$چیرۆک یان حیقایەت؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
داخەکەم چیرۆکەکەی نەوشیروان مستەفا مۆراڵەکەی سیاسیی و ئیسڵاحیی و کۆمەڵایەتیی نەبوو، حیقایەتی گوێ ئاگردان و ڕێسانەوەی خەڕەکی گورگانەشەوێ و نوزە نوزی شەولەبان بوو بۆ بەڕێکردنی شەوانی درێژی پاییز بە تاریکیی.
مۆمەکە نەک هەر بنی خۆی پێ ڕۆشن نەکرایەوە، حای و هوی دەوری ئەو مۆمە خەوی ئێمەشی زڕاند و لە خەوبینینشی کردین بە هەڵهاتنی ڕۆژەوە.
دەبوو سەرەتا فێری جیاوازی چیرۆک و حیقایەت، ئەفسانەو خورافەت، مەلحمە و تڕۆهات، قوتابخانە و قەشمەرخانە، بیری سیاسیی و بیری خۆشباوەڕی، ڕێباز و ڕێ دز ، بە زمانی مەحوی سوبحی کازیب و خۆرهەڵاتن ببین ئەنجا باوەڕی پێ بهێنین.
ئەفسانە و چیرۆکەکان بە ئەنجامە باش وکۆتاییە پڕلە وزە و ئومێدەکانیان و حیقایتەکانیش بە سوڕانەوە لەنێو بازنە و تەخدیرو درێژدادڕیی هەزارویەک شەوەکانیان دەناسرێنەوە.
ﮪەرکەسێ هاتوو وتی من عاشقم بڕوا مەکە
تالەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی ماران گەس نەبێ
هەموو حیقایەتخوانێک شەرت نییە چیرۆکی پێبێت. [1]