کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,899
 شؤمارە عەسگەل  105,229
 کتاووەل 19,551
فایل های مرتبط 98,047
Video 1,414
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
منداڵانی بەهرەمەند
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

منداڵانی بەهرەمەند

منداڵانی بەهرەمەند
ناونیشانی بابەت: منداڵانی بەهرەمەند
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#

لە ڕوی زانستییەوە، چەندین زاراوە هەن کە گوزارشت لە چەمکی (منداڵی بەﮪرەمەند) دەکەن و هەمان مەبەست دەگەیەنن. وەک (منداڵی بەتوانا) ، (منداڵی داﮪێنەر) ، (منداڵی بلیمەت) ، (منداڵی ﮪەڵکەوتوو) ، (منداڵی لێﮪاتوو) ، (منداڵی باڵادەست) ، (منداڵی زۆرزان) ، … ﮪتد.
ئەم زاراوانە ﮪەرچییەکبن، گوزارشت لە پۆلێک لە منداڵانی نائاسایی دەکەن، کە دەکەونە ژێر چەتری پەروەردەی تایبەتییەوە و لە ڕووی زیرەکی ئەقڵییەوە جیاوازیان لەگەڵ منداڵانی ئاسایی هاوتەمەنیاندا هەیە، لەوان بە جۆش و خرۆشتر و ﮪۆشیارترن.
بێگومان ﮪەموو خێزانەکان حەزدەکەن کە منداڵەکانیان بەﮪرەمەند و داﮪێنەر و جیاواز و ناوازەبن، تا شانازی بە خۆیان و بە داﮪێنانەکانیانەوە بکەن. بەڵام حەز شتێکە و توانا و بەﮪرە شتێکی ترن.
دەشێ منداڵانی بەﮪرەمەند، لە بوارێک یا زیاتر لە بوارێکدا هەڵکەوتووبن، وەکوو لە ڕووی ﮪزری و داﮪێنان و کۆمەڵایەتی و جەستەیی و ﮪونەریی (موزیک، هەڵپەڕکێ، سەما، گۆرانی، شانۆ) و لە بواری ئاکادیمی و وەرزشی و تەکنەلۆژی و بوارەکانی کەدا. ئەم منداڵە بەﮪرەمەندانە پێویستییان بە ستراتیژی و میکانیزمی جیاواز ﮪەیە. پێویستییان بە بەرنامە و پرۆگرامی پەروەردەیی پێشکەوتوو ﮪەیە، کە لە ناوەرۆکدا جیاوازبێت لەگەڵ بەرنامە و پرۆگرامەکانی منداڵانی ئاساییدا، چونکە بەرنامە و پرۆگرامە گشتییەکان، حەز و ئارەزوو و ﮪیوا و خەونەکانیان مەست ناکەن.
منداڵانی بەﮪرەمەند لە هەموو توێژەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئایینیدا هەڵدەکەون.
لە توێژینەوەکانی پسپۆراندا، ئەو ڕاستییە دەرکەوتووە، کە زۆربەی بەﮪرەمەندان و بلیمەتان و داﮪێنەران و سەرکردە ﮪەڵکەوتووەکان، لە خێزانە کەم دەرامەت و ﮪەژارەکاندا پێگەیشتوون و ﮪەڵکەوتوون.
تا ئێستا گەلێ پێناسەی جیاواز بۆ دیاریکردنی چەمکی (بەﮪرەمەند) کراوە. بە کورتی و بە چڕی باس لە ﮪەندێ لەو پێناسانە دەکەین:
پێناسە کلاسیکییەکان، سەرنج وردیان لەسەر ئەوەیە کە توانای ئەقڵی، کە گوزارشت لە بەﮪرەمەندی و زیرەکی دەکات، تەنیا پێوەرە بۆ پێناسەکردنی منداڵی بەﮪرەمەند.
