەتی خودا دەرناچێت و ناتوانین بەهۆی دیاردە و فەزیلەتە مرۆییەکانی وەک ئەخلاق و عەدالەتەوە لە خودا تێبگەین، خودا لەسەروو ئەخلاق و عەدالەتەوە شانۆگەریی ئەم جیهانەی ڕێکخستووە و ئیدارەی دەدات. لەبەر ئەم هۆکارە ناتوانین خودا بخەینە نێو ئەم چوارچێوە ئەخلاقیانەوە و لێپرسینەوەی لەکارەکانی بکەین، ئەم بۆچوونە بۆچوونی هەموو زانایانی قوتابخانەی ئەشعەرییە.
بەبڕوای من تەفسری دینی و خورافە زیاتر لەمەیان پێ ناکرێت بۆ تێگەیشتن لەشەیتان، بەڵام گەر بێتو ئێمە هەنگاوێک لە تەفسیر بگوازینەوە بۆ تەعبیرکردن لە چوارچێوەیەکی ئەفسانەییدا تەماشای شەیتان و شانۆگەرییە ئیلاهییەکە بکەین زۆر بەباشی دەتوانین نهێنی پشت بوون و مەشیئەتە خوداییەکەی بدۆزینەوە. لێکدانەوەی باشترمان دەبێت بۆ خودی خۆمان و شەیتان و هەموو ڕموزاتە دینییەکانی دیکە.
لە مێژووی ئەدەبیاتدا دوو شانۆنامەی زۆر گرنگمان هەن کە ڕێگامان بۆدەکەنەوە بۆ ئەم جۆرە تێگەیشتنە تەعبیرییە لە شەیتان و لێکەوتەکانی. یەکێکیان شانۆنامە کرنکەکەی مەسنەوی مەولانایە بەناوی داستانی موعاوییە و ئبلیس ئەوی دیکەیان شانۆنامەکەی گۆتەی ئەڵمانییە بەناوی فاوست کە تێیدا هەردووکیان بەبێ ئەوەی ئاگاداری یەک بووبن میتۆدێکی جیاوازی تەعبیریی سەبارە بە تێگەیشتن لە شەیتان سەرڕێ دەخەن.
قورسیی ئەم بابەتە فەلسەفیی و کەلامیانە و تێنەگەیشتن لێیان وایانکردووە پیاوانی ئایینی خو بدەنە باسە سانا و ئاسانەکانی وەک فیقە و حەرام و حەڵاڵ، بابەتەکانی ڕیش و سیواک و تەهارەت و سەرفیترە کەزیاتر سەربە شوناسی دینین نەوەک حەقیقەت و جیهانبینی دینی بۆ دیاردەکان. مێشکی مرۆڤ کائینێکی زۆر تەمبەڵ و مەکربازە، حەزی بە خۆڕەنجاندن و خۆماندووکردن نییە، بەردەوام دەرچە دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بە کەمترین تێچوو خۆی لە کێشە وئاریشە گرانەکان بدزێتەوە و لەجێیان خۆی بە کێشەی سادەوە خەریک بکات. دیاردەکانی تەفسیر و خورافەشدوو ڕێگای زۆر نزیک و ئاسانن بۆ مێشک بۆئەوەی بەکەمترین بڕی سووتاندنی گلوکۆز خۆی لە پرسە کەلامییە قورسەکان و تەعبیر کدن بدزێتەوە.
بەیەک وشە تەفسیر و واقیعاندنی دەق جەهل و عاتیفە خورافە بەرهەم دێنێت. ئێمە لەم نێوەندەدا دەبێت دیاردە ئەفسانەییەکانی وەک شەیتان، خەو، ئیمان، عیشق تەعبیر دەکرێن نەوەک تەفسیر، کە تەعبیریش کران بەڕاستی موعجیزە دەخوڵقێنن لە واقیعدا. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 491 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 16-05-2022 (2 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تحقیقات
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 30-01-2023 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا05-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 491 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,488
 شؤمارە عەسگەل  105,019
 کتاووەل 19,490
فایل های مرتبط 97,492
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
Folders
 مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - ایلام  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - هنری  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - ادبی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type -  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type - Born-digital  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - رمان کوتاه  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.469 ثانیه(اێس)