ئەم پێناسەیەش، بۆ بۆچوونی (ﮪۆلینگ ۆرس) و (تیرمان) دەگەڕێتەوە. سەرنجیان لەسەر توانای گشتیی ئەقڵی بووە. کە لەڕێی تاقیکردنەوەکانی زیرەکییەوە دەردەکەوێت.
کەمترین ڕێژەی زیرەکیشیان بە (140) نمرە دیاریکردووە. کە سنووری نێوان منداڵی بەﮪرەمەند و منداڵی ئاساییە.
(رینزولی) بەم شێوەیە پێناسەی بەهەرمەندی دەکات:”منداڵی بەﮪرەمەند، ئەو کەسەیە کە توانایەکی ئەقڵیی باڵای لە داﮪێناندا ﮪەیە”.
سەبارەت بە پێناسەی (ویتی) ش، کە ئەو پێناسەیەیە کە کۆمەڵەی ئەمریکی پەسەندی کردووە و پشتی پێدەبەستن، ویتی دەڵێت:”منداڵانی بەﮪرەمەند ئەو کەسانەن کە ﮪەمیشە لە بوارەکانی موزیک و ﮪونەر یان سەرکردایەتیکردنی کۆمەڵایەتیدا، بە پلەیەکی سەرنجڕاکێش نمایشکاری بەرزن”.
هەریەکەش لەم زانا پسپۆرانەش (وڵاس، کوچان، کۆکس، دکتۆر ماکینون، ماریا شیڤل) و زایانی کەش، هەریەکەیان کۆمەڵێک سیما و تایبەتمەندییەکانی منداڵانی بەهرەمەندیان دیاری کردوون.
کۆمەڵەی نیشتمانی منداڵانی بەﮪرەمەند (دی سی) لە واشنتۆن لە ئەمریکا. جەخت لەوە دەکاتەوە کە ﮪەرچەندە پێناسەی زۆر بۆ بەﮪرەمەندی ﮪەیە، بەڵام ﮪەموویان توخمێکی ﮪاوبەش لەخۆدەگرن، واتە:”بەﮪرەمەند، کەسێکە کە ئاستێکی ناوازە نیشان دەدات. یا لە ئەدای کارکردن لە یەکێک یا لە چەند بوارێکی دەربڕیندا، توانای نیشاندانی ﮪەیە”.
بە کورتی، بەﮪرە توانایەکی جیاوازە و ئامادەییەکی ڕەمەکی نائاساییە لە لای کەسی بەﮪرەمەند. دەشێت توانایەکی بۆماوە بێت یا وەرگیراو بێت. توانایەکی ئەقڵی بێت یا توانایەکی جەستەیی بێت.
نیشانەکانی منداڵانی بەﮪرەمەند
لەوانەیە بپرسن کە چۆن منداڵانی بەﮪرەمەند بناسن. نیشانەکانی منداڵانی بەﮪرەمەند زۆرن، ئەمانەی خوارەوە بە کورتی بەشێکن لە نیشانەکانی بەﮪرەمەندی:
1 منداڵانی بەﮪرەمەند وەکوو مامۆستا دەردەکەون. لە منداڵانی مامناوەند، خێراتر و ئاسانتر فێردەبن و زانستی وەردەگرن، بە تایبەتیش لە فێربوونی زماندا بەﮪرەیەکی باشیان ﮪەیە، خاوەنی وشە و زاراوەیەکی زۆرن و دەتوانن لە پێکﮪێنانی ڕستەدا سوودیان لێوەربگرن و بەکاریان بﮪێنن. بەئازادی و ئاسانی و جوانی و بوێریشەوە گوزارشت لە ﮪزر و بیرۆکە و ڕاکانیان دەکەن.
2 منداڵانی بەﮪرەمەند، کراوەن، خۆدەرخەرن و خۆیان دەبنە پێشەوە.
3 خوێنەری خووگرتوون، هەمیشە خولیا و شەیدای خوێندنەوەی گۆڤار و پەڕتووکی بابەت هەمەچەشنەن. لە خوێندنەوە مەست نابن و حەز بە زانینی زیاتر دەکەن.
4 ئەرکەکانی قوتابخانەیان، لە ماڵەوەدا بەخێرایی و بە ئاسانی جێبەجێدەکەن و پشت بە تواناکانی خۆیان دەبەستن.
5 کۆمەڵایەتین و بە ﮪۆی زیرەکییانەوە، ﮪاوڕێتی و ئاشنایەتی لەگەڵ کەسانی تەمەن گەورەتر لە خۆیان دەکەن. ڕۆحی یارمەتیی و ﮪاوکاری و دادپەروەرییان ﮪەیە.
6 بڕوا و متمانەیەکی زۆریان بە خۆیان هەیە. هەردەم ﮪیوادار و گەشبینن، بوێرن و دودڵنین. هەڵوێستی ئەرێنیان هەیە. خاوەنی ئیرادەیەکی بەﮪێزن و ئەستەم بوونی نییە لە لایان. نوێخواز و داﮪێنەر و ئەزموونخوازن. لە گفتوگۆ و قسەکردندا شەرم ناکەن.
7 زۆر دەپرسن و زوو تێدەگەن و ﮪەردەمیش وێڵی دوای زانین و ڕاستییەکانن.
8 بە شێوازێکی نوێ و ناوازە، توانای چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانیان ﮪەیە.
9 خاوەنی خەیاڵێکی بەرز و فراوانی نائاسایین. چیرۆکی خەیاڵئامێز دەگێڕنەوە. بە وردەکارییەکی زۆرەوە، باس لە داﮪێنان و لە جیﮪانە خەیاڵییەکان دەکەن.
10 دڵیان بە کارە ڕۆتینییە دووبارەکانی ڕۆژانە داناکەوێت. وێڵی دوای داﮪێنان و ئافراندن و پێشکەوتنن.
11 جوانخوازن و حەزیان لە چێژی جوانییە. لە ڕووە جوانەکانی شتەکان دەڕوانن.
12 منداڵانی بەﮪرەمەند توندڕەو و دەمارگیر نین، میانڕەون. ئامادەییەکی زیاتریشیان بۆ داننان بە ﮪەڵەکانیاندا ﮪەیە. ڕێزیش لە دایکان و باوکان و لە مامۆستاکانیان و لە ﮪاوڕێکانیان و لە کەسانی تر دەگرن. ڕای جیاواز قبووڵ دەکەن و هەستی کەس بریندار ناکەن.
13 خاوەنی هەست و سۆزن، ﮪەردەمیش گەشبین و ﮪیواخواز و کۆڵنەدەرن بۆ گەیشتن بە ﮪیوا و بە ئامانجەکانیان. لە لایان ناکرێ و ئەستەمیش بوونیان نییە.
14 سەرنج وردن و زوو تێدەگەن و دانامێنن و خێرا وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە.
15 بە ﮪۆی زیرەکی و باڵادەستی و بەﮪرەمەندییانەوە، حەز بە ڕابەری و پێشەنگی و بە سەرکردایەتیکردنی ﮪاوڕێکانیان دەکەن.
16 لە تەمەنێکی بچوکدا فێری قسەکردن دەبن و زووش پێ دەگرن، زووش فێری خوێندنەوە و نووسین دەبن. لە قوتابخانەشدا لەچاو ﮪاوڕێ خوێندکارەکانیانەوە کە بەهرەمەند نین و ئاسایین، ئەمان ئاست بەرزترن و نمرەکانیشیان لە وانەکاندا باڵاترن.
17 ڕووخۆشن و حەزیان لە گفتوگۆ و سوعبەت و لە قسەکردن و لێکدانەوەیە.
18 خاکین و زیادەڕۆیی ناکەن و خۆیان هەڵناکێشن و کەمتر شانازی بە خۆیان و بە کارەکانیانەوە دەکەن.
19 حەزیان لەو یارییانەیە کە ئاسان نین و پێویستییان بە بیرکردنەوەی قووڵ و بە یاسا ﮪەیە. وەکوو یاریی شەترەنج و یاریی هەڵوەشاندنەوە و پێکەوەنانی شتەکان.
20 تەندرووستییەکی باش و تەنێکی بەﮪێزیان ﮪەیە.
21 توانایەکی باشیان لە گوزارشتکردن لە ﮪزر و لە خەیاڵ و لە بیرۆکەکانیان هەیە. توانای ڕەخنەگرتنیشیان لە خۆیان ﮪەیە.
ڕۆڵی خێزان لە گەشەکردنی بەﮪرەی منداڵان
(بلوم) لەو باوەڕەدایە، کە خێزان ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکﮪێنانی بەﮪرەی منداڵدا هەیە. گەر خێزان ﮪانی منداڵەکەی نەدات و بەﮪرەکانی بە ﮪەند نەزانێت و ڕێز و پێزانینی بۆ تواناکانی منداڵە بەﮪرەمەندەکەی نەبێت و لە ماڵەوەدا کەشوﮪەوایەکی گۆنجاوی گەشەکردنی و پێشکەوتنی بۆ نەڕەخسێنێت، بەﮪرەکانی منداڵەکەیان بە کپی و پەنگخواردوویی و شاراوەیی لە دەروونیدا دەمێننەوە و دەریان نابڕێت.
هەریەکەش لە (گینسبۆرگ) و (ﮪاریسۆن) یش، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە تا ئەمڕۆش بەشێکی زۆری خێزانەکان نابەڵدن لە گرنگی ڕۆڵیان، لە دۆزینەوەی منداڵانی بەﮪرەمەند.
یەکەم هەنگاو کە پێویستە دایک و باوکی منداڵ بینێن بۆ دیاریکردنی منداڵەکەیان، ئایا بەﮪرەمەندە یا ئاساییە. ئەوەیە کە لەلایەن دەروونناسێکی پسپۆری مۆڵەتپێدراوەوە، منداڵەکەیان هەڵسەنگێندرێت، کە شارەزایی و ئەزموونی مامەڵەکردنی لەگەڵ منداڵانی بەﮪرەمەندا ﮪەیە.
مامۆستاکانیش ڕۆڵێکی گرنگیان لە دۆزینەوەی قوتابییە بەﮪرەمەندەکانیان ﮪەیە. لە میانەی سەرنج و تێبینییەکانیان، لە کاتی وتنەوەی وانەکانیاندا. دەتوانن منداڵە بەﮪرەمەندەکانیان بناسن و ئەوەش بزانن کە توانا و بەهرەکانیان لە چی بوارێک دایە.
چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی بەﮪرەمەندا
1 پێویستە ئێوەی دایکان و باوکان، گرنگی و بایەخی بەﮪرەمەندی بزانن و بۆ گەشەکردن و ﮪاندانی منداڵەکانتان بیقۆزنەوە.
2 بوار و کەشوﮪەوایەکی ﮪێمن و گونجاو بۆ منداڵە بەﮪرەمەندەکانتان بڕەخسێنن. کاتێک کە دەیانەوێت شتێک دابﮪێنن یا بیر لە بابەتێکی دیاریکراو دەکەنەوە.
3 لەو بوارانەی کە منداڵاکانتان بەﮪرەیان تێیاندا ﮪەیە، ﮪانیان بدەن کە متمانەیان بە تواناکانی خۆیان هەبێت. توانای ئەنجامدانی کاری گەورەیان هەبێت. چونکە متمانە و بڕوابەخۆبوون، ﮪۆکارێکن بۆ دەرخستنی توانا و بەﮪرە متبوو و شاراوەکانیان.
4 دابینکردنی پەڕتووک و گۆڤاری بابەت هەمەڕەنگەی بەسوود، بە پێی تەمەنی منداڵە بەﮪرەمەندەکانتان. کە لە میانەی خوێندنەوەیاندا، خەیاڵیان فراونتر دەکەن و ئیلهام و مەیلێکی زیاتریان بۆ داﮪێنان و ئافراندن دەبێت. لە ماڵەوەشدا پەڕتووکخانەیان بۆ دابنێن و بە پەڕتووک و گۆڤاری هەمەڕەنگەی گۆنجاو لەگەڵ تەمەنیاندا، بیانڕازێننەوە.
هەروەﮪا دابین کردنی کارەستەکانی ئەو یارییانەی ئارەزوویان لێیان ﮪەیە. چونکە یاریکردن ﮪۆکارێکی گرنگە بۆ گەشەکردنی بەﮪرە و توانا و ئارەزووەکانی منداڵانی بەﮪرەمەند. بە تایبەتیش یارییە زەینییەکان کە پێویستییان بە بیرکردنەوە ﮪەیە.
5 هەرگیز نابێت گاڵتە بە توانا و بە خەیاڵ و بیروڕا و بە بیرۆکەکانی منداڵە بەﮪرەمەندەکانتان بکەن و پێیان پێبکەنن یا گاڵتە بە کار و بە پڕۆژەکانیان بکەن. گەر ساکاریشبن، بەﮪەندیان بزانن. ئەگینا بڕوا و متمانەیان بە خۆیان نامێنێت و بەﮪرەکانیشیان دەتاسێن و لەناودەچن.
6 ﮪەندێ کێشە بخەنە بەردەم منداڵە بەﮪرەمەندەکانتان، تا بزانن چۆن بیریان لێدەکەنەوە و چی چارەسەرێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان دادەنێن.
7 گێڕانەوەی چیرۆک بۆ منداڵان لە پێش نووستندا زیاتر گەشە بە بەﮪرەکانی منداڵانی بەﮪرەمەند دەکەن. لێکۆڵینەوە تازەکان ئەوەیان سەلماند، کە گێڕانەوەی چیرۆک بۆ منداڵان زۆر بەسوودە. ئەو منداڵانەی چیرۆکیان بۆیان گێڕاونەتەوە، لە قوتابخانەدا زیرەکترن لە ئەو منداڵانەی کە گوێیان لە چیرۆک نەبووە.
8 ڕاﮪێنانی منداڵانی بەﮪرەمەند، لەسەر بە درووستی بەکارﮪێنانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و ئایپاد. کە لەمیانەیانەوە دەتوانن زیاتر فێربن و وەربگرن و زیاتر گەشە بە بەﮪرە و ئارەزووەکانیان بکەن.
9 پێویستە قوتابخانەکان ڕۆماڵێکی گشتی بۆ ناسینی قوتابییە بەﮪرەمەندەکانیان بکەن.
بە جیاوازیان بزانن و پۆلی تایبەتی و پرۆگرام و بەرنامەی تایبەتییان بۆ دابڕێژن.
10 پێویستە ئەو مامۆستایانەی کە وانە بە پۆلی منداڵانی بەﮪرەمەند دەڵێنەوە، کۆرس و خولی تایبەتییان بۆ بکرێتەوە و بە باشی ڕابﮪێنرێن، تا لە لە بارەی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی بەﮪرەمەندا ﮪۆشیار و شارەزابن. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 461 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 10-02-2023
آیتم های مرتبط: 1
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: کودکان
کتاب: پرورش
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 10-02-2023 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ): أڕا10-02-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 461 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,899
 شؤمارە عەسگەل  105,229
 کتاووەل 19,551
فایل های مرتبط 98,047
Video 1,414
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - لهجە - ک. لری  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - ایلام  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Country of death - شرق کردستان  کتاووخانە - کتاب - رمان کوتاه  کتاووخانە - نوع سند - ترجمه  کتاووخانە - لهجە - ک. لری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.25 ثانیه(اێس)